بەشی3

167 19 4
                                    

هەرزاڵ بەپەلە دەرچوو لە ماڵ گەیشتە ناونیشانی شوێنەکە چووە ژوورەوە بینی ئەمە یانەی شەوانەیە دەنگی مۆسیقا لەو پەڕی بەرزیە هەموو گەنجانی ئەوێ ئاهەنگ دەگێڕن چاوی گێڕا هاوڕێکەی بینی بەسەرخۆشی لەگەڵ هەندێک گەنج کە خەریکی ڕابواردنن ، ئەو گەنجانە هاوڕێکانی مەرت بوو مەرتیش لەگەڵیان بوو ، هەرزاڵ کە گۆکچەی هاوڕێی بەم شێوەیە بینی توڕە بوو هەستی بەشەرمەزاری دەکرد ، چوو دەستی گرت بیباتە دەرەوە ، هەرزاڵ: یەڵا گۆکچە دەچینەوە ماڵ ٫ گۆکچە بەسەر خۆشیەوە دەستم ڕامەکێشە خۆ مناڵ نیم نایەمەوە ، هەرزاڵ: گۆکچە تاقەتی تۆم نیە دەی وەرە لەگەڵم ، گۆکچە: ێ وتم نایەوە یەنی نایەمەوە ئەتوانی تۆش لەگەڵم بمێنیتەو من نایەمەوە بەدڵی خۆت ، هەرزاڵ: نابێ تۆ لێرەبی ێرە سەلامەت نیە دەی کچم ، گۆکچە: هەر دەیگوت ناگەڕێمەوە لە گەڵت  یەکێک لە هاوڕێکانی مەرت وتی : ێ کچێ بۆ واز لەم کچە جوانە ناهێنی نابینەنی چەند دڵخۆشە ، دەی بڕۆ لێرە ، هەرزاڵ کەس قسەی لەگەڵ تۆ نەکردووە گۆکچە هاوڕێی خۆمە ، هەرزاڵ :دەی گۆکچە ، ێ بێتامت کرد کچەکە نایەوێ بگەڕێتەو بە تۆ چی؟ پاڵێکی نا بە هەرزاڵەوە ، هەموو کەسی یانەکە تەماشایان کرد ، هەرزاڵ توڕە بوو کوڕە تۆ خۆت بەچی دەزانی کردیە شەڕ لەگەڵی بۆکسێکی پێدا کێشاو خستیە زەوی خوێنی لە دەمی هێنا ، هەمووی دەستی کردە پێکەنین  مەرت کە ئەم ڕووداوەی بینی هاتە پێشەوەو بە پێکەنینەوە پێ وت خاتوون کێشەیەک هەیە لەگەڵ هاوڕێکەم لێ ببوورە شەرمەزاری کردین ، هەرزاڵ نا هیچ کێشەیەک لە ئارادانەدەبوو ، بەڵام هاوڕێکەت خۆی کێشەی ویست ، دەستی گۆکچەی گرتوو چووە دەرەوە ، هەموو بەسەر سامیەوە سێریان کرد دەیانگوت چەند بەهێزو چاو نەترس بوو ، هاوڕێکەی مەرت وتی بۆ هێشتت بڕوا دەبوایە وانەیەکی باشم پێدایە ، مەرت: کوڕ خۆ بینیت ئافرەت بوو چۆن ڕێگام دەدا لێی بەیت خۆت چاک دەزانی من ڕێزی ئافرەت باش دەگرم ، بەڵام زۆر سەرسام بووم پێی زۆر بەهێزو چاو نەترس بوو باشە تۆ دەیناسیت ، بێگومان نەخێر لەکوێ بیناسم .

خۆشەویستی شاراوەWhere stories live. Discover now