"Time tells truth"*
*
*
*
*
ژوورەکەی بە جێ هێشت.هێندە ئازارم هەبوو دەمویست دڵ دەربێنم و پارچە پارچەی بکەم.ئازاری دەررونیم ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەبێ وا ئازاری جەستەییشی کەوتە سەر.بیرم ئەکردەوە چی ئەگەر خۆم لەم کوڕە پاراستبا ئاییە ڕزگارم دەبوو؟؟یان با من لەو مارکێتە کارم نەکردبا هەرگیز نەم دەناسی و تەنها بە دەست ئازاری دەروونمەوە دەمناڵاند ئەوکاتە،بەڵام ئێستا زۆر درەنگە. هێندە حاڵم خراپ بوو فرمێسکەکانم نە دەوەستان لە ڕژان بەردەوام ڕابردوو لە مێشکم بوو تەنانەت یەک ڕۆژیش من خۆشیم لە ژیانم نەدییوە بۆچی ئەبێ بەو شێوەیە بژیم بۆچییییی؟؟؟من تەنها ڕۆژێکم ئەوێت دڵم تێیدا خۆش بێ .لە هاوتەمەنکانم پرسیار بکەیت هەرکەسەو خەونێکی هەیە بەڵام خەونی من زۆر لەوان جیاوازترە.من تەنها دەمەوێ ڕۆژێک تەنها ڕۆژێک پڕ بە دڵم پێبکەنم هیچ شتێکی ناخۆش ڕوونەدات.بەڵام ئەو شتە هەرگیز لە ژیانی مندا بوونی نابێت من بۆ بەدبەختی لەدایک بووم.
لەگەڵ ڕژانی فرمێسکەکانم هەستم بە لاوازی دەکرد بەرە بەرە لە هۆش خۆم دەچووم تا وای لێهات ئاگام لە خۆم نەما.....
«پۆڤ:-لای لیام»
هەمووان کۆبوونەتەوەو باسی ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانم ئەکەن.
ستیڤ:-لیام بۆ ماوەەی شەش مانگ دەڕوات باوکت کۆچی دوایی کردەوە.پێویست بوو تۆ وەک شازادەی جێنشین ڕاستەوخۆ دەسەڵاتت بگرتایە دەست بەڵام تۆ زۆر دواتخستوە ئەم شانشینە پێویستی بە پادشایەکە.
هاری:-لەگەڵ قسەکانت هاوڕام هاوڕێ.لیام ئەگەر تۆ هێندە ئەم کاتە دوور بخەیتەوە سێ ئەوەندە ڕق لەنێوان خێزانە ئاساییەکاندا دروست دەبێ بەرامبەرت و دژی دەسەڵاتەکەت دەوەستنەوە هیوادارم باش بیر بکەیتەوە و وەک باوکت پادشایەتی بکەیت.