Part:-12

518 145 134
                                    


مردووە زیندوەکان


خەیاڵ ھەر خەیاڵە ھەرگیزیش نابێتە ڕاستی..
بەڵام ڕاستیەک ئەگەر دوو کەس بیزانن،
مردنیش نایکاتە ڕابردوو..











▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎

جین بە شێوەیەکی زۆمبی بەرەو ڕوی یۆلاندا ئەھات..

یۆلاندا لەجێی خۆی سڕبووە..
چەندە لێی نزیک ئەبۆوە ئەوەندە زیاتر چاوی لەترسا گەورە تر ئەبوو..
چیلکە و پارچە دارەکانی توند بە باوەش گرتبوو..

جین زیاتر نزیک بۆوە خۆی پیا کێشا..
یۆلاندا کەوتە سەر زەویەکە..
شۆکە ناتوانێت ڕووبەڕوی کەسێکی نزیکی بێتەوە..
بیرەوەریەکانی کاتی مناڵیان ھاتەوەیاد..

چاک ئەزانێت ئەوە جین نیە، بەڵام ھەر ناتوانێت ئازاری بات..

جین ڕێک لەسەری بوو..
چاوە بێ ھەست و ڕەنگەکانی لەگەڵ چاوە پڕ ترسەکەی یۆلاندا یەکیان گرتبوو..
ڕووخساری شێواوە خوێنی ملی بەسەر جەستەی یۆلاندا ئەکەوت..

جین ویستی پەلاماری بات یۆلانداش زۆر ترساوە..
ھەر ئەوەندەی خوێن بە ڕووخساریا پرژا کاتێک چەقۆیەک لە دەمی ھاتە دەرەوە..

تایھیۆنگ:"ئەوە چیتر جین نیە.. "
توند جەستەی جینی دوورخستەوە..

یۆلاندا جەستەی ئەلەرزی و ھەناسەکانی بچڕ بچڕ ببوون..

تایھیونگ یارمەتی یا ھەڵسێت..
"ئەگەر نەھاتمایە ئێستا وەک ئەو ئەبوویت "
دەنگی زیاتر ڕەق و قووڵ بوو..
"ئەبێت بەسەر ھەستەکانتا زاڵبیت،
ئەوانە مرۆڤ نین.. "

پارچە دارەکانی ھەڵگرت وڕۆشت، یۆلانداش بەدوایا..

ڕۆشتنەوە ماڵەکە..
جیمین توند سەرچەفی لەخۆی ئاڵاندبوو..

تایھیۆنگ:"سڵاو جیمین.. "

جیمین سەری سوڕما..
"س.. سڵاو تایھیۆنگ.. "

تایھیۆنگ زۆر ماندوو دیار بوو، یۆلاندا پێی ووت بڕواتە یەکێک لە ژوورەکان و ڕۆشت..

جیمین:"ئەمە لەکوێوە ھات؟! چۆن دۆزیتەوە؟!"

یۆلاندا:"لەڕێگا یەکترمان بینی، ئەڕۆم لە ماڵەکەی تەنیشمان بەدوای جل و بەرگ ئەگەڕێم.. "
جەستەی تەواو خوێن و پیسە..







خێرا ڕۆشت و گەڕایەوە لەگەڵ ھەندێک پۆشاک..

تایھیۆنگ لەپشت دەرگاکەوە سەیری ئەکردن..
یۆلاندا جيمينی داپۆشی و بە پارچە دارەکان ئاگری داگرساند..

پۆشاکەکانی ھەڵگرت و بەرەو ژوورەکە ھات..

تایھیۆنگ ڕۆشتە دواوە بۆ گەرماوی ژوورەکە و دەرگاکەی داخست..

720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang