"چواردەیەم"

24 2 19
                                    

"Remember what you deserve"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




"Remember what you deserve"


*


*


*


*


*




«پۆڤ:-ستێلا»




چاوومکردەوەو هەستم بە سەرما ئەکرد.بەڵام چاوەکانم بە تەواوی نەدەکرایەوە تەنانەت نەم دەتوانی جەستەم بجوڵێنم لەبەر ئازاری جەستەم.تەنها پێویستم بە ئاو بوو بەڵام کەسێکم لەلا بوو داوای ئاوم لێکرد هیچ وەڵامی نەبوو.ئەو یارمەتی دام هەستم بەڵام من هەستم بەو دەستانە ئەکرد ئەم زانی ئەوە کێیە.بە هیچ جۆرێک سەیرم نەکرد هێندە ئەترسام نەمدەتوانی سەیری بکەم. ئەترسام دەیسان ئازار بدرێم وە ژوورەکەی بە جێ هێشت.





کەمێک بیری ڕوداوەکانم کردەوە بەڵام بوەستە چیییی کێ جلی لەبەرکردووم نا تکایە نا نابێت.تکایە با ئەو نەبێت ناهـــــ چۆن ڕێگە بە خۆی دەدا کاری وابکات تکایە.چۆن دەتوانێ جەستەی کەسێک ببینێت بێ ڕەزامەندی "ستێلای نەفرەتی ئەگەر تۆ بەدبەخت نەبوویتایە لەدایک نەدەبووی وە هەڵەیەک"زۆر زۆرم لە خۆم کرد تاوەک و هەستام لە جێگاکە ڕۆشتمە بەردەم دەرگای ژوورەکە ویستم بیکەمەوە بەڵام داخرا بوو بانگی کارۆلینم کرد هیچ وەڵامێک نەبوو وە من زۆر تینوم بوو چوومە گەرماوەکە ئاوم خواردەوە هەچەندە بێزم ئەکردەوە بەڵام ناچار بووم.هاتمە دەرەوە ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەکە خۆمم ببینی چەندە شێواو ناشرین بووم بەم ماوە کەمە ڕوخسارم شوێن لێدانەکانی پێوەو بوو دەستەکانم قاچەکانم ئاهـ جگە لەوە سکم ئازاری زۆر بوو ئەو شوێنانی کە ئەو لێیدەدا هەمووی ئازاری هەبوو.دەم ویست بحەسێمەوە کەمێک ئارام ببمەوە بچمە دەرەوە هەر نەبێت بە بینی گوڵێکی بچووک دڵخۆش دەبم تەنها با لەم خەمۆکییە دوورکەومەوە.بەڵام بە داخەوە دەرگاکان لەسەرم داخراون لێرە من تەنهام وەک هەمیشە بەڵام تەنهایی ئێرە جیاوازە لێرە من لەناو ئەم دڕندانە گیرمخواردوە ڕزگار بوونم نییە.بۆیە بڕیارم دا بچم لە بانیوەکە لە ئاوێکی گەرم پاڵ بکەوم بۆ هەست کردن بە زۆری ئازارەکانم.





لە گەرماو لە بانیوەکە پاڵکەوتبووم بە جۆرێک تەنها بەشت سەرەوەی ڕووخسارم لە ئاوەکە نەبوو.چاوەکانم داخستبوو تنۆک تنۆک فرمێسکەکانم دەکەوتن.دوای ٣٠ خولەک خۆم شۆرد و چوومە دەرەوە خۆم گۆڕی بەڵام دەرگاکە کرایەوە.وام زانی دیسان ئەو خوێنمژەیە بەڵام نەخێر ئەمە ئەو کوڕە بوو "هاری"....




هاری:-بم بوورە نەم دەویست بێزارت بکەم.بەڵام پێویست بوو کەمێک قسە بکەین.





ستێلا:-ئاهـ ئەوە ئاساییە.دەتوانیت قسەکانت بکەیت.



هاری:-خاتوون وەک دەزانی من بەشێکم لە خێزانی شاهانە.دەتوانم هەرشتێک بتەوێ بۆت بکەم ئەگەر پێویستت بەهەر شتێک هەیە من لێرەم یارمەتیت دەدەم.





ستێلا:- سووپاس.




هاری:-ئایە تۆ لێرە بەند کراویت؟؟




ستێلا:-بەو پێیەی دەرگاکە داخراوە بەڵێ.



هاری:-هۆکارێک هەیە؟



ستێلا:-ئەوە واتە لێی گەڕێ.



هاری:-کێشە نییە دەتوانی باسی نەکەیت.



ستێلا:-بەڵام تۆ چۆن توانیت بێیتە ژوورەوە؟؟


هاری:-هاها ستێلا ئەوە بۆ ئێمە ئاسانە.
«پێکەنی»



ستێلا:-تەنها پرسیارم کرد من هیچ دەربارەی ئێوە نازانم.



هاری:-ئەوە ئاساییە هەرخۆی ئەوە بۆ تۆ شتێکی لەناکاوە بەڵام ئەنێت تۆ هەندێک شت هەر بزانیت بۆ نموونە ئێمە دەتوانین بزانین هەست بە چی ئەکەیت بیر لەچی ئەکەیتەوە هیزی تایبەتمان هەیەو زۆر شتی تر.



ستێلا:-واهـ باشە گەر ئێوە هەمووتان هێزتان هەیە بۆچی پادشاتان پێویستە؟؟





هاری:-هێزی خوێنمژەکان جیاوازە ئەوەی هێزەکەی لەهەمووان زیاتر بێت ئەوە دەبێتە پادشا وەک دەزانیت ئەو کەسە خێزانی لیامن.





ستێلا:-ئەی ئێوە؟؟؟



هاری:-ئێمەش بەهەمان شێوە بەڵام باوکی لیام هێزی لەباوکی من زیاتر بووە هەربۆیەش لیام وەک پادشای پێشوو هێزی زیاترە.



ستێلا:-ئاهـ ببورە بەڵام شتێکی گەمژانەیە لەسەر بنەمای هێز بجوڵێیتەوە.




هاری:-ئایە ئەوە گەمژانەتر نییە بە پارە هێز دیاری بکەیت؟؟؟



ستێلا:-هێی ئەزانم مەبەستت چییە بەڵام هەرشوێنێک تایبەتمەندی خۆی هەیە.وە دەتوانم بزانم تا کەی من لێرە دەمێنمەوە دەمەوێت دەرەوە ببینم.




هاری:-من نازانم خاتوون بەڵام گەر دەتەوێ ئێستا پێکەوە ئەڕۆین.











"513 words"
"Comment"
&
"Vote"

«هاوسەری ژەهراوی»Where stories live. Discover now