بەشی11

80 14 0
                                        

هەرزاڵ کە سەیری ئاوێنەی کرد ، خۆی بینی بەو شێوەیە سەیری خۆی کرد بەجۆرێک  تائێستا خۆی بەو شێوەیە نەدیبوو ، گۆکچە: بەخوا کچم تۆ زۆر جوانبووی ئەم شەو دەدرەوشێیتەوە ، دەی هەرزاڵ گیان ئێستا کاتی ڕۆشتنە ، بابڕۆین هەرزاڵ وگۆکچە چوون بۆ ئاهەنگە کە بەڵام هێشتا دەستی پێنەکردبوو ، لەوێ گەنجی زۆری لێ بوو زۆرینەیان منداڵی بازرگان و دەوڵەمەندەکان بوون ، سیرایش لەوێ بوو زۆر بە پەڕۆشەوە چاوەڕێی مەرتی دەکرد وئامادەکاری بۆ ئاهەنگە کەی دەکرد زۆریش بە جوانی خۆی گۆڕیبوو جلی زۆر جوانی لەبەرکردبوو ، وە هەموو ڕووناکییەکان کوژرانەوە دەیانوویست وەک سووپڕایسێک بێت بۆ مەرت. هەر لەگەڵ هاتنی مەرت بۆ ژوورەوە هەموو ڕووناکییەکان داگیرسان و موزیک ڕۆژی لەدایکبوون لێدرا ، هەموو هاوڕێکانی مەرت دەیانگوتەوە ، مەرت بە پێکەنینەوە باوەشی بە هاوڕێکانی کردو مەرت: زۆر سوپاس هاوڕێیان پێویستی بەم هەموو شتانە نەدەکرد ، هاوڕێکانی پیرۆزبایان لە مەرت کردو کێکی زۆر گەورەیان هێناو مەرت فووی لەمۆمی سەر کێکەکە کرد و  مەرت: بەڕاستی زۆر خۆشحاڵتان کردم هاوڕێیان ، یەکێک لە هاوڕێکانی مەرت وتی: بەخوا مەرت گیان پێویست ناکات سوپاسی ئێمە بکەی ئەمە هەمووی بیرۆکەی سیرای بوو ، مەرت: زۆر سوپاس سیرای گیان باوەشی بە سیرای کرد ، سیرای: نا سوپاسی چی ئەمە ئەرکی خۆمە ، لەدوای دا کە هەموو پێکەوە کاتێکی خۆشیان بەسەردەبرد ، مەرتیش لەگەڵ هاوڕێکانی خەریکی قسەو گاڵتە کردن بوون ، لەناکاو یەکێک لە هاوڕێکانی مەرت هاتە لای مەرتەوە وتی: بەخوا کوڕە تۆ زۆر بە شەنسی تۆ سەیری ئەو هەموو کچە جوانە بکە کە هاتوون بۆ ئاهەنگە کەت ، مەرت: چیە ئەڵێی دانەیەکیان سەرنجی ڕاکێشاوی؟ بەخوا ئافەرین تۆ سەیری ئەو کچە جوانەی ئەوێ تۆ ئەوە لەکوێ دەناسی؟ مەبەستی لە هەرزاڵ بوو مەرت کەبینی هەرزاڵە زۆر بە جوانی تەماشای دەکرد ، گۆکچە: هەرزاڵ ئەوە بۆ بەڕێز مەرت بەو شێوەیە سەیری تۆ دەکا ، هەرزاڵ: سەیری کرد مەرت سەیری دەکا ، هەرزاڵ: نا کێ دەڵێ سەیری ئێرە دەکات واز بێنە سەیری مەکە ، مەرت هاتە پێشەوە لە هەرزاڵ ، گۆکچە: سەیرکە هەرزاڵ ئەو بۆ ئێرە دێ من بڕوا بەچاوەکانم ناکەم ، هەرزاڵ زۆر پەشۆکا . مەرت نزیک بوویەوە بە چاوێکی بریسکەدارو دەم بە خەندە و بزەوە ، مەرت: سڵاو کچی جوان من لە ئاسمان بەدوات دەگەڕام بەڵام لەزەوی تۆم دۆزییەوە دەستی هەرزاڵی گرتوو ماچی کرد ، هەموو کچانی ئەوێ بە سەرسووڕمانەوە ۆی تۆ سەیری بەڕێز مەرت بکە هەرزاڵ: ببوورە تێنەگەشتم تۆ مەبەستت منە ، سیرای کە ئەمەی بینی زۆر توڕە بوو سیرای: ۆی مەرت خۆزگە ئەوەندە بەشوێن کچانی تر نەدەکەوتی .   

خۆشەویستی شاراوەDonde viven las historias. Descúbrelo ahora