ئەگەر بەمن کرابا
لەناو رۆحم دەمشاردییەوە ♥️•。
。
。
。
。لـایەنـی نوسـەر
"جیـیون شتێک هەیە بتـەوێ پێمـانی بڵێـی؟ "
جۆنـگـئین سەرنجی خستە سەر قسەکردنی دایکی و خوشکە بچووکەکەی، چاوەڕێبوون قسە بکات. مـیرا هاتە چێشتخانە وایکرد هەرسێکیان سەیری بکەن
" مـن دەچمە مارکـێت "
" ئێستـا نانەکەت بخۆ کچم دواتر بڕۆ "
" برسیم نییە دواتر دەیخۆم. هـیچتـان پێویست نییە؟ "
" نەخێر بەڵام ئاگاداری خۆتبە "
مـیرا ڕۆیشت و ئەوانی تر سەیری جیـیونیان کرد
" لە ڕاستیدا... مـیرا ئونی لە قوتابخانە سوکایەتی پێ دەکرێ "
" چـی؟ من پێم وابوو ئەوە کۆتایی پێھاتووە! دووبارە بۆچی ئەوە دەکەن؟ "
" نازانم ئوپـا. تەنانەت ئەو برینانەی ئێستا هی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستـان. ئەوان زۆر خراپـن لەگەڵ ئونی"
" جۆنگئـین وا باشە قوتابخانە لەوە ئاگادار بکەینەوە"
" نەخێر دایکە من خۆم ئەوە چارەسەر دەکەم "
" بـاشە کوڕەکەم "
مـیرا سەیری دواوەی خۆی کرد دڵنیـابوو لەوەی گوێبیستی شتێـک بوو، هەستی بە ترس کرد بۆیە ڕۆیشتنەکەی خێـرا کرد. بە ئاسایی گوێی لە دەنگی پێ دەبوو لە دواوەی کە مانای ئەوەی دەگەیاند هێشتا بە دواوەین
بە هۆی روناکی یەکێ کە گـڵۆپەکانەوە سێبەری ئەوەی دواوەی بینی بەوە دەچوو پیـاوێکی گەورە بێـت، زیاتر ترسا و دەستی کرد بە ڕاکردن تا گەیشتە ماڵەکەی دواجار سەیری دەوروبەری کرد بەڵام هیچ کەس دیار نەبوو
هەناسەیەکی هەڵکێشا و چووە ژوورەوە
لە دوورەوە پیـاوێک پەیوەندی بە یەکێکی ترەوە کرد لە کاتێکدا چاوەکانی لەسەر مـیرا بوو
" ئەوان دەستیـان پێکرد، مـن ئەو بۆتۆ دەهێـنم "
هـێی! 🫢 تێبینی شتێکتـان نەکرد لە ڕستەی کۆتایی؟جا ئەزانم کەمم نوسیووە بەس سەبر بگرن کە کەوتینە ناو ڕووداوەکان هەوڵ دەدەن شتێکی تێکەڵ ئـاکشن و ڕۆمانسـی بنووسم کە تایپی دڵخوازمە 🤭
بمێنن بۆم نازدارەکانم 🫂🎀 xoxo
YOU ARE READING
War Of Gazes | Sehun
Romance"تـۆ ناتـرسی؟" "نـەخێر-" ئەوە سەیـرە، دەبوایـە بتـرسابـام لەو نیگـا چڕانە، ئەزانم ئەو کەسێکی ئاسایی نـییە وەک هەر مرۆڤێکی تر بەڵام ناترسـم... مـن تەنھا- ئەوەم بە دڵە! ئەم شتـانە نامـۆ نەبوون، هەردووکیـان جارێکی تر بەم هەستـانە فریویـان خواردبوو بەڵ...