Episode 12

81 20 135
                                    

خۆشمدەوێی بەبێ ئەوەی بزانم چۆن،وە لەکەیەوە و لەکوێوە، زۆر بە سادەیی خۆشمدەوێی،بەبێ هیچ کێشەیەک، لووت بەرزییەک، من بەو شێوەیە خۆشمدەوێی چونکە هیچ ڕێگایەکی تر نازانم تا پێیەوە خۆشمبوێیت🖤

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

خۆشمدەوێی بەبێ ئەوەی بزانم چۆن،
وە لەکەیەوە و لەکوێوە، زۆر بە سادەیی خۆشمدەوێی،
بەبێ هیچ کێشەیەک، لووت بەرزییەک،
من بەو شێوەیە خۆشمدەوێی چونکە هیچ ڕێگایەکی تر نازانم
تا پێیەوە خۆشمبوێیت🖤..

˖ ࣪
˖ ࣪
˖ ࣪
˖ ࣪
˖ ࣪

ڕا و بۆچوونتـان لەسەر ئەم پاڕتە جێبێڵـن، نەک وا بیربکـەنەوە چیڕۆکە ساردە بـۆیە شەو إن شاء اللە پاڕتێکی تریـش دادەنێـم بۆتـان 🪐✨

لایەنـی نوسـەر

چـەندێک تێپەڕی؟ حـەوت ڕۆژی تەواو بەسەر بە ئاگاهاتـنەوەی مـیرا و مانـەوەی لەو مـاڵە سەیر و گەورەیە تێپـەڕی. لەو چەند ڕۆژەدا زۆر بە کەمـی دەدوا، جار جار قسەی لەگەڵ خـاتوو هان دەکرد کە کارگوزارێکی تەمەن ناوەندی کۆشکەکە بوو

هەندێک جار- واتـا زۆر بە کـەمی گفتوگۆی لەگەڵ چانیـۆڵ دەکرد و هەموو جارێکیش چانیۆڵ ئەو کەسە بوو کە دەست پێشخەری دەکرد بۆ قسەکردن. وەک چۆن مـیرا خوشکی بچووکی کایـیە، بۆ چانیۆڵـیش میرای وەکو خوشکـێکی بچووک سەیـر دەکرد.

وە دەربارەی سێھون، تەنهـا لەسەر مێزی نانخواردن لەگەڵ مـیرا یەکتر دەبیـنن. هەروەها تـا ئێسـتـا هیچ پرسیـارێکی تری ئاڕاستـە نەکراوە لەلایەن کچەکەوە

بریـنەکانی مـیرا باشتر بوونە، دەتوانـێ بە ئاسایی بڕوات بەڵام شوێـن گولـلەکەی هێشتـا پێچراوەتـەوە، ئێستـاش لە دوای لەخەو هەڵسـانی هەست بە ئازاری لەشی دەکات لەبری ئەوەی ئاسوودەبێـت دوای خەوتـنێکی زۆر.

کـای... وە خێزانەکەی مـیرا دەیانەوێ بڕوا بەوە بێـنن کە کچەکەیـان مردووە بەڵام وونـبونی جەستەی مـیرا و بێسەروشوێـن بوونـی هەموو ئەگەرەکان دەهێـنێـتەوە خاڵـی سفڕ.

لای ئەوان هەموو ڕۆژێک دووبـارەیە، دایـکەکە بۆ جاری دووەم کـچەکەی لەدەستدا، جیوون چیـتر کەسی نەمـا نازی لەسەربکـا و بێ هۆ شەڕی پێ بفرۆشێ. کـای بیردەکـاتەوە شکسـتی هێنـا لەوەی برایەکی بـاشبێت و خوشکـەکەی بپارێزێـت.

War Of Gazes | SehunWhere stories live. Discover now