Episode 2

138 34 138
                                    

با ڕۆژێک چای بخۆینەوە پێکەوە، چایەکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

با ڕۆژێک چای بخۆینەوە پێکەوە، چایەکە

عایدی من بێت دیمەنەکەش عایدی تۆ!🤎

لـایەنی نـوسەر

* ڕۆژی دواتـر *

" مـیرا لە کوێـیە؟ نان ناخوات؟ "

"بـانگم کرد بەڵام دەنگی نەبوو ڕەنگە تـا ئێستـا خەوتبـێت " وەڵامی کوڕەکەی داوە لەکاتێـکدا خەریکی تێکردنی چای بەیـانیان بوو، لە هەمان کاتدا کچە بچووکەکەی هەڵساوە و ماچێکی لەسەر ڕوومەتی دایکی و براکەی جێھیشت

" ئوپـا، دایکە مـن دەڕۆمە قوتاخانە"

"ئـاگاداری خۆتبە جیوون "

"بـاشە "

جیوون ماڵـەوەی جێھێشـت و ئەو دایـک و کوڕە بە بێدەنگی نانەکەیـان دەخوارد، زەنگی پەیوەندیـەک ساتەکەی تێکشکاند تا کوڕە گەنجەکە وەڵامی داوە

"سڵاو"

لە مـاوەی چرکەیەکدا ڕوخسـاری گۆڕا، بە پەلە هەڵساوە و بەرەو دەرەوەی مـاڵەکە ڕۆیشت دایکـیشی بە ترساوی بە دوای کەوت، ترسـا لە کاردانەوەی خێرای کوڕەکەی

"جـۆنگئینـا چی بووە؟ بۆچی بەو جۆرە دەڕۆی؟"

" دایـکە من کارێکم هەیە دەبێت بڕۆم"

"بـاشە کوڕەکەم ئاگاداری خۆتبە"

جـۆنگئین چەند چرکەیـەک سەیری ڕوخساری دایکی کرد  تا سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و بە خێرایی ڕۆیشت

کیۆنـگمین، دایکی جـۆنگئین گەڕاوە ماڵەوە و بڕیاریدا بچێتە ژورەکەی مـیرا چونکە خەریک بوو کاتەکە درەنگ بکـات، بەڵام کە سەیری ژوورەکەی کرد هیچ کەسی لێنەبوو و تەنهـا وابیری کردەوە ئایری زووتر چوبێتە قوتابخانە

لە قوتابـخانەی دواناوەندی شیـنھوا، قوتابخانەیەکی تا ڕادەیەک بەناوبانگ بوو بەڵام بە بوونی قوتـابی شەقاوە و گێچەڵکاریش ناوی ڕۆیشتبوو، قوتابیـەکان بەرە بەرە دەچوونـە پۆلەکانیـان... لەنێو هەموو ئەمانە کوڕێـک کە هێدفۆنێکی ڕەشی لەگوێیە و گوێ لە میوزیکی دڵخوازی دەگرێـت بڕیاریدا یەکەم وانە تێبپەڕینێت و چووە سەربانی قوتابخانە

War Of Gazes | SehunWhere stories live. Discover now