ئەوەندەم خۆشدەوێیت کە خۆشم نازانم چەندە خۆشمدەوێیت!
هەر جار کە دەپرسی چەندە؟لەبەر خۆمەوە دەڵێم..
دەریا چۆن ئاگای لە حیسابی شەپۆلەکانی دبێت؟
پاییز لە کوێوە بزانێت کە هەر جارێک چەند گەڵا لە دەست دەدات؟
هەورەکان لە کوێ دەزانن چەند دڵۆپیان باراندووە؟
وە مەگەر هەتاو یادی ماوە کە چەند جار هەڵھاتوە؟!
وە ئێستا من چۆن پێت بڵێم کە چەندە خۆشمدەوێیت؟!..❤️⛓️𖹭
𖹭
𖹭
𖹭
𖹭سوپـاسێـکی بێ ئەندازەم دەبێـت گەر لەگەڵ
دەستـی خۆتـانا ئەستێرەکەی خوارەوە ڕەنگ
بـکەن و کۆمێـنت جێبێڵـن 🧡🪴!Writer's POV
حەفتـەیەک بەسەر ئەو ڕووداوە تێپـەڕی، هەرچەندە بـۆ هەندێ کەس وەکو سەدەیەک بوو، مـیرا هێشتـا دوا وشەکانی مینجووی لەیادە، ئەوان وا بڕیاربوو بەیانی قسەبکەن بەڵام هەرگیز ئەو بەیـانییە نەهـات
بە خەیاڵ ڕۆیشتوویی سەیـری بەردەمی دەکرد تەنانەت نەیدەزانی مامۆستاکەیـان باسی چی دەکات بەڵام هەمووان دەردی ئەویـان دەزانی، ئەو لە ناخـەوە گڕکانـێکی شاردۆتەوە کە هەر کـاتێک بێت دەری دەخـات
ئـاخر ئەو شتـانە هێندە ئاسان نـین، مینجوو یەکەم و تاکە هاوڕێـی ئەو بوو، لە هەموو بارودۆخێکدا پێکەوەبوون هەرچەندە زۆر جار ناچاردەکرا و لە پێش چاوەکانی مینجوو سوکـایەتی بە مـیرا بکرێـت کە هیچ کـامیـان شتێکیـان لەدەست نەدەهـات
ئەوان لە خوشکـێک زیاتربوون بۆ یەکتری، بـۆ ماوەی چوار سـاڵ هەموو بۆشاییەکی یەکتریـان پڕکردبۆوە و پشت و پەنای یەکـتری بوون، بەڵـام ئیتر مینجوو بوونی نەمـا
هەر کـاتێک چۆنیەتی کوشـتنەکەی دێـتەوە یـاد لەرز بە جەستەی دادێـت، تەنھـا ناتوانێـت بێنێتە بەرچاوی هاوڕێ خنجیلـانەکەی چیـتر ڕۆح لە جەستەی نەماوە، ئەویـان بریندارکردبوو تـا مردن خوێنی لێ چۆڕیبوو. پۆلیـس لێکۆڵینەوەی کرد بەڵام نەگەیشتـنە هیچ ئـەنجامـێک
زەنگـی کۆتـایی وانەکە لێیدا و مـیرا داچڵەکی بەڵام لە شوێنـی خۆی ماوە، قوتابیـەکانی دەوروبەری کە دەیانویست بچنە دەرەوە ئێستـا بەرە بەرە گەڕانەوە و لە دەوری مـیرا کۆبوونەوە
YOU ARE READING
War Of Gazes | Sehun
Romance"تـۆ ناتـرسی؟" "نـەخێر-" ئەوە سەیـرە، دەبوایـە بتـرسابـام لەو نیگـا چڕانە، ئەزانم ئەو کەسێکی ئاسایی نـییە وەک هەر مرۆڤێکی تر بەڵام ناترسـم... مـن تەنھا- ئەوەم بە دڵە! ئەم شتـانە نامـۆ نەبوون، هەردووکیـان جارێکی تر بەم هەستـانە فریویـان خواردبوو بەڵ...