"حەوتەم"

24 4 21
                                    

"If it's meant to be,it'll be"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



"If it's meant to be,it'll be"

*


*


*


*



«پۆڤ:-دوای سێ مانگ»






هەموو شوێک و ڕۆژێک ئەو بیرکردنەوانە لە مێشکم ئەخولایەوە.بەڵام ئێستا نەکەس ئەبینم کە چاودێریم بکات نە لیام ئیتر وەک پێشتر ڕەفتار ئەکات زۆر بە شێوەیەکی ناشرین سەیرم ئەکات و کاریم پێدەدا کە لەبنچینەدا ئەوە ئیش وکاری خۆییەتی لە پێشتر ساردتر و ڕەقتر بووە.من هیچ گرینگیەکی پێ نایەم.تەنها ئەوە ئەکەم کە پێم ئەڵێت.


کاتی کار نزیکە نانم خوارد و خۆم ڕێکخستبوو بۆیە دەرچووم لە ماڵ.گەشتمە بەردەم مارکێتەکە دیسان ئەم ڕوخسارە لەدەرەوە بوو دیار بوو چاوەڕێی کەسێکی ئەکرد.کە ویستم بڕۆمە ژوورەوە بەڵام دەستی کرد بە قسە...


لیام:-چاوەڕێت بووم.



ستێلا:-پێم وتی کە قسەم لەگەڵ مەکە.



لیام:-لە مناڵ ئەچیت.



ستێلا:-قسەکەت زۆر جوان بوو شایەنی گوێگرتنە.




لیام:-ستێلا بۆچی ناتەوێ لەگەڵ من خۆت بگونجێنی؟؟



ستێلا:-نازانم.
«ڕۆشتمە ژوورەوە بێ ئەوەی گوێی پێبەم»




لیام:-ستێلا وەڵام بەرەوە!
«بەدوام کەوەت»

ستێلا:-بیر بکەرەوە بۆچی؟؟



لیام:-ستێلا من پرسیارم لەتۆ کرد.
«بە میهرەبانی»



"لەدڵی خۆمدا:- یەکێک نەیناسێت ئەڵی ئەمە فریشتەیە"




ستێلا:-لیام تۆ کەسێکی ئاڵۆزیت.من ناتوانم لەتۆ تێبگەم.لە یەکەم ڕۆژی یەکتربینینمان تۆ بە بێڕێزانە هەڵسووکەوتت کرد منیش بڕیارمدا کە نزیکت نەکەومەوە  بەڵام سەیری خۆت کە ئێستا تۆ لە مرۆڤە ڕەق و ساردەکە ناچیت کە ماندووم ئەکەیت بە هەڵسووکەوتەکانت.بۆیە من ناتوانم لێت تێبگەم.دڵنیام ئەگەر تۆش لە شوێنی من بایت هەر ئەوەت ئەکرد.





لیام:-من لە مناڵیمەوە تا ئێستام هەستی کەسم بۆ گرینگ نەبووە جگە لە هەستی خۆم.ئەمەش وا ئەکات خۆپەرست بم هەر بۆیەش بەوشێوەیە هەڵسووکەوتم کردوە.





ستێلا:-بەڵام لیام تۆ بۆچی بەشوێن ژیانم ئەگەڕێیت؟؟




لیام:-خاتوون با پرسیارەکان بەس بێت کاتی هات ئەزانیت.



ستێلا:-لیاممممم ڕقم لەم هەڵسووکەوتەیە.
«بە نوزانەوە»




لیام:-ستێلا خۆت ببینە زیاتر لە مناڵ ئەچیت بەم شێوەویە.
«پێکەنی»



من ڕقم لەم کوڕەیە ئارامیم تاقی ئەکاتەوە گەمژە.دیسان بانگی کردم بۆ کارە قورسەکانییییییی.ڕۆشتم بۆ لای.



لیام:-ستێلاااااا.



ستێلا:-بەڵێ وا هاتم.




لیام:-ئەو بۆکسانە بەرە دەرەوە.




ستێلا:-لیام ئەوە قورسە.تکایە ئەوە ئیشی تۆیە.
«نازانم بۆچی بەس وەک و گەمژەیەک دڵم پڕ بوو»



لیام:-ستێلا باشیت؟؟
«بە سەرسوڕمانەوە»



کاتێک کە وای وت زیاتر گریام.دیسان هەمان ڕوداوی شەرمەزاکەرم بەسەر هاتەوە بۆچی ئەبێ لای ئەم کوڕە خۆم شەرمەزار بکەمممم ئاهـــــ من زۆر خراپم لەگەڵ خودی خۆم هێندە لەدڵمی ئەهێڵمەوە تاوەک و بە قسەکردن لەسەر شتێکی بچووک دڵم پڕ ئەبێت.
ئەوەی منی شۆککرد لیام بوو لە باوەشی کردم.بەڕاستی لام سەیر بووچۆن شتێکی ئاوا ئەکات...بە گوێمدا چرپاندی ووتی...



لیام:-ئەبێ ژییان چەند ئازاری دابی بەم تەمەنت کە هێندە دڵپڕ بی ئەوەی ڕوویداوە ڕابردوو بوە.لەبیری بکە لە ئێستادا بژی.



گریانەکەم زیاتر بوو لەگەڵ ئەو قسانەی چۆن بتوانم ژیانێک لەبیر بکەم کە هەمیشە من وەک کەسێکی زیادە سەیر کراوم چۆن وەک هەڵەیەک لە دایک بووم.چی ئەگەر ژییان لە داهاتوش نادادپەروەر بێت لەگەڵم..چەند بێهیوام.لیام توند تر لە باوەشی کردم وەک بڵێی کە ئەتوانێت گوێی لە قسەکانم بێت.لە باوەشی دەری کردم دەستێکی لە قژمداو پێی وتم کە بەهێز بم ژییان میهرەبان نییە.منیش بەڕاستی نەم ئەزانی چی بڵێم بۆیە ڕۆشتم بێ ئەوەی جوابی بدەمەوە.

گەڕامەوە شوێنەکەم و خەریکی کار کردن بووم.کۆمەڵێک کڕیار هاتن واتە چەند کوڕێکی گەنج بوون کەلوپەلەکانیان هێنا بۆ حساب کردن بەڵام ئاگاداری سەیرکردنی یەکێک لەوان بووم.بۆم حسابکردن و ئەو کوڕەی کە سیری کردم وتی....



کوڕەکە:-خاتوون ئەتوانم ژمارەکەت وەرگرم!!





ستێلا:-ببورە.



کوڕەکە:-هێندە دڵڕەق مەبە چانسێکم پێبدە.
«بە ناشرینی»











"511 words"
"Comment"
&
"Vote"

«هاوسەری ژەهراوی»Where stories live. Discover now