ڕۆژ بوو هەرزاڵ و گۆکچە لەخەو هەستان هەرزاڵ: گۆکچە ئەمڕۆ دەچیتە سەر کار گۆکچە :بەڵێ هەر ێستا دەچم هەرزاڵ:باشە ئەی زانکۆ چی لێ دەکەی گۆکچە:ئەمڕۆ وانە ناخوێنین لە زانکۆ هەموو قوتابییەکانی بەشەکەمان ڕۆیشتوون بۆ گەشت بۆیە نامەوێ بچم هەرزاڵ: باشە تۆ بۆ نەچوویت . گۆکچە :پارەی ئەم مانگەم بەشی ئەوە ناکات لەسەر حسابی خۆم بچمە گەشتوو شیتی وا هەرخۆی حەزیشم لێ نیە ، هەرزاڵ: باشە کەواتە خۆی منیش ناچمەوەسەر کار تۆ بڕۆ گۆکچە: باشە ئەم شەو دوایان کرد بگەڕێیەوە بۆ ناگەڕێیەوە بڕوا ناکەم شتێکی خراپ لە ئارادابێ ، هەرخۆی چی دەکەی لە ماڵ تۆ هەر دەبێ کارێکی تر بکەی باشە تۆ کەی ئەوەندە ترسنۆک بووی، هەرزاڵ: ێ من ناترسم بەڵام لەوانەیە توشی کێشەم بکەن . گۆکچە: نا تۆ بەگوێی من بکە دڵنیام توشی هیچ نابی دەی خۆت ئامادەبکە بابڕۆین ، هەرزاڵ: بۆکوێ گۆکچە:قابیلە بۆ کوێ بۆ سەرکار دەی هەستە هەرزاڵ: باشە کەواتە بابڕۆین . هەرزاڵ و گۆکچە پێکەوە چوون بۆ هۆڵەکە وەک هەموو ڕۆژه کانی تر ، کەس هیچ قسەیەکی نەکرد هەرزاڵ زۆر بەلایەوە سەیر بوو لەکاتی ڕاهێناندا ، مەرت هاتە نێو هۆڵەکە ، هەرزاڵ ڕووی وەرگێڕا و زۆر بە سەرسوڕمانیەوە سەیری مەرتی دەکرد ، نەک تەنها هەرزاڵ بەڵکو سەرنجی هەموو کچانی ئەوێی ڕاکێشابوو ، بە جۆرێک کچان لێ نزیک دەبوونەوە و سڵاویان لێ دەکرد و باوشیان پێیدا دەکرد ماچیان دەکرد کچی زۆر لەگەڵی بوو ، مەرتیش بەپێکەنینەوە سەیری کچەکانی دەکردوو قسەی لەگەڵ دەکردن ، هەرزاڵ بە جۆرێک سەیری مەرتی دەکرد وەک بڵێیت زۆر پێ سەرسام بوو ، سەرنجی ڕاکێشابوو بەجۆرێک خۆی نەیدەزانی بۆ بە و شێوەیە سەیری دەکات ، گۆکچەی هاوڕێی کە هەرزاڵی بەو شێوەیە بینی وتی: ئەوە مەرت سارجوونە کوڕی سارجوونەکانی خاوەنی ێرەیە دەبینی کچان چۆن دەوریان لێ داوە ئەو زۆر قۆزە وایە بۆیە وا سەیری دەکەی ، هەرزاڵ: نا بەڵام ئەوە ئەو کوڕەی ئەو شەوە نیە کە لەگەڵ هاوڕێکەی بە شەڕ هاتم ، گۆکچە:بەڵێ ئەوە بەڵام تۆ بەو شێوەیە سەیری ئەو کوڕە ناکەیت بە شێوەیەکی تر تەماشای دەکەی . هەرزاڵ:یەنی من چۆن تەماشای دەکەم گۆکچە: بەشێوەیەک وەک بڵێیت عاشقی بووی دڵت لێ دابێ. هەرزاڵ: نا نەخێر دڵ و شتی من لێ نەداوە هەر تەنها ویستم سەیرکەم هەرزاڵ بەتوڕەیەوە بەشەرمەوە وای دەگوت. گۆکچە:ێ باشە بۆ توڕە دەبی چی تێدایە تۆ سەیری خۆت بکە چۆن سوور هەڵگەڕاوی کەواتە ئەوەی وتم ڕاستە، هەرزاڵ: کچم ڕاستی چی ئەوەی وتت نابێ و ناکرێ یتر نامەوێ باسی بکەین ، گۆکچە: دەزانم بۆ وا دەڵێیت چونکە دەڵێیت ئەو سەیری کەسێک ناکات کە وەک کوڕ خۆی دەردەخات ، هەرزاڵ تۆ کچێکی زۆر جوانی بەڵام ئەو جوانیەت لەناو ئەم جلە پیاوانەیە شاردۆتەوە ، دە کەمێک گرنگی بە خۆت بدە ، جلی جوان ماکیاژ بکە ، بزانم مەرت سارجوون چۆن دێتە نێو دەستەوە . هەرزاڵ: بەپێکەنینەوە تخوا واز بێنە گۆکچە لەخەیاڵ من نامەوێ تەواو ،

YOU ARE READING
خۆشەویستی شاراوە
Actionباسی کچێک دەکات کە هیچ کات وەک کچ ڕەفتاری نەکردووە وەک کچ ماکیاژوجلی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر نەکردووە زۆر سادە ٫بگرە زۆر کات وەک کوڕێک دەردەکەوێت کاردەکات ، امەش هۆکاری هەیە