بۆشایی نێوان پەنجەکانت خەونی دەستەکانمە
گەیشتنم بە تۆ خەونی هەموو شەوانمە 🩵🧚🏻♀️'⭑
⭑
⭑
⭑
⭑١٥ ڤۆت 🪻
لایـەنی نوسـەر
پێـخەفەکەی بەسەر ڕوخساریدادا کاتێـک تیشکی ڕۆژ بێزاری کرد کە لە پـەنجەرەکەوە دزەی کردە ژوورەوە. بەڵام هەستی کرد تێر خەو بووە هەڵسایـەوە، باوێـشکی داوە و چاوەکانی خوراند بەڵام داچڵەکی کاتێک زانی لەکوێـیە
ئەو هێشتـا لەو ژوورەبوو لە ماڵـەکەی سێھون، هەرچەندە وا بڕیاربوو دوێنێ بگـەڕێـتەوە لای خێزانەکەی بەڵام ئەو ئێستـا و دووبارە لەم ژوورە بـە ئاگا هاتـەوە
بـەخێرایی چاوی خشـاند بـە کاتژمێری ژوورەکە کە ئاماژەی بە شەشی بەیـانی دەکرد پـاشان ڕایکردە دەرەوە و ڕۆیشتە ژووری کارکردنی سێھون، بەڵام کەسی لێ نەبوو
سەیری دەرگای ئەو ژوورەی کرد کە لە ژوورەکەی خۆی نزیـک بوو، دەرگاکەی کردەوە و چووە ژوورەوە سێھونی بـینی خەریکی داخـستنی قۆپچـەی کراسە سپیـەکەی بوو. ڕاستەوخۆ چووە ناو بـابەتەکە
"مـن بۆچی هێشتـا لێـرەم؟"
"مەبەستت چیـیە؟"
"تۆ وتت دەتگەڕێـنمەوە لای براکەت، کوا؟ بۆچی من هێشتـا لێرەم؟ مەگەر دوێنێ شەو براکەم نەهات بۆ ئێرە؟ چی ڕوودەدات"
"ئەها.. تۆ خەوت لێکـەوت مـنیش بابەتەکەم بـۆ کاتێکی تر دواخست"
"تۆ گاڵتە دەکەی وایە؟ چۆن لەپڕ خەوم لێکـەوت؟"
سێھون وەڵامی نەداوە تەنھا خەریکی چاککردنی بۆینباخەکەی بوو پـاشان چاکـەتەکە ڕەشەکەی هەڵگرت و لەبەری کرد. میـرا بێ ئۆقرە بوو ڕۆیشتە بەرامبـەر سێھون تا دووبارە نیگـای چاوەکانیـان یەکبـگرێت
"وەڵامم بدەوە! بۆچی ڕێگـەت نەدا بڕۆم؟"
"نـەمویست"
YOU ARE READING
War Of Gazes | Sehun
Romance"تـۆ ناتـرسی؟" "نـەخێر-" ئەوە سەیـرە، دەبوایـە بتـرسابـام لەو نیگـا چڕانە، ئەزانم ئەو کەسێکی ئاسایی نـییە وەک هەر مرۆڤێکی تر بەڵام ناترسـم... مـن تەنھا- ئەوەم بە دڵە! ئەم شتـانە نامـۆ نەبوون، هەردووکیـان جارێکی تر بەم هەستـانە فریویـان خواردبوو بەڵ...