"Eyes have a language of their own"*
*
*
*
لە دەرگاکە درا زۆر ترسام کە ئەو بوونەوەرە سەیرەبێت.زیاتر پاڵم بەدەرگاکە دایەوە جارێکی تر لەدەرگا درایەوە زۆر ترسام بەڵام دوای ئەوەی بانگی کردم کەمێک ئارام بوومەوە.....
لیام:-ستێلا ئەتوانم بێمەژوورەوە؟
خێرا خۆم لادا و لیام دەرگاکەی کردەوە.هەنگاوی بەرەو ژوورەوە ناو لەسەر سیسەمەکە دانیشت منیش وەک مناڵێک کە هیچ نازانێ ڕووم بۆ وەرگێڕا.بە ئاماژەی دەستی پێی وتم نزیک بمەوە لێی.وام کرد لێی نزیک بوومەوە،پێی وتم کە دانیشم. زۆر بەئارامی و لەسەر خۆیی وەک ئەوەی هیچ نەبوبێ سەیری ئەکردم.منیش یەکسەر پرسیم...
ستێلا:-لیام ئەمشوێنە ترسناکە ئەوەبوو کە ئەبێت بیبینم؟؟!
لیام:-بەڵێ خاتوون.
«بەئارامی»«لەدڵی خۆمدا:-ئەمە چۆن ئاوا ئارامە چۆن ئەتوانێت!!»
ستێلا:-لیام بۆچی هێندە ئارامی پێم بڵێ کە لەکوێم ئەو شتە ترسناکە چی بوو لەدەرەوە پێم بڵێ؟؟؟
«کەمێک توڕەبووم»لیام:-ستێلا ئەوشتانەی کە ئێستە پێت ئەڵێم دووبارەی ناکەمەوە بەهیچ شێوەیەک و شکاندنی یەک یاسا لەناوبردنی خودی خۆتە وەک پێم وتی من کەسێک نیم گرینگی بە هەستەکانت بەم گرینگیش نییە بۆم کە کێیت بۆیە گوێ بگرە.
ئێرە شانشینی منە«شانشینی خوێنمژەکان» ئەمشوێنەی تۆی لێیت ماڵی منە،و من خاوەنی ئەم شانشینەم لەخێزانی شاهانەم من جێگرەوەی پادشام لەبیرتە پێم وتی من بۆیە بەوشێوەیە قسەئەکەم پێویستە ڕابێم و هۆکاری هاتنیشم بۆ جیهانی تۆ ڕێکخستنی کاردانەوەم بوو بەو پێیەی کە من ئیتر ئەبمە پادشای داهاتوو و هۆکاری دووەم تۆ بوویت.پاشان ستێلا تۆ ماوەیەکی تر کەسانی تر ئەناسیت بە هیچ شێوەیەک بێڕێزی بە هیچ کامێکیان ناکەیت وە هیچ کات بۆت نییە داوای هیچ شتێک لە کەس بکەیت جگە لەخۆم لەگەڵ کەسیان بۆ هیچ شوێنێک هەنگاو نانێیت هەرگیز بیر مەکەرەوە لەم شوێنە بڕۆییت تەنها بە ڕۆشتنت بۆ دەرەوە ئەبیتە خواردنی ئەوانی تر.من کە ڕێزت ئەگرم هۆکاری خۆمم هەیە وە ئەوانەی دەرەوە کە ڕێزت ئەگرن لەبەر منە. دڵنیا بەرەوە هیچ شتێک بێ ویستی من نەکەیت ئەگەرنا ژیانی تۆ مانای نامێنێت ئیتر.و لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی دەرەوە پاسەوانی تۆیە و یەکێکە لە ئێمە بۆیە وریای هەڵسووکەوتەکانت بە.وە خاتوون هەڵبە بیرکردنەوەکانت ڕاست بکەیتەوە چوونکە ئێمە زۆر باش ئەتوانین لەدڵت و مێشکت تێبگەین و دەستت بەسەردا بگرین.
«بە لە خۆبایی بوونەوە»ستێلا:-چییی تۆ باسی کامە ئەفسانە بۆ من ئەکەیت تۆ گەمژەییییی تۆ چیت ئاگات لە قسەکانتــــــــــە....
«هاوارم کرد»لیام:-خاتوون ئێستا پێم وتی کە بێڕێزی قبووڵ نییە.وریای ڕەفتارەکانت بە ئەگەرنا زۆر بەخراپی پەشیمان ئەبیتەوە.
ستێلا:-قسە هیچەکانت تەواو بووو.بم گەڕێنەرەوە بۆ ماڵەکەم.هیچم لێت ناوێت من بۆیە سوپاست ئەکەم ئەگەر تۆش هیچت لێم نەوێت.
بەتووڕەیی گوێی گرتبوو تا تەواو بووم و نزیکم بوویەوەو وتی.....
لیام:-ستێلا هەوڵبدە خۆت ڕابێنیت و بیرکردنەوەکانت دەربارەی من بگۆڕیت چوونکە من هەمان ئەو کەسە نیم کە منت ناسیبوو زۆر لەوە بێڕێزترو بێ هەستترم کە بیری لێئەکەیتەوە خانمەکەم.
لەگەڵ وتنی قسەکانیدا دەستی بەقژمدا هێناو پاشان ڤژمی بردە دواوە بە توندی گرتی و کۆتایی بە قسەکانی هێنا.سەیرێکی کردم بە بێ هەستی فرمێسکەکانی ترم وشک نەبوونەوە فرمێسکی تر بەدوایدا هات.کە زانی ئەگریم پێی وتم....
لیام:-لێرە کەس گرینگی بەگریانت نادا چوونکە ئێرە شوێنی لاوازەکان نییە.گریانەکانت زیاتر چێژمان پێدەبەخشێ چوونکە ئەزانین بە هۆی ئێمە لە ئازردایت.ئەگەر ئەتەوێ ئەوانەی دەرەوە بە هۆی تۆوە هەست بە دڵخۆشیو ئازایەتی خۆیان نەکەن مەگری.
ستێلا:-لیام تکایە بم گەڕێنەرەوە تکات لێدەکەم من ناتوانم بەم شێوەیە بەردەم بم تاکایە.
«بە گریانەوە سەیری چاوەکانیم کرد»لیام:-ستێلا تۆ لێرە بۆ من پێویستی هەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە بتگەڕێنمەوە وە ئەم گریانەش بوەستێنە تا لەوە زیاتر و خراپتر ئازارم نەداوی.
"529"
"Comment"
&
"Vote"