Part:- 5

595 164 196
                                    


مردووە زیندوەکان

بەرەو پێشەوە بڕۆ، کۆڵ مەدە..
بەڵام ئاگات لە پشتت بێ ناحەزی زۆرە
خەنجەری تیژە..







▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎

پیاوەکان دەرگاکەیان شکاند و ھێرشیان کردە
سەریان..

لە سێ کەس زیاترن...
یەکێکیان یۆلاندای بینی کە ڕائەکات بۆ ژوورێک..

نامجون و تایھیۆنگ لەگەڵ سیان لە پیاوەکان چەکەکانیان ڕووبەڕوی یەکتری کرد..


پیاوێک°ھاوڕێیان، وادیارە جوانکیلەیەک
لەو ژوورەیە.. °
بەشێوەیەکی پیس و ناشرین پێکەنی..

یۆلاندا لە ژوورەوە گوێی لە قسەکانی بوو بۆیە چەقۆکەی ئامادە کرد و لەپشت پەردە تاریکەکان
خۆی شاردەوە..

پیاوەکە ھاتە ژوورەوە..
°جوانکیلە با کەمێک یاری بکەین.. °


تایھیۆنگ و نامجون شڵەژاو بوون..

°وەرە دەرەوە ئەگەر نا ئەو دوو پیاوە
ئەکوژین.. °

یۆلاندا زۆر توڕە بوو بەڵام ھەووڵی ئەیا جڵەوگیری ھەناسەکانی بکات..

°تۆم بینی، کچێکی گەنجی، وەرە دەرەوە ئەگەر
نا پارچە پارچەت ئەکەم.. °


بەرە بەرە نزیک ئەبۆوە و پەردەکەی تێپەڕاند بێ
ئەوەی ئاگاداری خۆی بێت..

یۆلاندا ھاتە دەرەوە و بێ ئەوەی دەرفەت بیاتە
پیاوەکە چەقۆکەی لە پشتە سەری چەقاند..






نامجون و تایھیۆنگ کاتێک گوێیان لە ھاواری
یۆلاندا بوو دەستیان کرد بە تەقە کردن و شەڕ کردن لەگەڵ پیاوەکان، تایھیۆنگ لە قۆڵی برینار بوو..

لاشەی پیاوەکان بە مردووی کەوتن و یۆلاندا ھاتە دەرەوە، جەستەی لە خوێنی ئەو کەسە پڕ بووە کە کوشتی..

"تای تۆ باشیت؟!"


نامجون:"ئەبێت خێرا بڕۆینە دەرەوە.. "

یۆلاندا یارمەتی تایھیۆنگی یا و نامجون لە پێشەوە ڕێگاکەی پاک ئەکردەوە لە ھەر زۆمبیەک کە ئەھاتنە بەردەمیان..














گەڕانەوە لای جین..

720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora