کەوتنە نێوان دوو تاک ، دوو کەس ، دوو روح ، ئاسان نییە ، هەڵبژێرە ، بیربکرەوە ، بڕیاربدە ، ئایا ئەوە ئاوا ئاسانە، من کەوتمە نێوان دڵ و ئەقڵم ، دڵێک کە تەنیا ئارامی دەویست ، ئەقڵێک کە باشترین و سەقامگیری دەویست . یەکێکیان بەشێکی تەمەنم لە بەدوا گەڕانیدا بەفیڕۆدا ، بێ ئاگا لەوەی کە لە دەستپێکی گەشتەکەمەوە لە تەکمەوە دەڕوا ، سەیرنییە ؟ نەخێر ئەوە مایەی پێکەنینە . ئەویتریان لە گەشتەکە لە دواوە لە دوام دەهات ، لە بێ ئاگای من ، چاودێری کەرێکی زیرەک و نایاب ، بێ گرینگیدان بەوەی ئایا من ئاوڕی دواوە دەدەمەوە بۆ بینینی یاخود وا کوێرانە ، لە تەک ئەوەوە دەڕۆم کە بەدوای دەگەڕێم .