"Silence isn't empty,it's full of answers"*
*
*
*
*
دەیڤد:-ستێلا تۆ چۆن بەتەنها لە ماڵێکدا ئەبی کە چاودێری لەسەرە،تۆ ناترسی شتێکت لێ بەسەر بێ؟؟بۆچی زووتر ئەمەت پێ نەووتم.
ستێلا:-ڕاستە دەیڤد ئەوە ترسناکە بەڵام من ڕوو لە کوێ بکەم تەنها ئەوە شوێنی منە من هیچ کەسێکم نییە ئێستا.بەرەو لای کێ بچم لایکێ داوای یارمەتی بکەم؟؟ وەک بڵێی کە وون بووم یەکێک بەدوام ئەگەڕێ.ئەزانی ئەگەر تۆ نەهاتبایتەوە هەرگیز هیچ کەسێکم نەئەبوو بۆی باس بکەم چی ڕووئەدات، چوونکە من کەسم نییە.بچم سکاڵا لای پۆلیس بکەم بە بێ هیچ بەڵگەیەک!!ئیتر ئەمە بەشێکە لە ژییانم ئەبێ قبوڵی بکەم.
دەیڤد:-ستێلا قسەکانت ڕاستن.بەڵام ئەوەتا ئێستا من هەم ئەتوانم یارمەتیت بدەم بت پارێزم.بەڵام ئەمەوێ شتێک بزانم بۆچی تۆ ناچیتەوە بۆ ناو خێزانەکەت بۆ ئەوەی پارێزراو بیت بۆچی پەیوەندی خۆت لەگەڵیان تێک ئەدەیت تۆ کەسێکی پێگەشتووی ئێستا مناڵ نیت تا لەگەڵ خێزانەکەت بەشەڕ بێیت.ئاوا باشە لە ترسا بژیت یان لە باوەشی خێزانەکەت بیت؟؟؟
ستێلا:-دەیڤد ئەوە چیرۆکێکی درێژە.
«دەیڤد ئاگادار نەبوو ئەوە خێزانی ڕاستیم نین»دەیڤد:-ئێمەش کاتێکی زۆرمان هەیە بۆ باسکردنی!وانیە؟؟
ستێلا:-دەیڤد پێویست بەوە ناکات.وەڵامم بدەرەوە چی بکەم؟؟
دەیڤد:-ستێلا من وەڵامت نادەمەوە تا تێنەگەم.
ستێلا:-باشە.
«دوو دڵ بووم لەوەی کە پێی بڵێم بەڵام بڕیارم دا پێی بڵێم»دەیڤد من کچیێکی هەڵگیراوە بووم لەو خێزانە،بە مانایەکی تر من هەرگیز کچی خوێنی ئەوان نەبووم.کاتێک تەمەنم ٧ ساڵ بوو دایک و باوکی ڕاستیم واتە خوێنی من لێک جیا بوونەوە.منیان لە خۆیان نەگرت هیچ کەسێکیان منیان نارد بۆ خانەی بێ سەرپەرشتان تەمەنم بوو بە ١١ ساڵ ئەو خێزانە منیان هەڵگرتەوە تەنها ٧ ساڵو نیو لای ئەوان بووم.خۆییان بوونە خاوەن منداڵ و پێیان وتم کە پێویستە ئیتر من ئەوێ بەجێ بهێڵم.
بەڵام ئەو خانووەیان پێدام بۆ مانەوە و تێچووی زانکۆکەم لەسەر ئەوانە.
وەک ئەزانیت من لە ئێستادا کار ئەکەم بۆ کۆکردنەوەی بڕە پارەیەک بۆ زانکۆ چوونکە ئەوان تەنها پارەی زانکۆکە ئەدەن نەک پێداویستیەکان
من سووپاسیان ئەکەم کە لەبیریان نەچووم بەو زوویە و یارمەتیدەرم بوون.
خۆت ئەزانی ئەگەر ئەو خانووە بەجێ بهێڵم هیچشوێنێکی ترم نیە بۆی بڕۆم.دەیڤد:-ستێلا ئەم چیرۆکانە خۆت دروستی ئەکەیت بۆ ئەوەی لە بابەتە سەرەکیەکە ڕزگارت بێت!!وایە؟؟
ستێلا:-دەیڤد ئەزانم ئەمە شتێکی سەیرە بۆتۆ بەڵام ئەمانە ڕاستین هەرخۆی من و تۆ منداڵ بووین کە یەکمان ناسی.پێم وترابوو لەلای هیچ کەسێک ئەم شتانە باس نەکەم.
دەیڤد:-ستێلا من باوەڕ بەمە ناکەم.
ستێلا:-دەیڤد پێویست ناکات درۆ لەسەر شتێکی وا جدی بکەم.
دەیڤد:-بەڵام ستێلا من چی بکەم بۆ تۆ؟؟
"پاشگەزبوونەوە لە دەمووچاویدا دیار بوو،دیار بوو کە نەی ئەویست بەردەوام بێ لەگەڵ کەسێکی وەک من"
ستێلا:-هیچ شتێک سووپاس.خۆم ئەتوانم پارێزگاری لە خۆم بکەم.
دەیڤد:-کەوایە باشە و ئەوشتانەی ڕوویاندا لەبیریان بکە.
"دیار بوو ئەیویست هەتا زووە ئەو شوێنە جێبهێڵێت"
خواردنەکانیان بۆمان هێنا و دەستمان کرد بە نان خواردن بەبێ قسەکردن تەنانەت یەک وشەش.تەواو بووم چوومە دەست شۆرەکە.چوونکە زۆر بەکاردانەوەکانی باشترین هاوڕێی منداڵیم بێتاقەتبووم سەیرێکی خۆمم کرد لە ئاوێنەکە"سودی چییە کە جوان بیت بەڵام بەدبەخت بیت"
بیرم لە دایک و باوکی ڕاستی خۆم ئەکردەوە ئەبێ ئێستا چۆن ڕوخساریان گۆڕابێت یان لەکوێ بن چی بکەن.چۆن توانیان هێندە دڵ ڕەق بن بەم شێوەیە.بەڵام پێویست بوو بڕۆمە دەرەوە کاتی بیرکردنەوە نیە ئێستا.نزیکی مێزەکە بوومەوە بەڵام کەسی لێنەبوو گارسۆنێک هات وتتیگارسۆنەکە:-خانم حسابەکە دراوە.و ئەگەر بەشوێن خۆشەویستەکەدا ئەگەڕێیت ئەو لێرە ڕۆشت.
ستێلا:-ئا..ئەوە سووپاس.
"522 words"
"Comment"
&
"Vote"