"Make memories with right people"*
*
*
*
لە ڕێستۆرانتەکە هاتمە دەرەوە،سەیری ئۆتۆمبێلەکانی بەردەم ڕێستۆرانتەکەم کرد دیار بوو کە بەتەواوی لێرە ڕۆشتووە چونکە ئۆتۆمبێلەکەی لێنەمابوو.زۆر خەمبار بووم زۆرر کە بەو شێوە ناشرینە مامەڵەی لەگەڵ کردم هەرچۆنێک بوایە نەدەبوو بەوشێوەیە بڕوات چوونکە ئێمە بۆ ساڵانێک لەتەمەنێکی بچووک باشترین هاوڕێ بووین.بەڵام ئیتر ژییان بەم شێوەیە کە پارەو سامانت نەبوو خۆشناویسترێیت،گرینگیت پێنادرێ،پشتگوێ ئەخرێیت..."ئاییی چەند ژیانێکی سەیرە" ئەوەم لە بەردەم خۆمەوە وت و چاوەڕێی تاکسیم ئەکرد بەڵام هیچ تاکسیەک بەو ناوەدا نەدەهات.بەردەوام بووم لە چاوەڕێ کردن بەڵام من کێ ئەبینم «لیام»
بەرەو ڕووی من ئەهات زۆر پێم سەیر بوو ئەمە چۆن ئەزانێت من لێرەم.هیچ خۆم تێک نەدا و زۆر ئاسایی بووم.بەڵام لیام بۆ بینینی من نەهاتبوو بێ ئەوەی هیچ بڵێ ڕۆشت «هاها ئەمڕۆ بۆ ئەوەندە سەیرە»لە ناخی خۆمدا وام وت چوونکە ئەمڕۆ زۆر ئازار درابووم.وە من وەک دارێک لێرە وەستاووم هیچ تاکسیەک نییە.بۆیە پێم باشتر بوو بچمە باخەکەی نزیک ئێرە کەمێک پشوو وەربگرم باشە.لەباخەکە دانیشتبووم سەیری دەریاکەم ئەکرد چوونکە باخچەکە بەردەمی دەریا بوو.بیرم لەو ڕوداوانەی کەمێک پێش ئێستا ئەکردەوە.بەڕاستی هێندە گاریگەری لێم هەبوو ئەو هەڵسووکەوتانەی کە لە مێشکم دەر نە ئەچوو.بەڵام زوو چاووم کەوتە سەر کەسێک سەیرم ئەکات منیش خێرا خۆم ئاسایی کردەوە بۆئەوەی هەست نەکات کە زانیومە چاووم لەسەر لابرد.بەڵام ئەترسام. ئەویش کەمێک دوور بوو بەڵام ڕوون بوو کە سەیری من ئەکات.هیچ خۆم تێک نەدا بەڵام هەمان جلی ئەو پیاوەی لەبەردا بوو کە بە دەوری ماڵەکەم بوو.دڵنیا بوومەوە کە هەمان کەسە بەڵام بۆچی دەموچاوی ئەشارێتەوە؟؟!
نەم ئەتوانی بیناسم سەرم داخست و بیرم ئەکردەوە کێ من ئەناسێت ئاهــــ تەواو بێزار بووم ئەم شتانە چین لە ژییانم ڕوو ئەدەن سەرم بەرز کردەوە هەوایەک هەڵمژم تا کامێک ترس و بێزاریەکەم نەمێنێت بەڵام
لیامم بینیەوە «دیسان چییییی ئەم کوڕە بۆ ئاوا ئەکات»پێم سەیرە لەهەر شوێنێک بم لەوێیە.هات و لەسەر هەمان کورسی دانیشت پێی وتم.....