گۆکچە:خۆزگە تۆزێک سەرنجی ئاوێنەت دەدا پرچ شۆردەکردە سەر شانەکات ، هەرزاڵ:تکایە وازبێنە نامەوێ چیتر باسی ئەو بابەتە بکەم ، هەرزاڵ چووە ژووری خۆ گۆڕینەکە بە توڕیەوە کاتی کارکردنی تەواو بوو ویستی بگەڕێتەوە ماڵەوە ، لەکاتی خۆگۆڕیندا پرچی کردەوە سەرنجی ئاوێنەی دا ، قسەکانی گۆکچەی هاوڕێی بیر کەوتەوە ، دواتر قژی کۆکردەوەو زۆر بەبێزاریەوە خۆی کۆکردەوە هاتە دەرەوە لەناکاو خۆی بە مەرتدا کێشا ، هەرزاڵ: بەتوڕەیەوە ئاگات لەپێشی خۆت بێ کەبینی ، مەرت خەریکی مۆبایلەکەی بوو سەری هەڵنەبڕی . مەرت دەستی هێنا بەسەر شانی هەرزاڵ و وتی :ببورە کاکە بێ ئەوەی سەیری هەرزاڵ بکات و ڕۆشت ، هەرزاڵ: کاکە وای زانی من پیاوم ئەی گەمژە هەرزاڵ سەیری جل و بەرگەکەی خۆی کرد بەخۆی وت : تۆ حاڵی جل و بەرگت دەبینی هەرکەسێ تر بێ واتێدەگا ، هەرزاڵ چووە ماڵ گۆکچەی هاوڕێشی لە ماڵ بوو بانگی هەرزاڵی کرد هەرزاڵ هەواڵێکم بۆت هەیە هەرزاڵ: هەواڵی چی بەم کاتە شتێک بووە ، گۆکچە: ناهیچ نەبووە ، بەڵام سبەی ئێوارە ئاهەنگ هەیە ڕۆژی لە دایک بوونی مەرت سارجوونە ئه ها ئەو کوڕەی ئەمڕۆ هەرزاڵ: ێ بەئێمە چی گۆکچە: بەڵام هەموو کارمەندانی هۆڵەکە بانگ کراون هەموو هاوڕێکانمان دەچن ، چی دەڵێیت ئێمەش بچین ، هەرزاڵ: تۆ خۆت بڕۆ من تاقەتی ئاهەنگ و شتی وام نیە . گۆکچە: چی دەڵێت یەنی من بەتەنها بچم بەڵام من کەس وەک تۆ باش نەناسم من چی بکەم بەتەنها لەوێ ، هەرزاڵ: ببوورە بەڵام خۆت من باش دەناسی حەزم لەم شتانە نیە هەر بۆیە خۆت بڕۆی باشترە ، گۆکچە: باشە کەواتە منیش ناڕۆم . هەرزاڵ: نابێ تۆ بڕۆ بۆ خۆت ، گۆکچە:ببوورە بەڵام تۆ لەگەڵم نەبی منیش ناڕۆم تکایە وەرە بابڕۆین ، نامەوێ هیچ بڵێی جارێ زۆری ماوە هەتا بەیانی بیری لێ بکەوە ، هەرزاڵ: ێ گۆکچە گۆکچە لە ژوورەکەی هەرزاڵ چووە دەرەوە .

YOU ARE READING
خۆشەویستی شاراوە
Actionباسی کچێک دەکات کە هیچ کات وەک کچ ڕەفتاری نەکردووە وەک کچ ماکیاژوجلی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر نەکردووە زۆر سادە ٫بگرە زۆر کات وەک کوڕێک دەردەکەوێت کاردەکات ، امەش هۆکاری هەیە