Happy.27

673 153 67
                                    




Start.
_______

فرمێسکی چاوە کاڵەکانی نەوەستاوە
لەولاشەوە جۆنگکووک بەبێ هەستی وەستاوە
لیسا کە ئەبوایە ئێستا لە مانگی هەنگوینییەکەی بایە
لە نەخۆشخانە بەدیار هەواڵێکی برازاکەیەوە داماوە
دایۆون ئاو چووەتە نێو سنگی
وە کارەباش گرتوویەتی
هەرچەند کارەباکە بەهێز نەبوو
وایەری گڵۆپێکی بچووک بوو
بەڵام لە کۆتایدا کارەبا هەر کارەبایە
وە دایۆون بچووکە
بۆیە زیانی پێگەیاندووە
جیمین دەستێک جلی بەدەستەوە بوو
هاتە لای لیسا و بۆی ڕاگرت

جیمین : لیسا بڕۆ دەستشۆرەکە و جلەکەت بگۆڕە.

جلەکەی لێ وەر گرت
وە لەوێ ڕۆیشت
جیمین ڕۆیشتە لاگ جۆنگکووکەوە
هەوڵی ئەدا ئارامی بکاتەوە

جیمین : تۆ باشیت؟

کووکی بە ساردی سەیری کرد
تەنها کەمێک سەری بە ئەرێنی جوڵاند
جیمین هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
لە کۆتایدا هەرچەند خراپ و دڵرەق بێت
دایۆون لە خوێنی ئەوە
ئەڕوخێت گەر شتێکی بەسەر بێت
ئەو تاکە منداڵی ئەوە لە ئێستایە

جیمین : دایۆون زۆر باشە جۆنگکووک
نیگەران مەبە.
سەیربکە جولیا پێویستی بە تۆیــــە
خۆت بەم شێوەیە مەڕوخێنە!
بڕۆ لای جولیا و دڵی بدەرەوە

جۆنگکووک سەیرێکی جولیای کرد
کە فرمێسکی چاوەکانی ناوەستن
چاوەکانی هەڵئاوساون
لوتە بچووکەکەی سوور هەڵگەڕاوە
لەسەر کاشییە ساردەکە دانیشتووە
چاکەتەکەی دایۆنی لەدەستە و بۆنی ئەکات
ڕۆیشتە لای
جولیای خستە باوەشییەوە و لەسەر کورسییەک دانیشت

جۆنگکووک : جولیا چۆن هاتیتە دەرەوە لە ژوورەکە؟

جولیا : مـ من... من زۆر ترسام کاتێک دایۆونم بەو شـ شێوەیـــە بینی، نـ نازانم کـ کـ کە چۆن هاتمـــە دەرەوە.

جۆنگکووک چاوەکانی داخست
بۆنی قژی جولیای ئەکرد
وە دەستی بە پشتیا ئەهێنــــا

جۆنگکووک : قاچەکانت ...
تۆ بە قاچەکانی خۆت هاتیت
لە کۆتایدا تۆ توانیت ڕێبکەیـــــت.

هەوڵی ئەدا ئەو ترسە لەدڵی جولیا نەهێڵێت
وە ئارامی بکاتەوە
چوونکە ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو لە ترسا

جولیا : جۆنگکووکشی
دایۆون باش ئەبێت؟

جۆنگکووک سەری بە بەڵێ جوڵاند
وە ماچێکی ڕوومەتی جولیای کرد

جۆنگکووک : نیگەران مەبە فریشتەکـــــەم
شازادە بچکۆلەکەمان زۆر باش ئەبێت.

پشیلە بچووکەکەم - S2Where stories live. Discover now