Episode 9

72 25 36
                                    

حەز دەکەم بیر لە ڕوخسار و چاوەکانت بکەمەوە، من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ وردەکارییەکانت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

حەز دەکەم بیر لە ڕوخسار و چاوەکانت بکەمەوە، من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ وردەکارییەکانت .!🩵💍⛓️‍💥 »

𖦹
𖦹
𖦹
𖦹
𖦹

|ناو و بەرگی چیڕۆکەکەم گۆڕیووە، پێشتر The Family بوو بەڵام کردوومە بەوەی ئێستـا |

لایـەنی نوسـەر

بە بێ هێزی و بە دڵێکی پڕەوە بەرەوو ڕووی دایـکی چوو کە تاو نا تاوێـک بەهۆی گریانەوە هۆشی لەدەست دەدات، ئێستـا ئەو خێزانە لەناو خەمێکدا غەرق بوونە هەر یەکەیـان بە جۆرێک وێران بووە

دایکی مـیرا کە چەند ڕۆژێکە دڵی نەحەساوەتەوە، دڵی بەجۆرێک دەگوشترێت کە بیری دێتەوە نەیتوانی بۆ دواجـار ڕۆڵەکەی لە باوەش بکات و تێر بۆنی بکات. هەرچەندە لە هەمان خوێنی یەکتر نین بەڵام خۆی بەخێوی کردووە و وەکو پارچەیەک لە جەرگی خۆیەتی

هیچ جیاوازیەکی پێنـاکات، تەنـانەت لە کچە ڕاستەقینەکەی خۆی زیاتر گرنگی بەو دەدا، بە دەستەکانی خۆی ئەو کچە بچووک و بێنازەی هێناوە ماڵەوە و خۆی پەروەردەی کرد، ئێستـاش کە خەبەری ئەوەی بۆ هاتووە بێ سەروشوێنە چۆن بەرگە بگرێـت؟

جیوونی بچووکـیش بەزۆر هەوڵدەدا گریـانی بوەستێنێ، زوو زوو هەنسکێک دەردەکا و دووبـارە چاوەکانی پڕ دەبنەوە، پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ مـیرا هەبوو بەڵام هەرگیز لە قوتـابخانە قسەیـان لەگەڵ یەکدی نەکردووە چونکە وابیری کردۆتەوە دەکرێ سوکایەتی بەویش بکەن

بەڵام ئێستـا پڕ بەدڵ پەشیمـانە و دەیەوێ کات بگەڕێتەوە دواوە تـا ئەو هەڵەیەی کردوویەتی چاکی بکاتەوە، سوێندی خوارد گەر دەرفەتێکی تری هەبـێت تا لەگەڵ خوشکە گەورەکەی بێت ئـامادەیە هەموو شتێک ببەخشێت کە هەیەتی

لە هەمووان داماوتـر و شێواوتر جۆنگـئـینە، ئەو بە نیەتی هێنانەوەی خوشکەکەی ڕۆیشت بەڵام تەنانەت تەرمەکەشی نەدۆزیەوە، هـەست بە تاوانـباری و سەرشۆڕی دەکا تەنـانەت نەیتوانی خوشکەکەی ڕزگار بـکات

دوای کەوتـنە خوارەوە مـیرا لەو بینـا بەرزەوە جۆنگـئین بە هەموو هێزی ڕایکرد تـا بگـاتە لای بەڵام کاتێـک گەیشتە خوارەوە هیچ شتێـک بوونی نەبوو، جەستـەی مـیرا لە هیچ شوێـنێک نەبوو

War Of Gazes | SehunWhere stories live. Discover now