Vote? 🌷
______جۆنگکووک جولیای بردە ژوورەکەیان
بە ساردی لەسەر جێگاکەی ئەڕوانی
کە کوڕەکەی لێ خەوتبوو
سەیری جولیای کرد
وەکو پشیلەیەکی زۆرزان
خۆی کردبوو بە خەوتوو
لە ناخەوە خەندەی ئەکرد بۆ نازداری هاوسەرەکەی
ماچی ڕوومەتی کرد و لەسەر جێگاکەی دانا
خۆشی پاڵکەوت
دایۆون لەنێوانیان بوو
جولیا سەرسام بوو کە جۆنگکووک سەرزەنشتی نەکرد
چوونکە پێچەوانەی قسەکەی جوڵایەوە
بەڵام تەنها لەبەر دوگیانییەتی
جۆنگکووک نایەوێت جولیا دڵی بشکێت و بگریی.
بە تایبەت کاتێک دوگیانە
بۆیە هیچی نەوت
تەنها وای دەر خست کە خەوتووە.*****
جولیا دوای دوو ڕۆژ بە ئارامی خەوت
لە تەنیشت هاوسەر و کوڕە تاقانەکەی.
هەردوو تاکە کەسی ژیانی لەلاین
هیواخوازە کە هەرگیز خودا ئەویان لێ نەسێنێت
چوونکە تاکە ڕووناکی جیهانە بچووکەکەی جولیا
جۆنگکووکشییەکەی و کەروێشکە بچووکەکەیەتیجولیا هەستی بە تێکچوونی گەدەی ئەکرد
بەڵام سکی بەتاڵ بوو
نەیدەتوانی بڕشێتەوە و گەدەی ئارام کاتەوە
ڕۆیشتە خوارەوە و پەرداخێک ئاوی خواردەوە
کاتێک لەناکاو دوو دەست پاڵی بە پشتەوە نا ئاوەکە لە
گەرووی مایەوە
بە سەرسامییەوە ئاوڕی دایەوە
ڕیتای بینی بە خەندەیەکی سەیرەوە لێی ئەڕوانێت
برۆکانی گرژ کردجولیا « بـ-بـ-بۆچی وادەکەیی؟ »
ڕیتتا زۆر بە ناشرینی پێکەنی
جولیا ئەیزانی گاڵتە بە زمان گرتنەکەی ئەکات
بۆیە بێدەنگ بوو
هیچی نەوت
تەنها بە توڕەییەوە لە ڕیتتای ئەڕوانی.ڕیتتا « جـ-جـ-جولیای داماو...
ئەبێ جۆنگکووک چەند بەزەی پێتتدا بێتەوە »هەستی بە شکانی دڵی کرد
کاتێک ڕیتا گاڵتەی بە زمانگرتنەکەی کرد
گەرووی پڕ گریان بوو بەڵام هەرگیز ڕێگەی نەدا
فرمێسک دروست بن لەنێو چاوەکانی.ڕیتتا « برسیمە جـ-جـ-جولیا
چی هەیە کە بیخۆم؟ »بە خەندەیەکی لارەوە پاڵی بە شانی جولیاوە نا
لەسەر ڕێگاکەی خۆی لابرد و بە ناشرینی
سەیری نێو ساردکەرەوەکەی ئەکرد.
سەموون و مرەبای دەرهێنا
لە جولیای ئەڕوانی و ساندویچەکەی ئەخوارد
جولیا تەنها بێدەنگی هەڵبژارد
کاتێک ڕیتتا دانیشت و لە جولیای ئەڕوانی
بڕیاریدا لەوێ بڕوات
ئەیزانی گەر لە پێشی بگریت
زیاتر گاڵتەی پێ ئەکات...
هەرنا لە شوێنێکی چۆڵ ئەگریت....****
جولیا لە ژوورەکەی دایکە جولیەتی دانیشتبوو
ئەو بیری جولیەتی کردووە
دڵنیایە گەر لێرە بایە ڕێگەی نەدەدا بەم شێوەیە گاڵتەی
پێ بکرێت
چاوە بچوکەکانی فرمێسکیان ئەڕشت
سەرینەکەی جولیەتی لەباوەش گرتبوو
لەسەر کاشییە ساردەکە دانیشتبوو
سەیری دیمەنی دەرەوەی ژوورەکەی ئەکرد.
ئەمە جولیا هەست ناسکەکەیە
جولیا ژیر بووە و چیتر منداڵە بێتاوانەکە نییە
بەڵام لە سەرووی ئەوەشەوە خاوەنی دڵێکی ناسک و بچووکە
کە بە قسەییەکی ڕەق یان هەندێک جار گاڵتەشی
لەگەڵ ئەکرێت ئەگریت
گوێی لە کرانەوەی دەرگاکە بوو
وایزانی کە جۆنگکووکەفرمێسکەکانی سڕی و سەری لەنێو سەرینەکە نوقم کرد
دوو دەست لەسەر شانەکانی دانران
وە یەکێک لە تەنیشتییەوە دانیشت
هێشتا وای دەزانی جۆنگکووکە تا گوێی لە دەنگە
ئارامکەرەوەکەی دایکە جولیەت بووجولیەت « کچەکەم بۆچی دەگریت؟ »
جولیا لە چرکەیەکدا سەری بەرز کردەوە
بە خەندەوە لە جولیەتی ئەڕوانی
توند باوەشی پێداکرد
لەگەڵ باوەشە گەرم و ئارامەکەی دایکی
دەستی کرد بە گریان
وەکو جولیای منداڵی....
وەکو ئەو جولیای پێش ئەوەی جۆنگکووک بناسێت
کاتێک برسی ئەبوو
یان دایکی قسەیەکی ناخۆشی پێ ئەوت
یاخود کیا سوکایەتی پێ ئەکرد
ئەڕۆشتە باوەشی دایکە جولیەتی و ئەگریا
باسی کێشە و دەردەسەرییەکانی تەنها بۆ دایکە جولیەتی ئەکرد...جولیا « د-دایکە... »
ئەم وشەیەی و هەمو جارێک ئارامی ئەبەخشێت بە دڵی جولیەت
وشەی دایکەیە...
ئەو نەزۆکە و نەیتوانی منداڵی بێت
بەڵام خودا کچێکی وەکو فریشتەی پێبەخشی
کە گەر منداڵی هەبایە
لە منداڵی خوێنی خۆی زیاتری خۆش ئەویست.جولیەت « من دەزانم کە ئەو مشکە بۆرە بێزارت ئەکات
گوێم لە هەموو قسەکانی بوو
گرنگی پێمەدە جولیا...
ئەو هەوڵ بۆ هاوسەرەکەت ئەدات
هەوڵ ئەدات دڵی تۆ بشکێنێت
ئەیەوێت کە جۆنگکووکت لێببات
تۆ ڕێگە نادەیت وایە؟ »هەوڵی ئەدا جولیا ئارام بکاتەوە و
وای لێبکات خۆی بتوانێت هاوسەرەکەی و ژیانی بپارێزێت
جولیا بە بوێرییەوە سەری بە بەڵێ جوڵاندجولیا « من ڕێگە نادەم هیچ کەسێک جۆنگکووکشی
لەمن ببات دایکە »جولیەت خەندەیەکیی کرد بۆ کچە ژیکەڵەکەی
جولیا هەمیشە پرسیاری لە جولیەت دەکرد دەربارەی قسەکانی دەوروبەرەکەی کە بۆ ئەو ئاشنا نەبوو
بەڵام ئەمڕۆ متمانەی بە خۆیەتی و ئەڵێت کە
ڕێگە نادەم هیچ کەسێک هاوسەرەکەم ببات
دەستی بە ڕومەت و قژە کاڵەکەی جولیا هێناجولیەت « تۆ کچە بوێرەکەی منیت، ئافەرین »
جولیا سەری بە بەڵێ جوڵاند بە خەندەوە
چیتر ئارامە و ناترسێت چوونکە دایکی لە پشتییەتی
ئامادەیە بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی هەموو ناخۆشییەک
ئەو پیشانی هەمووان ئەدات کە زمانگرتنەکەی
لاوازی نییە بۆ ئەو
بەڵکوو شانازییە چوونکە جۆنگکووک خۆشی ئەوێت.__________________________
لاپەڕەی هەشتەم (٨)هەوڵەدەم دوو پارتی درێژ بنوسمەوە و دای بنێم
کەمتر نەبێت لە ١٥٠٠ وشە
هەتاوەکوو ئەگەڕێمەوە.با بگاتە ١٥٠ ڤۆت ڕێک پارتی داهاتوو دا ئەنێم 😂🥰.
٦٨٠ وشە.
YOU ARE READING
پشیلە بچووکەکەم - S2✔️
Romantizmجولیا پێیش ئەوەی جیۆن جۆنگکووک بناسێت کچێکی داماوو نەزان بوو تەنانەت کاتێک بەشوو درا نەیدەزانی هاوسەرگیری چییە. جۆنگکووک وای کرد فێری ژیانکردن بێت ئەو ئێستا دایکی دوو منداڵە. ئەو ئێستا دوو منداڵ گەورە ئەکات. کاتێک خۆشی پێویستی بە کەسێکە ئاگەداری ب...