لە چاوی مندا شتێکی تری
تایبەتتر لە ھەموو مرۆڤەکانی
تر ئەتبینم، نازانم ئەمە
خۆشەویستیە یان چی، بەڵام
بۆ من لە جێی ھەموو ئەوانی تری🤍!・
・
・
・
・لایـەنی نـوسـەر
بە ماندوویەتی گەڕاوە کۆشکە گەورەکەی، دوێـنێ شەو نەیتوانی بخەوێـت بەهۆی ئەو کێشەیەی بۆیـان دروست ببوو و هەمووانی بــەخۆیەوە سەرقاڵکردبوو. بەڵام خۆشبەختـانە هەموو شتێک چارەسەر کرا
ویسـتی بچێتە ژوورەکەی خۆی بەڵام چاوی کەوتە سەر دەرگای ژوورەکەی بەرامبـەر، هەنگاوەکانی ئەویـان ڕێبەری کرد بۆ ژوورەکەی میـرا و بەهێواشی دەرگاکەی کردەوە
ژوورەکە تەواو هێمـن بوو، بـینی کچەکە لەسەر بێدەکەی خەوی لێکەوتووە و پـێخەفەکەی تـا نیوەی جەستەی هاتووە، چووە ژوورەوە و دەرگاکەی بە کراوەیی بە جێھێشـت
نزیک مـیرای خەوتوو بۆوە و لەسەر ئـەژنـۆ دانیـشت، سەرەتـا پێخەفەکەی بە جوانی بەسەر جەستەی دادا، مـیرا چەند جوڵەیەکی کرد و کەوتە سەر لا تا ڕوخساری کەوتە بەرامبـەر سێھون بەڵام خۆشبەخـتـانە هێشتـا خەوتبوو
سەرنجی کەوتە سەر کوڵمـە سپیـەکانی کە هەروەک مۆچی خر و جوان ببوون بەهۆی ئەوەی لەسەر لایـەک پاڵکەوتووە. لەبەر خۆیەوە بزەیەکی نەرمی کرد و بە هێواشی ئەو تاڵە قژانەی لادا کە کەوتبوونە سەر ڕوخسـاری میـرا
سێھون هێندە زانیاریەکی دەربارەی مـیرا نەدەزانی، تەنھا دەربارەی خێزانەکەی و خوێندنەکەی دەزانی، تەنانەت هەرگیز ئەویشـی نەدیبوو! یەکەم چاوپێکەوتنیـان دوێنێ شـەو بوو تـا ئەو هەستە نامۆیانەی پێبەخشی کە نەدەبوو هەیبێت
نـەیدەویسـت بیر لەو وشەیە بکاتەوە "خۆشەویستی" تەنانەت نایـەوێ ئەو هەستەی هەبێـت بەرامبـەر ئەو کچە، بەڵام بە جۆرێک- ئەو جوانە، وە ئەویـش وەکو پیاوێـک هەستی جوڵاوە، هەر ئەوەندە و زیاتر نا
تەنانـەت ئەو ڕۆژەشی کە مـیرا ڕفێندرا، ئەو ئاگاداری هەموو شتێـک بوو هەربـۆیە چانیـۆڵی سپـارد بۆ ئەو ئەرکە بێ ئەوەی کەس پێیـان بزانـێت، کاتێـک مـیرا لەو بەرزاییـە کەوتە خوارەوە ئەوان بەر لە هەموو کەسێـک ئەویـان لای خۆیـان دانا
YOU ARE READING
War Of Gazes | Sehun
Romance"تـۆ ناتـرسی؟" "نـەخێر-" ئەوە سەیـرە، دەبوایـە بتـرسابـام لەو نیگـا چڕانە، ئەزانم ئەو کەسێکی ئاسایی نـییە وەک هەر مرۆڤێکی تر بەڵام ناترسـم... مـن تەنھا- ئەوەم بە دڵە! ئەم شتـانە نامـۆ نەبوون، هەردووکیـان جارێکی تر بەم هەستـانە فریویـان خواردبوو بەڵ...