《مردووە زیندوەکان》ھەرگیز مەڵێ لەبەر من بوو..
ھیچ کەسێک ھیچ شتێک لەبەر تۆ ناکات،
چاکەی خۆی تیایە..▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎
جین، نامجون و یۆلاندا لە کۆڵانەکانا پێکەوە
ئەڕۆشتن..
جین کەمێک لە پێشیان ئەڕۆشت..یۆلاندا:"سپاس.. "
نامجون:"بۆچی دوبارە سپاس؟"
یۆلاندا:"تۆ بەدوامەوە بوویت لەوکاتەوەی لە
گروپەکە ھاتمە دەرەوە، سەیری لەوەیا نەیە
ھیچ زۆمبیەکەم نەدی تۆ ھەموویانت لەناوبرد.. "نامجون کەمێک زەردەخەنەی کرد..
"دیارە تۆ ھێشتا بەباشی ڕاستی بارودۆخەکە
نازانیت کە ئێمە تیایا ئەژین، من بۆ خۆم داوای تۆ
کەوتم نەک لەبەر خاتری سەلامەتی تۆ.. "یۆلاندا بە کەمێک شۆکەوە سەیری کرد..
"ھەر ھیچ نەبوایە وا خۆت دەربخستایە کە لەبەر
منە، دڵم پێی خۆشەبوو.. "نامجون:"ڕاستیت پێ ئەڵێم، حەزم کرد کەسێکی
بەوەفا و خۆبەخشم لەگەڵ بێت ھەر وەک تۆ،
ئەگەر توشی ھەر شتێک بووم ڕاناکەیت وایە؟"یۆلاندا:"بێ گومان، ڕێگە نایەم ھەر مرۆڤێک و
کەسێکی ئاسای لە کێشەیابێت بێ ئەوەی
یارمەتی بەم.. "نامجون:"ھەربۆیە داوات کەوتم چونکە لەکۆتاییا مانەوە بۆ بەھێزەکانە، کەسێکی وەک تۆم ئەوێت لە تەنیشتم.... "
جین قسەکانی پێ بڕین..
"ببوورن بۆ بڕینی قسەکانتان بەڵام سەیری ئەوێ بکەن.. "ئاماژەی بۆ ناوچەیەک کرد زیاتر لە 50 لەو بوونەوەرانەی لێیە لەپشت پەرژینێکەوە ھەوڵ
ئەیەن بێنە ئەمدیوو..
ESTÁS LEYENDO
720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Misterio / Suspensoھەموومان بیرمان لەوە کردۆتەوە کە خەیاڵەکان ببنە ڕاستی چی ڕوو ئەیات.. بەڵام، ئەی ئەگەر بەڕاستی ببنە ڕاستی ئەتوانین ئەوە بکەین کە پلانمان بۆ دانابوو؟؟ ھەستت چۆن ئەبێت ئەگەر بۆت دەرکەوێت تۆ و ژمارەیەکی کەمی مرۆڤ تاکە ڕزگاربووەکانی ڕووداوێکی کوشندەن؟؟ ھ...