بەشی15

68 10 0
                                    

هەرزاڵ دوای ئەوەی لەماڵ دەرچوو گەیشتە ماڵی مەرت لە دەرگای دا ، یەکێک لە خزمەت کارەکانی ماڵی مەرت دەرگای کردەوە ، هەرزاڵ: سڵاوی کردو خزمەتکارەکە بردیە ژوورێکی گەورە کە تایبەت بوو لە هەموو جۆرە یاری وەرزشێکانی تێدابوو هەرزاڵ بەسەرسووڕمانەوە تەماشای دەکرد ، نەیدەزانی ماڵی مەرتە ، مەرت هاتە ژوورەوە مەرت: بەخێربێیت چۆنە خۆ وتم لە ماڵی ئێمە دوو گۆڵنیش دەکرێ هەرزاڵ ڕووی وەرگێڕا ، کەبینی مەرتە زۆر بەسەیرەوە تەماشای دەکرد ، مەرت: من ئامادەم با دەست پێبکەین ، هەرزاڵ : باشە تۆ هەر بەڕاست ئەم یاریە نازانی ؟ مەرت نا من ئەم یاریە باش دەزانم بەڵام بۆ دەپرسیت؟ هەرزاڵ: باشە با دەست پێبکەین هەر وا پرسیم هەرزاڵ و مەرت یاریان دەکرد هەرزاڵ مەرتی دا بە زەوی پێی وت هەرزاڵ: تۆ هێشتا باش فێرنەبووی بۆیە ڕاهێنانی زیاتر بکە دوای ماوەیەک لە ڕاهێنان مەرت هەرزاڵی بە زەویدا دا مەرت بەجۆرێک سەیری دەکرد حەزی دەکرد کات بوەستێنێت هەتا زیاتر لەگەڵی بێت هەرزاڵ کە ئەم سەیرکردنانەی بینی زوو هەستاوە سەر پێی دڵی زۆر بە خێرای لێی دەدا هەرزاڵ: من دەبێ بڕۆم کارم زۆرە هەرزاڵ: ویستی بڕوات مەرت:بانگی کرد هەرزاڵ لێی نزیک بوویەوە لە پشتەوە بە گوێی چرپاند مەرت: باشە بۆ دەبێ ئێمەی پیاوان هەر عاشقی سووراو ماکیاژی چاو لێوێکی بریسکەدار بین ؟  بە ڕای من ئەوە تەنها بۆ فریوو دانی ئێمەیە . مەرت چووە دواوە بە بزەی سەر لێوی ، هەرزاڵ: ئەمانەی بیست چاوی پڕ فرمێسک بوو ، ڕووی وەرگێڕاو هەرزاڵ: بەگریانەوە باشە دەکرێ عاشقی کچێکی وەک من بیت کە هیچ کاتێکی تەمەنی وەک کچ مامەڵەی نەکردبێت ناکرێ هەرزاڵ لێیداو ڕۆشت مەرت: تۆ هەر بڵێ ناکرێ وە ئەکرێ زۆر جوانیش دەیبینی هەرزاڵ بە چاوی فرمێسکەوە چووە دەرەوە لەماڵی مەرت .کە شەو داهات مەرت ماڵی مامی لەماڵیان بوون مەرت لەژوورەکەی خۆی بوو هەر بیری لە هەرزاڵ دەکردەوە و بزەی دەکرد و دەیگوت : بەخوا مەرت کوڕم زۆر بیر لەو کچە شێتە دەکەیتەوە بزەی دەکرد ، یەکێک لە خزمەتکارەکان دای لەدەرگاو هاتە ژوورە وە وتی: بەڕێزم باوکت بانگت دەکات مەرت: باشە بڵێ دوای دێ ، ئاخر بەڕێزم دەڵێت کارێکی گرنگم پێیەتی مەرت: باشە وا هاتم مەرت چووە خوارەوە باوکی و مامی بە گەرمی قسەیان دەکرد مەرت کە سیرای بینی سیرای بزەی دەکرد زۆر دڵخۆش دیاربوو مەرت هەر تەماشایشی نەدەکرد مەرت: بەخێربێیت مامە تۆش بەخێربێیت سیرای مامی سوپاس کوڕم  باوکی مەرت : کوڕم شتێکی گرنگ هەیە دەبێ قسەی لەسەر بکەین ، مەرت: باشە دەبێ ئەو شتە گرنگە چی بێ باوکی مەرت: من و مامت دەمانەوێت هاوسەرگیری بکەیت مەرت:بەپێکەنینەوە بەڵام هیچ پرستان بەمن کرد؟ باوکی دەمانەوێت لەگەڵ سیرای هاوسەرگیری بکەیت مەرت بەسەرسووڕمانەوە :واو تۆ سەیرکە هاوسەریشیان بۆ دەست نیشان کردووم .    

خۆشەویستی شاراوەWhere stories live. Discover now