کەبەیانی بوویەوە مەرت لەژوورە کەی خۆی بوو زەنگی مۆبایلی مەرت لێیدا ، هەڵی گرت مەرت:بەڵێ سیرای ، سیرای بوو پەیوەندی پێوەکرد ، سیرای: ئەمڕۆ ئاهەنگ هەیە؟ مەرت : وەک دەزانی هەیە باوکم بەبۆنەی یادی لەدایکبوونم شوێنێکی خۆشی بۆ ئامادە کردووم تا لەگەڵ هاوڕێکانم کات بەسەر بەرین تۆش دەنگ کراوی بە ئارەزووی خۆت ، سیرای :کەواتە زۆرباشە بێگومان دێم دەی ئێوارە دەتبینمەوە بای. مەرت: دەتبینمەوە مەرت مۆبایلەکەی داخستوو سەیری جل و بەرگەکانی دەکرد و بەخۆی دەیگوت: نا ئەم جلانەم هیچ بە دڵ نیە بۆ ئەم شەو دەبێ بچم بازاڕێکی باش بکەم . هەرزاڵ بەیانی کەڕۆژ بوویەوە هەتا نیوەڕۆ لەهۆڵەکە بوو هەمووی باسی ئاهەنگە کەی شەوی دەکرد، دواتر زۆربەی کارمەندانی ئەوێ کە نزیک بووە لە ئێوارە هەموو یان مۆڵەت دران تا بۆ خۆیان بچەنە ماڵ خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئاهەنگەکەی ئێوارە لە هەرزاڵیان پرسی تۆش وەرە هەرزاڵ: جارێ نازانم بزام چۆن دەبێ . گۆکچەزوو ڕۆشتبووە بۆ ماڵ . پەیوەندی بەهەرزاڵەوە کرد . گۆکچە: ێ هەرزاڵ تۆ لەکوێ مایتەوە دەی بگەڕێوە خەریکە دەبێ بەئێوارە ، هەرزاڵ باشە من دەگەڕێمەوە بەڵام من نایەم خۆت بڕۆ کات دەبێتە ئێوارە من هیچم ئامادە نەکردووە لە بەری کەم باشە ، گۆکچە: تۆ بگەڕێوە خۆمان چارەی دەکەین دەی مۆبایلم داخست ، هەرزاڵ: لەبەر خۆیەوە ئۆف گۆکچە خۆزگە ئەوەندە کەللە ڕەق نەدەبووی هەرزاڵ ڕۆشتەوە ماڵ ، دەرگای ژوورەکەی کردەوە کە بینی گۆکچە خەریکی سەیری جلەکان دەکات، هەرزاڵ: ئەمە چیە ؟ گۆکچە:جلە نابینی گۆکچە هەرزاڵی بردە پێش ئاوێنەکە پێی وت: تۆ تەماشای خۆت بکە ئەم جلە لەبەرکەی چەند جوان دەبی ، گۆکچە جلێکی کچانی جوانی پێدا ها لەبەری کە منیش ئەمە لەبەر دەکەم هەرزاڵ: یەنی من ئەمە لەبەرکەم بەڵام ئەمە زۆر کورتە دانەیەکی باشتر نەدۆزیەوە، گۆکچە: نا گیانەکەم ئەوەیان زۆر لەتۆ دێ دەی لەبەری کە ، هەرزاڵ جلەکەی لەبەرکرد ، گۆکچە : تۆ سەیری ئەو جوانیە کە بەخوا هەرزاڵ گیان دەبوا پێشتر پێتم لەبەر کردبا زۆر تۆی گۆڕیوە ، هەرزاڵ:یەنی ناشرینی کردووم خۆ گاڵتەم لەگەڵ ناکەی. گۆکچە:ناشرینی چی بەخوا تۆ زۆر لەمن جوانتری دەی وەرە با چاکت کەم ، گۆکچە هەرزاڵی زۆر جوان جوانکرد و ماکیاژی جوانی بۆ کردو پرچی کردەوە ، گۆکچە: ئەوە تەواو بوو دەبینی چەند جوان بووی .
YOU ARE READING
خۆشەویستی شاراوە
Actionباسی کچێک دەکات کە هیچ کات وەک کچ ڕەفتاری نەکردووە وەک کچ ماکیاژوجلی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر نەکردووە زۆر سادە ٫بگرە زۆر کات وەک کوڕێک دەردەکەوێت کاردەکات ، امەش هۆکاری هەیە