"To the old you,from the old me"*
*
*
*
لیام:-پەیوەندیەکەتان بەهێز دیار بوو.
ستێلا:-بەڵێ.
تەنها بە بەڵێ جوابم ئەیایەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ نەکرێتەوە من تازە بڕیاری خۆمم داوە بە پێویستی نازانم لێ نزیک بم.
هەرخەریکی کارەکەم بووم، لەناکاو مۆبایلەکەم زەنگی لێدا.سەیرم کرد ئۆو دەیڤد...
ستێلا:-سڵاووو
دەیڤد:-سڵاوو لە ستێلااا.
ستێلا:-زوو بڵێ چیت ئەوێ.
دەیڤد:-کەی کاتی بەتاڵت هەیە بڕۆینە دەرەوە؟؟
ستێلا:-هممم نازانم هەرکات کاتم هەبوو پەیوەندیت پێوە ئەکەم.
دەیڤد:-زۆرباشە چاوەڕێم.
"هااا چەند گەمژەییت پەیوەندیەکەی داخستەوە بێ ئەوەی بڵێ خوات لەگەڵ"
«لەبەردەم خۆمەوە»دانیشتمەوە کاری خۆمم ئەکرد.لیام وتی کە پێویستە بۆ چەند خولەکێک ئێرە بەجێ بهێڵێت و ڕۆشت.منیش لام ئاسایی بوو چوونکە هیچ پەیوەندیەکی بە منەوە نوبوو چی ئەکات و چی ناکات.
بییرم کردەوە ئێوارە کاتم هەیە بۆچی بە دەیڤد نەڵێم...
پەیوەندیم پێوە کرد و وەڵامی دایەوە.ستێلا:-ها ئەوە ویستم بڵێم ئێوارە کاتم هەیە.
دەیڤد:-زۆررر باشـــە.ئەتبینمەوە.
ئەمجارە من پەیوەندیەکەم داخستەوە وەک تۆڵەکردنەوەیەک بەڵام دەیڤد دیسان پەیوەندی کرد.لەو کاتەدا لیام گەڕایەوە بۆیە پەیوەندیەکەم داخستەوە دیسان پەیوەندی کردەوە منیش پێکەنیم و وەڵامم دایەوە...