خۆشمەوێی زیاتر لہ چاوەکانم🤎💍
لایەنی نـوسەر
"مـیرا تکـایە لێم خۆشبە تکـایە، بڕوام پێبـکە ئەوان زۆریـان لێکردم بۆ ئـەمە"
بەڵام مـیرا تەنانەت وەڵامـیشی نەداوە، مینجوو ئاھـێکی داوە و لە شوێـنی خۆی دانیـشت، مـامۆستـای بابەت هاتە ژوورەوە و دەستیـان بە وانە خوێندن کرد
دوای پێـنج خولـەک دەرگاکە کراوە و کوڕێکی نیشـاندا بە هەمـان هێدفۆنی ڕەشەوە، هەمـان کوڕی سەربانەکە، چاوەکـانی لەسەر کیم مـیرا نیشتەوە پـاشان لە شوێنی خۆی دانیـشت، بێگومـان مامۆستـاکە قسەی نەکرد و بە ئاسایی بەردەوام بوو لە وانە وتـنەوە
زۆربـەی قوتـابیەکان بە بێـدەنگی دانیشتبوون و گوێیـان بۆ مامۆستـا دەگرت، هەندێکی تریشیـان گرنگیـان پێ نەدەدا و دەخەوتـن. یـەكێ لەوانـە وۆنـبین بوو کە سەری لەسەر رەحلەکە دانابوو و سەیری مـیرای دەکرد
بێـگومـان مـیرا ئاگاداری ئەو سەیرکردنـانە بوو بەڵام تەنھا وای نیشاندا بێ ئـاگایە، پـاشان بەرەبەرە وانەکە بەرەو کۆتـایی دەچوو
لە لـایەکی تـر، لەو هـۆڵە گەورە و پڕ لە ئامێری کۆن و تەپ و تۆزاوی، بۆنی ژەنـگی ئاسنەکان تێکەڵ بە خوێنی ئەو پیاوە تۆزێک قەڵەوە بوون کە وەکو بووکەڵەیەک لەو ناوە کەوتبـوو
" شیـن-دۆنگ... کۆتـا قسەت چیـیە؟ ئەمەوێ گوێـم لە دەنگە شیرینەکەت بێت "
"زۆڵـی نەفرەتی تۆ پێـت وایە کێی تا ڕووبەڕوی من ببـیەوە؟ "
" مـن کێم؟ من ئەو کەسەم کە ئێستـا تۆم لەژێر دەستە و لە چەند خولەکـی داهاتوو دەتکوژم "
"ئـەگەر پیـاوی و تۆزقاڵـێک غیرەتت هەیـە تەنھـا ئەو ماسکـەت لادا "
" کەوایە ئەمە دوا قسەی تۆیـە؟ بـاشە وا دیارە حەز دەکەی سەیری ڕوخسارە قۆزەکەم بکەی کاتێـک دەمری "
ماسکـەکەی لادا و چەکەکەی ئاڕاستـەی سەری شیندۆنگ کرد، بەڵام بێ ئاگا بوو لەوەی کامێرایەکی بچووک بە یەخەی شیندۆنگەوەیە و ڕاستەوخۆ هەموو شتێک دەگوازێـتەوە
گولـلەیەک لە دەمانچەی ئەو قۆزە دەرچوو و جەستەی شیندۆنگی زەبەلاح بێ رۆح ماوە، ئەوەی تر دەمانچەکەی دا بە نزیکترین پاسەوان کە لێـیەوە وەستابوو
ناوچەکەیـان جێھێشت دوای ئەوەی فرمان بە هەندێ پاسەوان کرد جەستەی ئەو مردووە فڕێبدەنە ناو ڕووبارەوە تا هەرگیز نەدۆزرێتـەوە
لەلـای مـیرا هەموو شت ئـاسایی تێدەپەڕی، ئەمڕۆ گێچەڵکارەکان هیچ ئاژاوەیەکیـان نەنایەوە بـۆ ئەمەش میـرای ئاسوودەبوو، بە تەنیـا لە ژێر درەخـتی باخچەی قوتابخانە خەریکی مۆبـایلەکەی بوو
هەستـی بە هاتنی کەسێـک کرد، سەری بەرز کردەوە و وۆنـبینی لە بەرامـبەر خۆی بینیـەوە، بە خێرایی سەیری دەوروبەری کرد و هەڵساوە تا شوێنەکە جێبێڵێت. بەڵام وۆنـبین ئەوی وەستاند
"تـۆ باشی؟ دوێنێ لە باش نەدەچوویـت "
" مـن باشم "
دووبـارە ویسـتی بڕوا بەڵام ڕێگەی پێگیرا، بە پرسیـارەوە سەیری ئەو کوڕەی کرد
" بۆچی دەڕۆی؟ "
"نـامەوێ کەس بەیەکەوە بمـان بینێت "
"بـۆچی؟ وەک ئەوە نییە شتێکی هەڵەمان کردبێ "
"ببورە بەڵام تۆ دەزانێ پاڕک سۆرام کڕەشی لەسەر تۆ هەیە وە تۆ دەزانی چی بەسەر ئەو کچانە دێـت کە لە تۆ نزیـک دەبنـەوە "
" بـاشە "
لە کۆتاییدا قۆڵی بەردا و مـیرا بە خێرایی لە وۆنبـین دوورکەوتـەوە، گەڕایـەوە پۆل و سەری لەسەر رەحلەکە دانا و چاوەکانی داخست
بـەهیوای بەدڵبوون ♥️.
ڕوخساری وۆنـبین:
YOU ARE READING
War Of Gazes | Sehun
Romance"تـۆ ناتـرسی؟" "نـەخێر-" ئەوە سەیـرە، دەبوایـە بتـرسابـام لەو نیگـا چڕانە، ئەزانم ئەو کەسێکی ئاسایی نـییە وەک هەر مرۆڤێکی تر بەڵام ناترسـم... مـن تەنھا- ئەوەم بە دڵە! ئەم شتـانە نامـۆ نەبوون، هەردووکیـان جارێکی تر بەم هەستـانە فریویـان خواردبوو بەڵ...