"Not all thinga will end as we wish,this is life not heaven"*
*
*
من باسی جیاوازی کردن ئەکەم لە دوو شوێن
یەکەمیان ئەو شوێنەیە کە "هێز و جیاوازی" تێیدا پارەو پولە،
دووەمیان ئەوشوێنەیە کە "جیاوازی"تێیدا دەساڵەت و هێزە.من ستێلام......
من کچێکی جوانم وەک دەورو بەرم پێم دەڵێن،زیاتر بچمە ناو باسەکە من 'بێ کەسم' ئەو کاتەی ٧ ساڵان بووم باوکم و دایکم جیا بوونەوە.کەسیان ڕەزامەند نەبوون لە بەخێو کردنم،بۆیە لە خانەی بێ سەرپەرشتان مامەوە تا تەمەنم بوو بە ١١ ساڵ.لە ڕۆژێکی باراناویدا پیاوێک و ژنێک منیان هەڵگردتەوە وەک مناڵی خۆیان وەک منداڵێکی دەوڵەمەند دەژیام.تا دوومانگ پێش ئێستاش من کچی ئەوان بووم بەڵام هەرزوو کە خۆییان منداڵیان بوو پێیان وتم کە ئیتر من پەیوەندیم بەوانەوە نەماوەو ئەبێ بۆ خۆم بژییم.لەسەروو ئەمانەش ئەوان هەر یارمەتی دەرم بوون.خانوویەکیان پێم دا بۆ مانەوە و داوایان کرد لە زانکۆیەکی باش بخوێنم لەژێر سەرپەرشتی ئەوان.شتێکی جوانە وەفا لە مرۆڤدا هەر بۆیەش خۆشم ئەوێن.وە سەبارەت بە هاوڕێش هیچ کەسێکم نییە چوونکە من هەر دروست بوونم هەڵە بووە.«پۆڤ:-بەیانیەکی نوێ»
لەخەو هەستام،کەمێک لەسەر جێگاکەم مامەوە بەڵام دەبوو گەرماوێک بکەم،بۆیە چووم گەرماووم کرد وو هاتمە دەرەوە،چەند پارچە جلێکم ڕیکخست و لەبەرم کردن قژم وشک کردەوەو چوومە مەتبەخەمە بۆ دروستکردنی نانی بەیانی.نانم خوارد و قاپەکانم شۆرد و بەڕێ کەوتم بۆ دەرەوە،بۆ دۆزینەوەی کارێک بۆ دابین کردنی بژێویم.سەرەتا پێوییست بوو لە نزیک ترین شوێنی ماڵەکەم دەست پێ بکەم،دووکانێکی گوڵ تەنهاچەند خانوویەک لێم دوور بوو ڕۆشتم بۆ ئەوێ.بەڵام بە نائومێدی هاتمە دەرەوە چوونکە پێویستان بەکارمەند نەبوو.بۆیە ڕۆشتمە مارکێتەکەی دووکۆڵان ئەولاتر چوومە ژوورەوە کوڕێکی لێبوو ئەویش کارمەند بوو.دەستم کرد بە قسە کردن لەگەڵی.
ستێلا:-ببورە بەڕێز.لێرە کارمەندتان پێویستە.
کوڕەکە:-ڕاستیەکەی خاتوون من نازانم منیش لێرە تازە کار دەکەم بەڵام من پەیوەندی بە بەڕێو بەر دەکەم گەر دەتەوێت.
ستێلا:-ئۆو سوپاس تکایە.
کوڕەکە:-کەمێک چاوەڕێبە.
کوڕەکە لەگەڵ بەڕێوبەری مارکێتەکە قسەی ئەکرد لەسەر ئەوەی کە پێویستان بە کارمەندە یاخود نا.
کوڕەکە:-خاتوون بەڕێوبەر دەڵێ کە پێویستمان بە کارمەندە،بەڵام دەتوانیت خۆت قسەی لەگەڵ بکەیت لەسەر وردە کاریەکان و موچەو شەفتی کار کردن ئەگەر ڕازیت مۆبایلەکەت دەدەمێ.
ستێلا:-ئاهـ زۆر سووپاس،بۆ نا ڕازیم.
مۆبایلەکەم وەرگرت لەگەڵ بەڕێووبەرەکە ڕێک کەوتم لەسەر وردەکاریەکان پێی وتم کە ئەبێ ئەمڕۆ دەست بە کار بم.منیش بێ هیچ بیرکردنەوەیەک ڕازی بووم موچەکەی هێندە خراپ نییە بگرە زۆر باشە بۆ من بۆییە چوومە لای ئەو کوڕەو خۆمم پێ ناساند...
ستێلا:-بم بوورە بەو بۆنەیەوە من لێرە کار دەکەم وەک دەزانیت.من ستێلام.
کوڕەکە:-دڵخۆشبووم خاتوون منیش لیام.
ستێلا:-خۆشحاڵم.
من وەک کاشێر کارم دەکرد ئەویش تەنها کاری چاکردنی شتەکان و بار کردنیان بوو.بۆییە پێکەوە کاری باشمان دەکرد.کارەکانی تەواو بوو هات پرسیاری لێکردم...
لیام:-ستێلا دەتوانم بزانم چەند ساڵێت لەکوێ دەژییت خێزانەکەت کێن ئەگەر پێت ئاسایی بێت وەک ئەزانیت من و تۆ لەوانەیە بۆ ماوەیەکی درێژ پێکەوە کار بکەین.
ستێلا:-ئەوە زۆر ئاساییە بۆ من.من تەمەنم ١٨ ساڵە و من بەتەنها ئەژییم واتە لەگەڵ خێزانەکەم دابڕاووم.ماڵی من دوو کۆڵان لێرەوە دوورە.هاوڕێ زۆر فەرمیش مەبە بەو پێیەی کە زیاتر یەک ئەناسین ئەتوانیت ئاسایی قسە بکەیت.
لیام:-فەرمی!! من پێویستە بەو شێوەیە خۆم ڕابێنم بۆ شتێک.بۆیە بەو شێوەیە قسە ئەکەم و ئەم کارەشم هەڵبژاردووە.
ستێلا:-کەواتە بە دڵنیاییو گرینگیەوە هەوڵی بۆ بدە بەڕێزەکەم.
«بە توانجەوە کردم بە فەڕمی لە کۆتایەکەیدا»لیام:-بێ خەمبە خاتوو ستێلا.پێشنیارێکم هەیە ئەگەر ڕازی بیت.
ستێلا:-سەرەتا بابزانم چییە.
لیام:-دوای کارە دەتوانین پێکەوە نان بخۆیین؟
ستێلا:-ئــــم باشە با بڕۆیین.
«538 words»
"Comment"
&
"Vote"