"Be your first choice"*
*
*
*
*
ستێلا:-لیام بەڵام بۆچی پێویستم تکا ئەکەم وەڵامم بەرەوە؟؟
لیام:-لەوانەیە دڵم تۆی گرتبێ.
واتە لەناو ئەو هەموو کچە جوانەدا تەنها توانیویەتی من ببینێ بۆچی من ناتوانم بە خۆشی بژیم بۆچی؟؟؟من هێشتا باوەڕ بەو شتانە ناکەم کە ڕوو ئەدەن من نازانم لەکوێم نازانم لە کوێ گیرم خواردوە نازانم بەڕاستی نازانم.لەسەر سیسەمەکە هەستاو وتی کە دوای بکەوم...
دەرگاکەی کردەوە بونەوەرە ترسناکەکەش هات لەگەڵمان. لە نزیک ژوورەەکەی خۆی ژوورێکیتر بوو بەڵام من بۆ ئەو ژوورە نەچووم،چوونکە لەو نهۆمە تەنها دوو ژوور هەبوو.بۆیە ئەو نهۆمە کە کۆتا نهۆم بوو تێمانپەڕاند چووینە نهۆمی خوارتر بەڕاستی جوان بوو وە ئەمە وەک سەرەوە چۆڵ نەبوو بەڵکو ٢ کچ و ٣ کوڕ لەوێ وەستا بوون دیار بوو چاوەڕێی لیامیان ئەکرد.کە گەشتینە لایان ئەوان سڵاویان کرد جگە لەوەش ئەوان ناوی منیان ئەزانی بەڕاستی شەرمەزار بووم چوونکە من هێندە سەرسوڕماو بووم تەنانەت نەم ئەتوانی بەڕێکی قسە بکەم ئەوان خۆیان ناساند....ئێڤا:-گیانەکەم ستێلا من ئێڤام لە خێزانی شاهانە واتە(ئامۆزای لیام)
«لەچاوەکانی ڕق جوان بەدی ئەکرا بەڵام ئەیتوانی کاردانەوەی ڕووخساری ڕێکبخات بۆیە بەشێوەیەکی شیرین خۆیناساند»
هاری:-من هاریم خاتوون لە خێزانی شاهانە من برای "ئێڤا"م دڵخۆشبووم بە بینینت.
کەسێکی ئاسایی دەردەکەوت بەڵام کەمێک لێی دوودڵ بووم!»