من ئەو دوورەم کە لە نزیکەکانت زیاتر خۆشم دەوێیت!
⋆
⋆
⋆
⋆
⋆١٥ ڤـۆت و ٢٠٠ کۆمێـنـت بـۆ پاڕتی داهاتوو،
پـاڕتی پێشوو ٥٥ کەس بـینەری بوو تەنها ٩
ڤۆتی بۆ هاتبوو 😆لایەنـی نوسەر
دەنگی ناڵـە و ئاھ و ئازاری ئەو کوڕە گەنـجە هـەموو شوێـنەکەی پڕکردبوو، پەشیمـان بۆوە لە هەر چرکـەیەک کە دژی کای و هەر ئەندامێکی تر کـۆمەڵەکە کاری کردووە، پەنجەی پەشیـمانی دەگەزێت بەڵام ئێستـا لە پای چـی؟
کای ئاماژەی بە پیـاوەکەی بەردەستی دا کە دوورکەوێـتەوە، پـاشان کورسیـەکەی نزیکتر کردەوە لەوەی چێنلـێ و بەرامبـەر دانیشـت
"مـیرا لە کوێـیە؟"
"نـازانم سوێند دەخۆم نـازانم-"
بێزار بوو لەو وەڵـامە دووبارەیە، دەستی خستـە ناو سەتڵە پڕ خوێـیە تواوەکە و بڕێکی زۆری دەرکرد و دووبارە لەسەر ڕانە بریندارەکەی ئەو کوڕەی دانـا کە سیخوڕی بەسەرەوە دەکرد، ئەوە بەس بوو تا دووبارە چێنـلێی داماو پڕ بە گەرووی هاوار بکات و فرمێسـک بە چاویدا بتکـێ
"پرسیـارەکەم دووبارە دەکەمەوە، کوا خوشکەکەم؟"
"ئێـمە تەنھا ئەومان ڕفاند بەڵام باوەڕبکە نازانم، دوای ئەوەی لەسەربانەکە کەوتە خوارەوە کەس هیچ ئاسەوارێکی ئەوی نەدیووە سوێند دەخۆم"
کای ئەمجـارە باوەڕی پێکرد، دەنگی چێـنلێ و ئەو گریانەی قوڕگی و بێتاوانی چاوەکانی ئاشکرا دیاربوو کە ڕاست دەکات بەڵام ئەو ڕاسـتیەی کە لە پشتـەوە چەقۆی لێدراوە جەهەننەمیانە ئازاری هەیە
"بۆچـی لە دواوەی من کارت کرد؟ ئایـا موچـەکەت کەم بوو؟ کارەکەت بەدڵ نەبوو یاخود هـەڵەیەکت بەرامـبەر کراوە؟ بۆچی دەبوو لەو هەموو کەسە کـار بۆ لیتیـوک بکەیـت؟"
"گەورەم... هەڕەشەیـان لێکردم- بەڕاستـمە ئەوان بە گیـانی دایکە داماوەکەم و خوشـکە بچووکەکەم هەڕەشەیـان لێکردم. گەرنـا مـن چۆن دەتوانم لە فرمانەکانی تۆ دەرچـم"
YOU ARE READING
War Of Gazes | Sehun
Romance"تـۆ ناتـرسی؟" "نـەخێر-" ئەوە سەیـرە، دەبوایـە بتـرسابـام لەو نیگـا چڕانە، ئەزانم ئەو کەسێکی ئاسایی نـییە وەک هەر مرۆڤێکی تر بەڵام ناترسـم... مـن تەنھا- ئەوەم بە دڵە! ئەم شتـانە نامـۆ نەبوون، هەردووکیـان جارێکی تر بەم هەستـانە فریویـان خواردبوو بەڵ...