"سێیەم"

32 5 17
                                    

"Lost is a lovely place to find yourself"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"Lost is a lovely place to find yourself"

*


*


*


*



بەو قسەیە کەمێک تێک چووم یانی چۆن دوو ڕۆژە منی ناسیوە بەم شێوەیە قسە ئەکات.بەڵام خۆم وا دەر نەخست.و لە وەڵامدا پێم وت...



ستێلا:-من داوات لێ ئەکەم بەو شێوەویە جارێکی تر قسەم لەگەڵ نەکەیت ئێستا کەلێرەم و ڕازی بووم بە نان خواردن لەگەڵ تۆ مانای ئەوە ناگەێنێت کە بتوانی بە هەرشێوەیەک بتەوێ قسەم لەگەڵ بکەیت من وەک هاوڕێیەکی تازە ڕزی بووم بەڵام من و تۆش پێویستە ئیتر ئاگادار بین.





لیام:-ستێلا سەرەتا ئەوانەی لێرەن هەموویان من ئەناسن و ئەوان بەشێوازێکی تر بیر لە تۆ ئەکەنەوە من هەوڵمدا کە بارودۆخەکە ئارام بکەمەوە بەڵام کەمێک توڕەبووم بەو ڕەفتارەو گوێنەدان بە قسەکانم من داوات لێ ئەکەم هیچ بیرکردنەوەیەکی هەڵەت بەرامبەر قسەکانم نەبێت.




ستێلا:-هەشتێک ڕوویدا بیری لێمەکەرەوە پێویستە بڕۆم.





لیام قسەی ئەکرد بەڵام هیچ گوێم پێی نەدا و ڕۆشتم...
من بیرکردنەویەکی سەیرم هەبوو لە بارەی لیام و ئەو کەسانەی لەوێ بوون ئەکرێت کەسێک دوو ڕۆژە بیناسیت بەو شێوەیە هەڵسووکەوتی لەگەڵ
بکەیت.چەند ناشرینەو بێشەرمییە..و بڕیارم دا چیتر نزیکی ئەو کوڕە بێڕێزە نەکەومەوە و تەنها وەک هاوکاری خۆمی دابنێم....
وردە وردە لە ماڵەوە نزیک ئەبوومەوە چوومە ژوورەوە و خێرا دەرگام کلیل دا،چوونکە کات درەنگ بوو ڕۆشتمە ژوورەکەم جلێکی ماڵەوەم لەبەر کرد وو ئارایشتەکەم سڕی.چوومە مەتبەخەکە بۆ ئەوەی هەندێک ژەمی سووک بهێنم بۆ خواردن بە دیار سێرکردنی دراما خەریکی کۆکردەنوەی شتەکان بووم لە مەتبەخەکە لە پەنجەرەکەوە شتێکی نامۆم بینی ترس کەوتە دڵم....
کەسیکی ڕەشپۆش بوو لە بەرامبەر ماڵەکەم وەستا بوو.منیش زۆر ئەترسام بۆیە گڵۆپەکەی مەتبەخم کوژاندەوەو چوومە ژووری دانیشتن...
کاتژمێر بوو بە ١:٣٤ی شەو چوومە ژووی نوستنەکەم و ویستم بخەوم،بەڵام لە پشت پەردەکەمەوە چوونکە ڕووناکی دەرەوەە لە پەنجەرەکەمی ئەدا توانیم بەڕوونی سێبەرێک ببینم لە مرۆڤ ئەچوو.هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە چی بکەم...چاوەڕێم کرد بە نزیکەیی ئەو کەسە ٢٠ خولەک لەوێ مایەوە پاشان ڕۆشت.بەڵام من بۆ دڵنیا بوونەوە.لەسەر خۆم چوومە مەتبەخەکە بۆ ئەوەی بزانم لەوێ هیچ کەسێک دیار نییە..کەسی لێ نەبوو چوومەوە ژورەکەم لەوێش هیچ شتێک دیار نەبوو بۆیە کەمێک ئارام بوومەوەو خەوتم.




«هاوسەری ژەهراوی»Where stories live. Discover now