مەرت ڕۆشتەوە بۆ ماڵ چوو گەرماوێک بکات ، سیرایش بە چاوێکی پڕ فرمێسکەوە هاتەوە بۆ ماڵ باوکی کە سیرای بەو شێوەیە بینی زۆر توڕە بوو کە زانی مەرت بەو شێوەیە وەڵامی داوەتەوە و دڵی کچە تاقانەکەی شکاندووە ، زۆر توڕە بوو بەو دۆخە ، هەرزاڵ کە شەو درەنگ بوو گۆکچەی هاوڕێی نووستبوو هەرزاڵ ویستی بنووێت بەڵام لە پەڕێکدا خەیاڵی چوو بۆ لای مەرت سەیرکردنەکانی هەرزاڵ کە بیری لەمەرت دەکردەوە بزە دەیگرت هەرزاڵ خۆی عاشقی مەرت بوو ، بەڵام نکۆڵی لێ دەکرد ، وە قسەکانی گۆکچەی هاوڕێی بیرکەوتەوە کە گوتی ئەو کوڕە بە شێوەیەک سەیری تۆ دەکات وەک بڵێیت عاشقی تۆیە هەرزاڵ لەبەر خۆیەوە دەیگوت: تۆ بڵێیت قسەکانی گۆکچە ڕاست بن ، بەخۆی وت:هۆشت بێتەوە باشە من بۆ ئێستا بیر لەو بێ ڕەوشتە دەکەمەوە هەرزاڵی تۆ خەیاڵی بێ مانا دەکەی کچم وا باشترە بخەوی، هەرزاڵ نووست ، مەرت کە لەگەرماو دەرچوو دەستی برد بۆ مۆبایلەکەی لە پڕێکدا هەرزاڵی بیرکەوتەوە بزەی دەکرد و وتی : من دەبێ ئەو کچە توڕەیەی ئەم شەو بدۆزمەوە . کە بەیانی بوویەوە مەرت هەموو زانیاریەکی لەبارەی هەرزاڵەوە وەرگرت لەکوێ دەمێنێتەوە ژمارەی مۆبایل و هەمووی بەیانی هەرزاڵ خواردنی ئامادە دەکرد مۆبایلەکەی زەنگی لێدا ژمارەیەکی نەناسراو بوو هەرزاڵ هەڵی گرت مەرت بوو مەرت: بەیانی باش مامۆستا هەرزاڵ دەمەوێت بتبینم؟ هەرزاڵ: ببوورە بەڵام تۆ کێیت ؟ مەرت: چیە پێم ڕادەبوێریت ئەم شەو گوێت لە دەنگم بووە نەک دەنگم نامۆ بێت بەلاتەوە باشە من قوتابی تۆم دەمەوێت ڕاهێنانم پێ بکەیت کاتت هەیە؟ هەرزاڵ: ئەها باشە تۆ وەرە بۆ هۆڵەکە ڕاهێنان دەکەین . مەرت: ببوورە نابێت بێیت بۆ ماڵ چونکە من بێزاردەبم لە شوێنی داخراو هەرزاڵ: باشە کێشە نیە بەڵام نازانم لە ماڵ ئەم جۆرە ڕاهێنانە دەکرێ ، مەرت: لە ماڵی ئێمە دەتوانی دوو گۆڵێنیش بکەی ، هەرزاڵ: باشە کەواتە ناونیشانەکەم پێ بڵێ من زۆرم پێ ناچێ لەوێ دەبم ، هەرزاڵ ناونیشانەکەی وەرگرت بە پێکەنینەوە مۆبایلەکەی داخست گۆکچە: خێرە هەرزاڵ گیان شتێکی کۆمیدی هەیە ؟ هەرزاڵ نا بۆ دەپرسی ؟ گۆکچە : بەخوا کچم ئەمڕۆ زۆر ڕووخۆش دیاری تائێستا تۆم بەو جۆرە نەدیوە.

ESTÁS LEYENDO
خۆشەویستی شاراوە
Acciónباسی کچێک دەکات کە هیچ کات وەک کچ ڕەفتاری نەکردووە وەک کچ ماکیاژوجلی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر نەکردووە زۆر سادە ٫بگرە زۆر کات وەک کوڕێک دەردەکەوێت کاردەکات ، امەش هۆکاری هەیە