سیرای بەئیرەیەکی زۆرەوە هاتە لای مەرتەوە دەستی خستەسەر شانی مەرت، سیرای: مەرت گیان ئەم کچە کێیە دەتوانم بزانم ، مەرت: بەچاوێکی پڕ بریسکەدارو دەم بە بزەوە مەرت: ئەم خاتوونە میوانی منە ، سیرای بەجوانی سەیری هەرزاڵی کرد ، سیرای: تۆ ئەو مامۆستایە بێ ڕەوشتەی هۆڵەکە نیت ، گۆکچە: ئاگات لەدەمت بێ هەرزاڵ بێ ڕەوشتوو شتی وا نیە، مەرت: سیرای گیان دەکرێ میوانەکانم بێزار نەکەیت ئێستا ئاهەنگی منە هیچ کێشەیەکم ناوێ. هەرزاڵ: نا بەڕێزم ئێمە دەبێ بڕۆین دەی گۆکچە نامانەوێت بێزارتان بکەین . مەرت: نا بێزارکردنی چی ببوورە من خۆمت پێ دەناسێنم مەرت دەستی هێنایە پێشەوە من مەرت، هەرزاڵ: دایە نێو قسەی مەرت و پێویست ناکات دەتناسین، منیش هەرزاڵم مەرت: پێ خۆشحاڵ بووم هەرزاڵ ئەمەش هاوڕێتە؟ هەرزاڵ بەڵێ ئەوە گۆکچەی هاوڕێمە پێکەوە لەهۆڵی لەشجوانیەکەتان کاردەکەین ، گۆکچەیش سڵاوی لە مەرت کرد ، مەرت باشە ئێوە هیچ ناخۆنەوە بۆتان دواکەم ، هەرزاڵ: من ئاوێکم دەوێ ، گۆکچە: بەپەشۆکاویەوە ئا منیش شەربەتێکم بۆ بێنە ، مەرت: باشە ئێستا دوای دەکەم ، مەرت بانگی گارسۆنەکەی کرد ، سیرای ئەوکات لێیان دوورکەوتبووە لەدوورە سەیری دەکردن بە ئیرەی و توڕەیەوە خواردنەوەی دەخواردەوە . هاوڕێکەی مەرت وتی:وەڵا ئافەرین مەرت چۆن ئەو کچەی کرد بە هی خۆی ، سیرای : کەگوێی لەمە بوو توڕە بوو بێدەنگ بە خۆت مەرت چاک دەناسی زۆری پێناچێ دەچێتە لای کچێیکی تر ، بەخوا سیرای توڕە مەبە مەرت زۆر جیاواز سەیری ئەو کچە دەکات وەک بڵێیت ئاشقی بوو بێت ، سیرای کە ئەمەی بیست نێو چاوی پڕبوو لەفرمێسک ، مەرت: باشە مامۆستا هەرزاڵ من پێشتر تۆم بینیوە بەڵام وەک ئەم شەو سەرنج ڕانەکێشام تۆ زۆر جوانی ئەم شەو ، هەرزاڵ: بە شەرمەوە بەڕاست زۆر سوپاس ، گۆکچە: بەڕێز مەرت ئەم کچەی ئێمە هەر وا جوان بووە بەڵام تۆزێک جیاوازە ، مەرت: جیاواز یەنی چۆن جیاواز ، هەرزاڵ: بە دەنگی نزمەوە گۆکچە بێدەنگ بە . گۆکچە: ئەم کچەی ئێمە شەرم دەکات وەک کچانی ئەم سەردەمە بێت خەریکی خۆ جوانکردن بێت ، مەبەستم ئەوە بوو ، هەرزاڵ: بەپێکەنینەوە سەیری مەرتی دەکرد مەرت: ئێستا تێگەشتم بەڵام ئەگەر دەیەوێت من ناهێڵم شەرم لەهیچ کات مەرت ویستی دەست بهێنێتە سەر قژی هەرزاڵ ڕۆشتە دواوە و ببوورە بەڕێزم کات درەنگی کرد دەبێ بڕۆین. گۆکچە: وایە درەنگە دەبێ بڕۆین ، هەرزاڵ و گۆکچە هاتنە دەرە وە لە ئاهە نگە کە.

VOUS LISEZ
خۆشەویستی شاراوە
Actionباسی کچێک دەکات کە هیچ کات وەک کچ ڕەفتاری نەکردووە وەک کچ ماکیاژوجلی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر نەکردووە زۆر سادە ٫بگرە زۆر کات وەک کوڕێک دەردەکەوێت کاردەکات ، امەش هۆکاری هەیە