Episode 13

94 19 115
                                    

-مانگ یان ئەستێرە؟

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

-مانگ یان ئەستێرە؟

-  چاوەکانت..!

˚
˚
˚
˚
˚

ئیمـانتـان هەبێت کچینە! پاڕتی ١٢ نزیکەی ٢٠ خوێنەری هەبووە بە خۆمەوە ٤ ڤۆتی بۆ هاتووە!
ئاوا بڕوا ئەیکەمە مەرج، مـنیش لە گۆشت و خوێنم ماندوو دەبم بە نوسـین 🙂!

"دڵنیـابــنەوە لە خوێندنەوەی پاڕتی ڕابردوو ئەویشم هەر ئەمڕۆ داناوە"

لایـەنی نوسەر

هەموویـان لە هۆڵی کۆبوونەوە گردبونـەوە، لە کاتێکدا سوهـۆ لەسەرەوەی مێزەکە دانیشتـبوو کوڕەکانی تریش لەملاو ئەولای مێزە بازنەیەکە دانیشتـبوون و هەر یەکەیـان سکرتێـرەکانیـان لە پشتیـانەوە وەستابوون

ئەمجارە باسەکە دەربـارەی خانووبەرە، زەوی و زار، پارچەکانی ئۆتۆمبـێل یاخود ئـەو هۆتێڵ و ڕێستۆڕانـتانە نەبوو کە بەڕێوەیان دەبرد ... ئەمجارە بـابەتەکە شتێـکی تر بوو

ئـەوان دوائ گەڕانەوەی شیومین لە ڕوسیـا، کە گەورەترینیـان بوو کۆبوونەوەیەکیـان ڕێکخست تـا دەربـارەی کاروبارەکانی ئەم ماوەیە و داهاتوویـان بدوێـن

"پێش هەموو شتێـک دوای گەڕانەوەی شیومین پێمان ڕاگەیندرا کە بەیـانی زوو بارێکی نوێ دێـت کە بڕێکی زۆر لە چەکی AR-15 و AK-47 دەبێـت"

"کـێ ئەو بارانە وەردەگرێـت هیۆنگ؟"

بچووکـترینیـان پرسی کە لە کۆتـایی مێزەکە دانیشتـبوو بەرامبـەر کای، کەمێک نامـۆ بوو چونکە تەواو کاتەکە خۆی لە بینینی بەدوور دەگرت. نەیدەویست هەست بەمە بکات بەڵام لەبەر چەند هۆکارێـک هەستی بە تاوانباری دەکرد

"پاشان ئێمە بۆ ئەوە لێرەیـن، مـن و تێیانگ بە دڵنیـاییەوە دەڕۆین کەسی تر دەیەوێت بێت؟"

"مـن دێم لەگەڵـت"

چێـن دەنگی هەڵبڕی و سوهۆ ڕازی بـوو، قسەکردنیـان درێژەی کێشـا و دەربـارەی شتە پێویستەکـان قسەیـان دەکرد. تـا لە کۆتـاییـدا شیومین سەرنجی چووە سەر کای کە بە کز و ماتی دانیشتـووە، ئەو تەنانەت لە دوای مـردنی باوکیشی بەو جۆرە نەبوو بەڵام ئێستـا وێڵی دوای خوشکـەکەیەتی

War Of Gazes | SehunWhere stories live. Discover now