شەو داهات هەرزاڵ لەدەست شۆربوو لەناکاو مۆبایلەکەی زەنگی لێدا ، هەرزاڵ: دەبێ کێ بێ بەم کاتە ، هەرزاڵ وەڵامی دایەوە بەڕێوبەری هۆڵەکە بوو ، بەڕێزت مامۆستا هەرزاڵی ، هەرزاڵ: بەڵێ خۆمم لەهۆلەکەوە پەیوەندی دەکەم دەبێ لێمان ببووری بۆ ئەو ڕەفتارەی ئەمڕۆ ، هەڵەتێگەیشتنێک ڕووی دابوو دەتوانی سبەی بەیانی بگەڕێیتەوە سەر کارەکەت، هەرزاڵ: زۆر سەری سووڕماو مۆبایله کەی داخست، گۆکچە : کئ بوو بەم کاتە هەرزاڵ نازانم لە هۆڵەکەوە بوو دەیانەوێت بگەڕێمەوە سەر کارەکەم ، گۆکچە: ێ بۆ وا بێدەنگی لەو هەواڵە خۆشتر هەیە ، هەرزاڵ نازانم بەڵام خۆ منت بینی چیم لەو کچە کرد یترە چۆن داوای ئەوەم لێ دەکەن نا وا نابێت من دڵنیام شتێک ڕووی داوە ، تۆ بڵێیت پلانم بۆ دانەنێن ، گۆکچە:خۆی ئەوەش ڕاستە ،مەرت لەژوورەکەی خۆی لەسەر قەنەفەکە دانیشبوو پلەی گەیمسی دەکرد کات نیوەی شەو بوو زەنگی مۆبایلی مەرت لێدا وەڵامی دایەوە سیرای بوو مەرت: بەڵێ خاتوون سیرای خێرە بەم کاتە ، سیرای بەتوڕەیەوە قسەی دەکرد لەگەڵ مەرت سیرای: مەرت ئەوە بزانە دەربارەی ئەو گاڵتەیەی ئەمڕۆ هەرگیز لێت خۆشنابم کوڕە لای هاوڕێکانم شەرمەزارت کردم ، دەبوو ڕێگریت کردبا گوایە من ئامۆزاتم وە هاورێی منداڵیتم ، بەڵام حەیف بۆ تۆ . مەرت: باشە کچم تۆ بەم کاتە چیت خواردووە وا ئەوەندە قسەدەکەیت سیرای: بەتوڕەیەوە کاتی چی من باسی تۆ دەکەم ئەو ڕەفتارەی ئەمڕۆتم بیرناچێ تێگەیشتی ، مەرت: ێ ئەگەر قسەکانت تەواو بوو کاتەکە درەنگە وادیارە ئاگات لە کات نیە لەبەر توڕەیت زۆرم خەو دێ سیرای گیان دوای قسەدەکەینەوە بای .مەرت مۆبایلەکەی داخست چووە سەر سیستەمی خەوەکەی نووست ، سیرای: ئەو گەمژەیە مۆبایلم بەسەر دادەخات ، سیرای لەڕاستیدا تاقانەی باوکی بوو باوکی کەدەکاتە مامی مەرت سیرای کچی زۆر خۆشدەویست دوای هەموو شتێکی بکردایە باوکی بۆی دەکرد بۆیە کچێکی زۆر لوت بەرز بوو ، بەڵام هەستێکی شاراویشی هەبوو هەر لە تەمەنی هەرزەکاریەوە عاشقی مەرتی ئامۆزای بوو بۆیە زۆر بەلایەوە ناخۆش بوو کە مەرت فەرامۆشی دەکاو گاڵتەی پێ دەکات. مەرت سیرای وەک هاوڕێیەکیش نایەوێ لەگەڵی بێ وە هیچ هەستێکی بۆ سیرای نیە .چونکە سیرای زۆر خۆی تێکەڵی مەرت دەکاو پرسیاری زۆر دەکا . بۆیە مەرت نایەوێ وەک هاوڕێش لەگەڵی بێ خۆی لێ دووردەخاتەوە.

YOU ARE READING
خۆشەویستی شاراوە
Actionباسی کچێک دەکات کە هیچ کات وەک کچ ڕەفتاری نەکردووە وەک کچ ماکیاژوجلی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر نەکردووە زۆر سادە ٫بگرە زۆر کات وەک کوڕێک دەردەکەوێت کاردەکات ، امەش هۆکاری هەیە