Daieoun.26

597 147 74
                                    







دەستپـــــێـــکردن.
____________


ڕۆژی ئاهـــــەنگەکەی لیــــــسا.

هەمووان زۆر دڵخۆش بوون
ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی لیسایە وەک و کچی خێزانی جیۆن
وە بوونی لەم ماڵە
ئەمـــــڕۆ ئەڕواتــــە نێو ژیانــــە نوێیەکەیەوە.
دوای ٣ مانــــگ دەستگیرانـــی
ئەمـــڕۆ ئەگوازێتەوە بۆ نێو ماڵێکی نوێ و ژیانێکی نوێ

جۆنگکووک : شازادە تۆ ئامادەیت؟

جۆنگکووک بە جولیای وت
جولیا لەسەر جێــــگاکەی دانیشتبــوو
سەری بە بەڵێ جوڵاند
سکــــەکەی جولیا کەمێــــک گەورە بووە
ئەو لە مانگی سێیەمی دوگــــیانییەتی
جولیا دەستی بە سکیا ئەهێنا
وە سەیری جۆنگکووکی کرد

جولیا : جۆنگکــــووکشی من زۆر قەڵەو بووم؟
ئــــــەی وانییە

جۆنگکووک بزەیەکی ژرد
دەستی خستە نێو گیرفانەکانی
وە بەرەو جولیا هات

جۆنگکووک : بەڵێ خاتوونەکەم
چوونــــکە بچکـــۆلەکەی ئێمە لەنـــێو سکتە.
وە ئەو بەرەو گەورە بوون ئەچێـــت


جولیا ڕووی گرژ کرد
وە سەری بەرز کردەوە

جولیا : جۆنگکووکشـــــی من منداڵەکەمم خواردووە؟

جۆنگکووک بەزۆر پێکەنینی ڕاگرتبوو
سکـــی ئازاری هەبوو

جۆنگکووک : دەی جولیا پێویستە بڕۆین
پرسیارە سەیرەکانت بۆ دواتر هەڵگرە.

جولیای خستــــە باوەشییەوە
وە ڕۆیشتە خوارەوە و ڕاستەوخۆ بۆنێو ئۆتۆمبێلەکەی
هەمووان ڕۆشتوون بۆ هۆڵەکە
لە ڕاستیدا کاتژمێرێک ماوە بۆ ئاهەنگەکە
بەڵام پێویستە جۆنگکووک وەک و گەورەی خێزانەکە و برا گەورەی لیســــا پێشوازی لە میوانەکان بکات



لەنێو ئۆتۆمبێلەکە

جولیا سەری بە جامەکەوە دابوو
کەش و هەواکــــە ئەمڕۆ خۆشە
هەرچەند گەرەنتی ناکرێت
کەش و هەوای ئێرە بەردەوام لە گۆڕانایا
بەڵام لە ئێستایا
خۆرەتاوێکی گەرمـــە

جولیا : جۆنگکووکشی ئەی دایۆون لەکوێیە؟

جولیا وتی و سەیری جۆنگکووکی کرد

جۆنگکووک : ئەو لەگەڵ ئەو پیرەژنە ڕۆیشت

جولیا تێگەیشت کە مەبەستی جولیەتە
چوونکە هەمیشە بەو شێوەیە بانگــــی ئەکات
ڕووی گرژ کرد
وە سەرنجی خستەوە سەر پەنجەرەکە
کاتێـــک لە ترافیک وەستان
سەرنجـــی پیاوێکـــی دا
وەک و ئەوەی بیناسێت
لێی ئەڕوانـــی
سەری دەستی کردەوە بە ئازار
برۆکانی گرژ کرد
دەنگێـــک لەنێو مێشکــیدا دەهات
دەنگێژی ئاشنا

پشیلە بچووکەکەم - S2Where stories live. Discover now