Part:- 6

582 159 207
                                    


مردووە زیندووەکان

فەیلەسووف:"ھەموو کات دوو جار بیربکەرەوە، پێش ئەوەی شتێک بڵێی، پێش ئەوەی شتێک بکەیت.."
کەسێک:"ئەی ئەگەر مێشکم نەبێت تا پێی بیر کەمەوە؟!"
فەیلەسووف:"........"















▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎


یۆلاندا لە تەنیشت تای دانیشتووە و توند دەستی گرتووە..

ھۆسیوک:"زوو چاک ئەبێتەوە نیگەران مەبە.. "

جین:"ئەمشەو لێرە ئەمێنینەوە.. "

ھۆسیوک:"کەواتە ئەبێت دەرگاکان توند دابخەین.. "

لەگەڵ نامجون دەرگا و پەنجەرەکانیان تووند داخست..

جین و نامجون بەردەوام لە گۆڕینەوەی جێگاکەیان بوون، جین ئەخەوێت و نامجون چاودێری دەرەوە و ھۆسیوک ئەکات، وە کاتێک ئەو ئەخەوێت جین کارەکانی ئەو ئەکات..

یۆلاندا ئاگاداری تایھیۆنگ بوو، جارە جارە پلەی گەرمی ئەپێوا..
سەیرکردنی ڕوخساری تایھیۆنگ بەردەوام شێوەی جۆنگکوکی برای ئەھێنیتە بەر چاو..

بیرکردنەوە لە یادگاریەکانیان ھەستی خراپە و باشەی ھەیە..
باشەی ئەوەیە وات لێ ئەکات ھەمیشە کەسەکەت لەبیر بێت..
خراپەی ئەوەیە ترسی دوبارە نەبینینەوەی کەسەکەت زیا ئەکات..

کاتێک مناڵ بوون دەستی ھەردووکیانی ئەگرت تا بیان باتە قوتابخانە، دەنگی پێکەنینەکانیان، ھار و ھاجیان..
شەڕکردن لەسەر یاریەکان، پێکەوە جل کڕینیان..
دەرچونی ئامادەییان..
کۆتا زەرخەخەنەی جۆنگکوک پێش ئەوەی لە ماڵ بڕواتە دەرەوە..
یۆلاندا بەڕاستی ئەترسێت چیتر ئەمانە نەبینێتەوە..

لە بیرکردنەوەکانی دابڕا کاتێک تێبینی گۆڕانی ڕوخساری تایھیۆنگی کرد..


وەک ئەوە وایە لەناخیا بەرگری لە شتێک ئەکات، وەک ئەوەی لە خەونیا شەڕ لەگەڵ کەسێک بکات..
دوای کەمێک ھێمن بۆوە، لە چاوە داخراوەکانی فرمێسک ھاتنە خوارەوە..

یۆلاندا دەستی ھێنا بەسەریا..
"ھیچ نیە، ھیچ نیە تای ئەوە تەنھا خەونێکە.. "

تایھیۆنگ چاوی کردەوە..

یۆلاندا:"من لێرەم، لەگەڵ تۆم..
ھەرگیز بەجێت ناھێڵم، بخەوەرەوە.. "

دوبارە چاوی داخست، ھەر دایارە لەھۆش خۆی نیە..
















~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
(ڕۆژی دواتر..)

یۆلاندا ھێشتا بەخەبەر بوو تا چاودێری بارودۆخی تایھیۆنگ بکات..

720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ