"Be you,the world will adjust"*
*
*
*
*
ستێلا:-هان ئەم ژوورە هیچ شتێکی لێ نییە!!
هان:-خانمەکەم بەتەواوی پێویستت بەچییە؟
ستێل:-ئم...ئێهــ..واتە جل و بەرگ و پێداویستی گەرماو،پێویستە گەرماو بکەم بەڵام هیچی لێ نییە!
لەناکاو چاووم کەوتە سەر کەسێک کە سەیرمان دەکات بێگومان جگە لە
لیام کەسی تر نەبوو بەڵام سەبارەت بە دەڕبڕینی ڕوخساری کەمێک توڕە دیار بوو بەرەو ئێمە هەنگاوی نا و نزیک بوویەوە....لیام:-هان خۆم بە خزمەتکارەکان ئەڵێم چارەسەری بکەن تۆ ئێرە جێ بهێڵە.
هان:-باشە گەورەم.
لیام:-بڕۆ ژوورەوە.
من چوومە ژوورەوە،لیام دەرگای ژورەکەی داخست و سەیری ئەکردم وەک بڵێی شتێکی خراپم کردبێ...
لیام:-ستێلا من پێم وتی کە نامەوێ هیچ شتێک دووبارە بکەمەوە بەڵام وابزانم تۆ بەم هەڵسووکەوتانە ئارامیم تاقی ئەکەیتەوە.
ستێلا:-لیام چیم کردوە تەنها لەم ژوورەدا بووم.
لیام:-واتە کەس لەگەڵ هان قسەی نەکرد دەربارەی شتی ئافرەتان.
ستێلا:-لیام تۆ وتت ئەو پاسەوانی منە و جگە لەو هیچ کەسێک لێرە نییە داوای لێبکەم،جگە لەوەش من داوای شتی تایبەتم نەکردوە داوای شتەکانم بە گشتی کردوە.
لیام:-تەنها دووبارەی مەکەرەوە.خزمەتکارێکی تایبەتت بۆ ئەنێرم ئێستا وە لێرە بەدواوە هەرشتێکت ویست بەو دەڵێیت.