دوای ئەو شەوە هەرزاڵ خۆی لە مەرت دەشاردەوە وەڵامی پەیوەندیەکانی مەرتی نەدەدایەوە هەر بۆیە بەیانیەک لەدەرگای ماڵی هەرزاڵ درا هەرزاڵ: باشە وا هاتم . کە دەرگای کردەوە کچێکی بچوک چەپکێکی گوڵی سووری🌹دە بە هەرزاڵ بەپەلە ڕای کرد هەرزاڵ کە گوڵە سوورەکانی بینی زۆر دڵ خۆش بوو چونکە زۆری حەز لە گوڵە وە هەرگیز کەس گوڵی بە دیاری پێی نەدەباو هەرزاڵ: بۆستە بچکۆڵ کێ ئەم گوڵەی ناردووە بەڵام منداڵەکە ڕۆشت . هەرزاڵ زۆری پێ سەیر بوو لەناو گوڵەکان نامەیەکی تێدابوو ، نووسرابوو بەیانی باش هەرزاڵ زۆر ببوورە بۆ ئەو شەوە نامەکە لەلایەن مەرتەوە بوو من مەرتم دەمەوێت پێت بڵێم من لەو کاتەی کە تۆم دیوە هەموو کات ویستوومە تۆ بناسم زۆر سەرسام بووم بە تۆ بۆیە کە لێت نزیک بوومەوە زیاتر حەزم دەکرد لەگەڵم بی لە هەموو کەس زیاتر زۆر بیرم لەم هەستەی خۆم کردووە دەمزانی زۆر جار بیرت دەکەم بۆیە بەخۆمم وت مەرت تۆ هەر بەڕاستی ئاشق بووی هەرزاڵ من وەک تۆ ناتوانم خۆم بشارمەوە لە و کەسەی کە زۆرم خۆش دەوێت بۆیە من زۆرم خۆشەوێیت .هەرزاڵ کە ئەم نامەیەی بینی چاوی پڕ فرمێسک بوو . بۆنی گوڵەکانی دەکرد لە بەر خۆیەوە دەیگوت منیش خۆشم دەوێیت مەرت 🙊💞 هەرزاڵ چووە بەر دەرگا مەرت لە شوێنێک خۆی شاردبووە سەیری هەرزاڵی دەکرد کە هەرزاڵی بەو شێوەیە بینی زۆر خۆشحاڵە پێدەکەنێ . زۆر پێی خۆش بوو . هەرزاڵ ئەو بەیانیە زۆر خۆش بوو بۆی بەردەوام پێدەکەنی گوڵەکانی لە سەر مێزەکە دانا گۆکچەی هاوڕێی کە لە خەو هەستا گوڵەکانی بینی گۆکچە: بۆنی گوڵەکانی کرد و وتی وای هەرزاڵ ئەم گوڵانەت لە کوێ کڕیوە هەرزاڵ بە پێکەنیەوە : بەیانی تۆش باش گۆکچە: بەیانی باش هەرزاڵ ئەمەت بۆ من کڕیوە هەرزاڵ: نە مکڕیوە بۆ یان هێنام گۆکچە : ئەها کەواتە بڵێ دیاریەکی تایبەتە بڵێ دەی کێ بۆی هێنای بۆستە ناکات مەرت بۆتی هێنابێ هەرزاڵ سەیری گۆکچەی دەکرد و پێکەنی گۆکچە خۆم دەمزانی کچم ئێوە بوونە خۆشەویست هەرزاڵ : نا هێشتا هیچ نەبووە . گۆکچە: بەخوا دەبێت لێت بترسین ها . هەرزاڵ: دەی واز لبێنە دەبێ بچمە سەر کار گۆکچە:بە گاڵتەوەباشە بڕۆ هەرزاڵ گیان لەجیاتی من سوپاس بەڕێز مەرت بکە بۆ گوڵەکان 😄هەرزاڵ : ئای گۆکچە تۆش واز لەگاڵتەی خۆت ناهێنی هەرزاڵ ڕۆشتە دەرەوە بۆ سەر کار لەکاتی ڕۆشنی لەناکاو ئۆتۆمبیلەکەی مەرت ڕێی پێی گرت مەرت دابەزی بێ ئەوەی هەرزاڵ هیچ بڵێ مەرت: دووبارە ببورە هەرزاڵ گیان من دەبێ تۆ بڕفێنم . هەرزاڵی لەباوەش کردو کردیه نا ئۆتۆمبیلەکەی هەرزاڵ: مەرت تۆ بەڕاستی شێت بووی وازبێنە . مەرت هەرزاڵی بردە بازاڕ هەرزاڵ: باشە ئێمە بۆ ئێستا لێرەین مەرت: هەرزاڵ تۆ ئێرە دەبینی من دەوێ ئێستا جوانترین جلت بۆ بکڕم . هەرزاڵ چی بەڵام مەرت: هیچ پرتەو بۆڵەم ناوێ . مەرت بە خاوەن شوێنەکەی وت دەکرێ هەندێک جل بەم خاتوونە تاقیکەیتەوە ؟ بەڵێ بێگومان بەڕێزم . هەرزاڵ هەر جاری و جلێکی تاقی دەکردەووە مەرتیش بەجوانی و بە پێکەنینەوە سەیری دەکرد . هەرزاڵ: باشە مەرت تۆ بەتەمای چیت ؟ مەرت: من دەمەوێ ئەو ئافرەتەی خۆشم دەوێت وەک کچانی تر جوانترین جل لەبەر بکات بۆ ئەوەی بیکەم شازادەی خۆم بۆیە تۆ شازادەی منی . تۆ چی دەڵێت شازادەی چی شتی چی مەرت: دوای ئەوەش دەبینی .
YOU ARE READING
خۆشەویستی شاراوە
Actionباسی کچێک دەکات کە هیچ کات وەک کچ ڕەفتاری نەکردووە وەک کچ ماکیاژوجلی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر نەکردووە زۆر سادە ٫بگرە زۆر کات وەک کوڕێک دەردەکەوێت کاردەکات ، امەش هۆکاری هەیە