《مردووە زیندوەکان》ھەمیشە سپاسی ھەموو کەسێک بکە ئەگەر تەنانەت بۆ ڕێگای مەرگیشت بەرن..
چونکە ھەتا کۆتای ڕێگاکە لەگەڵت ئەبێت..▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎
یۆلاندا نوسابوو بە پیاوەکەوە..
لە ترسا ھەڵەلەرزی..لە ناخی خۆیا بیریەکردەوە..
"بۆچی یارمەتیم ئەیات؟!
بۆچی ڕزگاری کردم؟!
لەوانەبێت بیەوێت دواتر وەک تەڵەیەک بەکارم
بھێنێت "کەسەکە ھەستی بە ترسەکەی یۆلاندا کرد..
"زۆر لێرە نامێنینەوە، لەو دەرگایەوە ئەڕۆینە
دەرەوە.."پێکەوە بەخێرای و ھێمنی ڕایان کرد بێ ئەوەی کۆمەڵێک لەو بونەوەرانە ئاگادار بن..
ڕایان کرد تا گەشتنە جێگەیەکی پارێزرا و دوور..یۆلاندا نەیتوانی بەردەوام بێت لە ڕاکردن و وردە
وردە خێرای کەم بۆوە و لە زەویەکە کەوت.."ھێی!! کچەکە ھێی.. ھەڵسەوە..
ھێی ھێی ھەڵسەوە.. "پلەی گەرمی یۆلاندای پێوا گەرمبوو بۆیە ھەڵی
گرت..یۆلاندا لەناو دەستەکانی ئەو پیاوە جارە جارە چاوی ئەکردەوە و دایئەخست..
ناوچەکانی بە شێوەیەکی تەماوی ئەبینی..لەکۆتاییا خۆی یایە دەستی ماندوێتی و چاوی داخست..
دوای ماوەیەک بەھۆش خۆی ھاتەوە..
لە ژوورێک بوو، ژنێک لەبەردەمیا دانیشتبوو..
"بەخێربێیت بۆ گروپەکەمان.. "یۆلاندا ھەوڵی یا دابنیشێت..
حاڵی تەواو تێک چووە، نازانێت چی بەسەر ھاتووە..
چی بەسەر دایک و براکەی و دەستگیرانەکەی ھاتووە.."چی ڕوویاوە؟ بۆچی دونیا وای لێ ھاتووە؟!"
ژنەکە:"لەکوێ بوویت؟ سەیری ھەواڵەکانت
نەکردوە؟"یۆلاندا:"ئەمڕۆ بەھۆش خۆم ھاتوومەتەوە، کۆتا شت کە بیرمە پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکانە.. "
ژنەکە:"ڤایرۆسێک لەنێوان مرۆڤەکانا بڵاوبۆتەوە بەھۆی تاقیکردنەوەیەکی خوێندکاری کۆلێژی
پزیشکی.. "یۆلاندا:"ئەو ڤایرۆسەکەی دروست کردووە؟!"
ژنەکە:"نەخێر، ئەو یەکەم توش بوو دواتر بڵاو
بۆتەوە بۆ چەندین کەسی تر و دونیا ئاوھای لێھات.. "یۆلاندا:"ئەمەوێت پیوەندی بە دایکمەوە بکەم،
ئەمەوێت بزانم حاڵی دایکم و براکەم و
دەستگیرانەکەم چۆنە.."ژنەکە:"ھێڵێ پەیوەندیەکان لە مانگی مایزەوە
بچڕاون بەھۆی 'زۆمبیەکان'ەوە.. "یۆلاندا:"ز.. زۆمبی؟!!"
YOU ARE READING
720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystery / Thrillerھەموومان بیرمان لەوە کردۆتەوە کە خەیاڵەکان ببنە ڕاستی چی ڕوو ئەیات.. بەڵام، ئەی ئەگەر بەڕاستی ببنە ڕاستی ئەتوانین ئەوە بکەین کە پلانمان بۆ دانابوو؟؟ ھەستت چۆن ئەبێت ئەگەر بۆت دەرکەوێت تۆ و ژمارەیەکی کەمی مرۆڤ تاکە ڕزگاربووەکانی ڕووداوێکی کوشندەن؟؟ ھ...