Part:- 17

489 140 160
                                    


مردووە زیندوەکان

لەوانەبێت لەبەر ئەوە لەگەڵ تۆ نەبێت کە خۆشیئەوێیت،
بەڵکو تەنھا لەبەر ئەوەی
برینەکانی خۆی تیمار بکات..










▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎

تایھیۆنگ بەخێرای ڕای کردە دارستانەکە و جیمینی بەجێ ھێشت..

جیمین زۆر توڕە بوو، یەکەم لەبەر قسە ڕاستەکانی تایھیۆنگ..

دووھەمیش.......











~~~~~~~~~~~~~~~

یۆلاندا بەزۆر لەسەر پێەکانی وەستابوو،
بەھەموو توانایەوە ھەوڵی ئەیا تا چاوەکانی بکاتەوە و ڕێگاکە ببینێت..

لە دارستانەکەوە ڕۆشتە سەر ڕێگای سەرەکی و چووە یەکێک لە خانووەکانەوە..

سەری زۆر ئێشێت، ئەوەنەی دانیشت نەیتوانی ھەڵسێتەوە..
دەستی بە سەریەوە گرت..

وێنەی جۆنگکوک، تایھیۆنگ و جیمین ئەھاتە پێش چاوی کە بوونەتە مردویەکی زۆمبی..

زۆر باش ئەزانێت ئێستا ئەمرێت ڕێگای دەرچوون نیە،
ترپەکانی دڵی بەرزئەبێتەوە و ھەناسەی خێرا ئەبوو..

زۆر گریا..
جگە لە خۆبەدەستەوە دان بۆ مردن ھیچی تری لەدەست نایە...












~~~~~~~~~~~~~~~

تایھیۆنگ بەتەنیا ھەموو لایەکی دارستانەکە ئەگەڕا..

جیمین و جۆنگکوک پێکەوە بوون..

"تێبینیم کرد یۆلاندا زۆر ماندووە، ھەناسەکانی زۆر ناڕێک بوو.. "

جۆنگکوک:"ئەو باشەبێت، خوشکەکەم بەھێزە ئەیدۆزینەوە.. "

جیمین:"ئەترسم ئەو درمانەی خواردبێت کە لە تاقیگەکە دروستیان ئەکرد!"

جۆنگکوک:"دەرمان؟! وەکو چی؟!!"


جیمین:"پێشەوەی تۆ بدۆزینەوە لە تاقیگەیەک بووین، حەپ و ھەندێک شتیان ئەیا پێمان، ئەیان وت ئەوە چارەسەرە بەڵام ڕێک بە پێچەوانەوە بوو.."


جۆنگکوک:"مەبەستت چیە؟!!"

جیمین:"ئەمبینی خەڵک لەدوای خواردنی لاواز ئەبوون و دواتر ئەمردن، ھەندێکیشیان ئەبوونە ئەو بوونەوەرانە، بەڵام بەپێی پزیشکە شێتەکەی ئەوێ بێت ئەوانەی ئەو دەرمانە ئەخۆن و ئەگۆڕێن بیرەوەریان لەدەست نایەن.."

720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now