مەرت باشە کێ دەڵێت من دەمەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ سیرای بکەم ، مەرت بە توڕەیەوە سەیری باوکی و سیرای کردو وتی هیچ کەس ناتوانێت دەست بخاتە ناو ژیانی من داهاتووی من خۆم بڕیار دەدەم لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەم نەک ئێوە ، مەرت بە توڕەیەوە چووە ژوورەکەی سیرای بە خەمباریەوە بانگی دەکرد ، باوکی مەرت : وازبێنە تۆ خۆت خەمبار مەکە کچم ، مەرت چووە دەرەوە لەماڵ زۆر بەخێرایی ئۆتۆمبێلی لێ دەخووڕی ڕۆشتە بەر دەرگای ماڵی هەرزاڵ کات درەنگی شەو بوو پەیوەندی بە هەرزاڵەوە کرد . مەرت: دەکرێ بێیتە دەرەوە کارم پێتە ، هەرزاڵ: ببورە بەڵام بەم کاتە کاری چیت بە منە ، مەرت: خۆ ناتەوێ خۆم بێمەمە ژوورەوە ، هەرزاڵ: باشە تۆ بۆستە ئەوە من هاتم ، هەرزاڵ دەرگای کردە چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەی مەرت هەرزاڵ: باشە چی دەوێ بەم کاتە ؟ مەرت بۆ نووستبووی؟ هەرزاڵ: نا بەڵام دەمویست بنووم مەرت: باشە مەرت ئۆتۆمبیلەکەی ئیش پێ کردوو هەرزاڵ: ئێستا تۆ من بۆ کوێ دەبەی بەم کاتە مەرت بێده نگ بوو گۆرانی پێکردو زۆر بەخێرای دەڕۆی هەرزاڵ: باشە ئەمە چیە تۆ هەر بەڕاست شێت بووی ، مەرت دواتر ئۆتۆمبیلەکەی وەستاند و مەرت دەتوانم پرسیارێکت لێ بکەم؟ هەرزاڵ : باشە بڵێ مەرت: هەرگیز هەست بە دڵ خۆشی و ئارامی کردووە لای کەسێک یان هەرگیز ویستووتە کەسێک هەمیشە لە نزیک تەوە بێت هەموو شێوەیەکی ڕووخساری بە بەتوڕەی بە دڵتەنگی هەموو شتێکی ئەوت بە دڵ بێت؟ هەرزاڵ: سەری سووڕما بە قسەکەی مەرت وتی: نازانم باشە ئەمە لە کوێوە هات ئێستا . مەرت: تۆزێک وەرە پێش باپێت بڵێم هەرزاڵ خۆی نزیک کردەووە . مەرت لێی نزیک بوویەوە سەیری چاوی هەرزاڵی ئەکردوو بزەی دەکرد دەستی بەسەر پرچی هێناو ویستی ماچی بکات . هەرزاڵ چاوەکانی داخست دواتر کە چاوی کردەووە کەبینی مەرت دەیەوێ ماچی بکات زۆر توڕە بوو زلەیەکی لێداو بە توڕەیەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی مەرت دابەزی مەرت بزەی کردوو بەدوای کەوت دەستی گرت مەرت: هەرزاڵ تۆ بەهەڵە لەمن تێگەشتی هەرزاڵ: بە توڕەیەوە دەستم بەردە سەیرکە تۆ چۆن بوێری ئەوە دەکەیت لە من نزیک بیتەوە کوڕە ها تۆ شەرم ناکەی ؟ مەرت: بە بزەوە سەیری دەکرد باشە ببورە . هەرزاڵ بەدەستی پاڵی به مەرتەوە دەنا . مەرت دەستی گرت وتی: هەرزاڵ بۆستە تۆ سەیری چاوی من بکە هەرزاڵ سەیری کرد دوای بەتوڕەیەوە هەرزاڵ: کوڕە تۆ چی دەڵێیت ها دەتەوێ دووبارە هەوڵی ئەوە بدەی مەرت: بە پێکەنینەوە نا ئەوە ناکەم باشە تۆ چۆن ئەتوانی ئەوە بشاریتەوە هەرزاڵ ها هەرزاڵ: تۆ چی باسی چی دەکەی چیم شاردۆتەوە مەرت: لە چاوتەوە دەیبینم تۆ هەر بەڕاستی منت خۆشدەوێت هەرزاڵ: بە چاوی فرمێسکەوە نا من تۆم خۆش ناوێت تۆ شێت بووی چی دەڵی هەرزاڵ لێداو ڕۆشت بە مەرتی گوتی نەکەی دوام کەوی . مەرت : بە دەنگی بەرز هاواری کردوو وتی تۆ منت خۆشدەوێت من دەزانم منیش هەر بەڕاستی عاشقت بووم. هەرزاڵ ڕۆشتوو مەرت لەبەر خۆیەوە بە پێکەنینەوە وتی : ئای کچە شێتەکە تەنانەت بە تۆڕەیشەوە هەر جوانی .

YOU ARE READING
خۆشەویستی شاراوە
Actionباسی کچێک دەکات کە هیچ کات وەک کچ ڕەفتاری نەکردووە وەک کچ ماکیاژوجلی ڕەنگاوڕەنگی لەبەر نەکردووە زۆر سادە ٫بگرە زۆر کات وەک کوڕێک دەردەکەوێت کاردەکات ، امەش هۆکاری هەیە