"I'd like to remain a mystery"*
*
*
*
*
هێندە ترسام بە ڕادەی مردن.هاتا هێزم هەبوو هاوارم کرد چوونکە ئەوە هەمان کەسی ناو کابووسەکە بوو.تەنها ئەوندەم لەیادە کە هێزم نەما و لە
هۆش خۆم چووم......«پۆڤ:-دوای ماوەیەک»
چاوەکانم کردەوە بەڵام لیامم بینی لە سەر سەرم ڕاوەستا بوو. چاوەکانم داخست بۆ ماوەیەکی کورت و کردمەوە دیسان ئەوم بینیەوە"کەواتە خەون نەییە"لە بەردەم خۆمەوە وام وت....
لیام یارمەتی دام هەستم هات لەسەر سیسەمەکە دانیشت و سەیری کردم و وتی بەڵام من هێشتا دەترسام....
لیام:-هێندە پێویست بە ترس ناکات تەنها.کابووسێک بووە.
هیچ جوابێکم نەداوە بیرم نەچووە چی بەرامبەر کردم چۆن ئازاری دام چۆن سوکایەتی پێکردم بەبێدەنگی مامەوە.
لیام:-بوەستە لە کاردانەوەی زۆر تەنها کابووسێک بووەو تەواو.
دیسان هیچم نەوت بێدەنگیم هەڵبژارد.
لیام:-لێرە بەدواوە تۆ لێرە نامێنیتەوە ئەم شوێنە بۆ تۆ مەترسیدارە.لێێرە جگە لە من کەس وەک مرۆڤ سەیرت ناکات.دووبارەی ئەکەمەوە خۆت لە کەس نزیک مەکەوە.
تەنها سەیریم کرد.
لیام:-هەستە پێویستە بڕۆیتە ژوورە نوێیەکەت.ستێلا:-لەو ژوورەش بەتەنها دەبم.
لیام:-کەواتە ئەتوانی قسە بکەیت.دوام کەوە
«بە گاڵتەجاڕییەوە»هەستامە سەر پێ بەڵام هەستم بە سەر سوڕان کرد سەرەتا پاشان قاچەکانم زۆر لاواز و بێهێز بوون کە نەم دەتوانی لەسەریان بۆستم.نەم توانیبخۆم کۆنتڕۆڵ بکەم لە هۆش خۆم چووم.
چاوەکانم کردەوە لە هەمان ئەو ژوورە بووم کەسەرەتای هاتنم بۆ ئەم جیهانە لێی بووم.چاوم گێڕا بە ژوورەکەدا لیامم بینی بەڕاستی من نامەوێت لە نزیکم بێت زۆر بە خراپی ئازاری جەستەیی دام و بێڕێزی پێکردم بەڵام من لەوە تێگەشتم کە ئەوان زۆر بەهێزترن من تاکە گەمژەیەکم لێرە گیرم خواردوەو دەرچوونم ئەستەمە بۆیە هەوڵدەدەم خۆم بگونجێنم.
لیام:-ئێرە وەک ئەو شوێنە نییە کە ڕاهاتبووی لێی بژیت،ئێرە جیاوازە هەمووان بۆ خوان پێکەوە دەبن وەک خێزانی شاهانە بۆیە هیوادارم نەبیتە هۆی ڕوودانی هیچ پشێویەک بۆیە نزیک بوویەوە لە خوانی ئێوارە باش خۆت ئامادە بکە و کارۆلینم بۆ یارمەتیت ناردوە.
تەنها سەیرم کرد و هیچ شتێکم نەووت.بەڵام ئەو نزیک بوویەوەو لە تەنیشتم دانیشت بۆ ماوەیەک بێ دەنگ بوو منیش بەهەمان شێوە. من بەڕاستی ماندوو ببوم لە هەمووشتێک.لە ناکاو دەستی بە قسە کرد....
لیام:-هەفتەیەکی تر دەسەڵاتی من دەست پێ دەکا.داوات لێ ئەکەم بە وریای مامەڵە بکەیت چونکە تۆ لەسەر خواستی پادشا لێرەیت کارێک مەکە بڕیارەکانم لە کەدار بکات.
ستێلا:-ببورە بەڵام تۆ لەسەرەتای هاتنم بۆ ئێرە تاوەکو ئێستاش لەکاتی قسەکردن تەنها دەڵێیت هەڵسووکەوتکردنەکانت مامەڵەکردنت لەگەڵ ئەوان و ڕێزگرتنیان بپارێزم ئایە بۆچی؟؟؟؟بێزار بووم لە باسی ڕيزو خۆشویستیو چاکردنی کاردانەوەم خۆم دەزانم پێویست نییە تۆ پێم بڵێیت جگە لەوە من تەنها یەک جار ئەو کەسانەی کە زۆر لێیان دەترسیت بینیومن تەنها ئەو کاتەی کە یەکەم جارم بوو بێمە ئەم شوێنە نەفرەتیە ئەوانم بینیوە!!!! هیچ ڕووی نەداوە هیچ خراپەیەکم نەکردووە هیوادارم شێوازی قسەکردنت بگۆڕیت.
لیام:-خاتوونەکەم هێشتا نەچووینەتە ناو پەیوەندیەکەمان تۆ لێم بێزاریت.
«بە لەخۆبایی بونەوە»ستێلا:-ببوورە؟؟؟؟؟
لیام:-ناڕوونی هەبوو لە قسەکانم؟؟
ستێلا:-بەڵێیییی زۆر زۆر ناڕوونە.
لیام:-کەواتە ڕێم بدە بۆت ڕوون بکەمەوە.
ستێلا:-داوام نەکردووە.
لیام:-کەواتە!؟
ستێلا:-من و تۆ بە دەستم ئاماژەی "هەرگیز"م کرد.
لیام:-زۆر لە منداڵ ئەچی.
تەنها چووم لێی سوڕاند هیچم نەووت.
لیام:-خۆت لە لاراو ئێڤا پبارێزە.
ستێلا:-دەم خۆن یان خوێنەکەم هەمووی دەبەن؟؟
لیام:-کە زیاتر لێرە بوویت ئەو شتانەی نایزانیت هەمووی دەزانی و سوپاسم ئەکەییت.
ستێلا:-هەرگیز.
"507 words"
"Comment"
&
"Vote"سڵاو جەماعەت لەبەر ئەم وەرزی ئیمتیحان و شتە نەم توانی پارت دانێم چوونکە زۆر مەشغوڵی خوێندن بووم هیوادارم بەدڵتان بێت و ڤۆوت لە بیر مەکەن.