Part:- 16

497 142 115
                                    

مردووە زیندوەکان

فەیلەسووف:"خۆشەویستی تەمەن نازانێت، ئەوەی گرنگە ھەستەکانە.."
کەسێک:"واتە تۆ ڕازیت کچە گەنجەکەت ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکات کە لە تەمنی باوکیایەتی تەنھا لەبەر ئەوەی خۆشی ئەوێت؟!"
فەیلەسووف:"..........."








▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎

دووخاڵ لەسەر دەستی یۆلاندا ھەیە!!
بە لێواری کراسەکەی دایپۆشی..


ڕۆشتە لای جیمین دانیشت..
دەستی ھێنا بەسەریا، ئەزانێت توڕەیە..
"جوان نیت کاتێک توڕە ئەبیت.. "


جیمین:"توڕە نیم.. "

یۆلاندا:"با توڕەیت، زیاتر لە خۆت ئەتناسم، لە چاوەکانت، لە لەرزینی لێوەکانت، ڕەفتاری جەستەت.. "

جیمین ھەڵساو لە یۆلاندا دوورکەوتەوە ئەویش دوای کەوت..




لە دارستانەکەیا بوون تەنھا چەند ھەنگاوێک لە جیمینەوە دووربوو..
"بگەڕێوە ئەمەوێت بەتەنھا بم.. "

یۆلاندا:"من چۆن لەم باروودۆخە بەجێتبھێڵم؟!"

جیمین:"چیمە؟! ھاھ من زۆر باشم.. "
خێرا ڕای کرد و وەک شێتێک ھاواری ئەکرد..

یۆلاندا:"جیمین بۆستە، جیمین تکایە بۆستە!! "

بەڵام جیمین بەردەوام بوو لەسەر ھاوار کردن ھەتا گەشتە سەر ڕێگەی سەرەکی..
کۆمەڵە زۆمبیەکی بۆ خۆی ھێنا..



ھەر دانەیەک ھێرشی بۆ بھێنایە چەقۆکەی ئەچەقاندە سەری..
"دوو...... سێ...... چوار...... پێنج...... شەش......"

یۆلاندا ڕایکردەلای و توند ڕایکێشا..
"با بگەڕێینەوە ئەوان زیاتر ئەبن.. "

جیمین بە گاڵتەئامێزی..
"ھەموویان ئەکووژم تا ھەست بە ئارامی بکەیت خاتوو یۆلاندا.. "

یۆلاندا:"تکایە بۆستە لەم ڕەفتارە مناڵانەیەت.. "

جیمین:"کێشە نیە، ئەمڕۆ بۆ ھەتا ھەتایە ناوم لە مێژووا ئەنووسرێت وەک ئەو پاڵەوانەی ژیانی خۆی دانا لەپێناو دەستگیرانەکەی.. "

یۆلاندا زۆر توڕە بوو ھاواری کرد بە سەریا..
"جیمین وەرەوە سەر خۆت! "

لە چاوەکانی جیمینا ئەوپەڕی سەرلێشیواوی دیار بوو..
"ئەی ئەگەر وانەکەم؟"

بەڕاستی ھۆشی لەدەست یاوە!!
جارێک پێئەکەنێت، جارێک ھاوار ئەکات و جارێکیش توڕە ئەبێت..

یۆلاندا ھەستی بە سەرگێژبوون و بەرچاو تەڵخی ئەکرد..
"جیمین چیت لێ بەسەر ھاتووە!!"

جیمین وردە وردە دوورکەوتەوە و یۆلاندا زیاتر ئەترساو حاڵی تێکەچوو،
بەڵام دواجار بە ڕووخسارێکی توڕەوە جێیھێشت..



720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang