بەشی13

78 12 0
                                        

هەرزاڵ: بەتوڕەیەوە باشە خۆی بەچی دەزانێ وادەزانێ دەستم لێدەدات وەک کچانی تر دێمەوە باوەشی ، خۆزگە زلەیەکم لە بن گویێ دابایە بێ ڕەوشت، گۆکچە: بەخوا کچم وەک بڵێیت تۆی تاقیکردەوە جگە لەو بۆ بەوشێوەیە لە وەڵامی سیرای دەدایەوە بەخوا هەرزاڵ گیان ئەم کوڕە هەستێکی بۆ تۆ هەیە ئەوە ئێستا پێت دەڵێم ، هەرزاڵ: بە پەشۆکاویەوە نا تۆ وا هەستت کردوە وادەزانێ وەک کچانی ترم بۆیە دەویست هەڵم بخەڵەتێنێت ، مەرت: کە هەرزاڵ وگۆکچە ڕۆشتن ویستی بە دوایان کەوێ بەڵام سیرای ڕێی پێی گرت ، سیرای: بە چاوێکی پڕ فرمێسکەوە ، مەرت ئیشم پێتە دەبێ قسەبکەین ، مەرت:ئێستا کارم هەیە دوای قسەدەکەین ، سیرای: نەخێر من ئێستا دەمەوێ شتێکی گرنگت پێ بڵێم ، مەرت: کە سیرای بەو شێوەیە بینی باشە کەواتە قسەدەکەین ، سیرای: بە چاوێکی پڕ فرمێسکەوە و هاواری کرد مەرت من عاشقی تۆم ، مەرت: بەسەرسووڕمانەوە بزەی کردو چی ئه وە تۆ چی دەڵێییت؟سیرای: چیە پێت سەیرە یان بڕوا ناکەیت مەرت من لەمنداڵیەوە تۆم خۆشدەوێت و عاشقتم بۆیە هەموو کات ئیرەیم لە کچانی تر دەکرد کە لەگەڵت دەبوون و گرنگیت پێی یان دەدا، مەرت: ئ سیرای تۆ  سەرخۆش و شتی وا نیت خۆ ؟ سیرای: نەخێر حاڵم زۆر باشە ، مەرت: باشە کەواتە سەر خۆش نیت باشە سیرای تۆ چۆن دەتوانی کەسێکت خۆش بووێت کە هەموو کات وەک هاوڕێیەک مامەڵەی ڵەگەڵ کردووی هیچ کات بەخەیاڵم نەهاتووە لەهاوڕێیەک زیاتر سەیرت بکەم ، مەرت دەستی بەسەر شانی سیرای هێنا بە هێمنیەوە سەیرکە سیرای گیان تۆ کچێکی زۆر جوان و نازداری من تێدەگەم بەڵام ، خۆت خەمبار مەکە لەبەر وا باشترە واز بێنی ، دەی من ڕۆشتم مەرت سیرای بە خەمباریەوە جێهێشت و ڕۆشتە دەرەوە بە شپرزەی ،       

خۆشەویستی شاراوەWhere stories live. Discover now