《مردووە زیندوەکان 》
ھیچ نیگەران نابم ئەگەر ڕۆژێک لە ئاگر بەجێم بێڵن،
ھەموو کەسێک ھەوڵەیات خۆی بپارێزێت..
بەڵام ئەگەر لەو ئاگرە ڕزگارم بوو، دڵنیابە منیش بەجێتە ھێڵم ئەگەر ڕۆژێک بکەویتە ناوی..▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎
بەر چاوانی یۆلاندا تەماوی بوو..
جیمین ھاواری کرد:"یۆلاندا خێرا بە.. "
یۆلاندا سەری گێژی ئەخوارد، نەیتوانی خۆی
جێگیر بکات و کەوت..
بە لێواری سەقفەکەوە خۆی گرتەوە و خوارەوەش ھەمووی پڕیەتی لەو بوونەوەرانە..تایھیۆنگ خێرا خۆی گەیاندە لای و لە ھەمووی ھێزی ڕایکێشا..
یۆلاندا تەواو ئاگای لە خۆی نیە..
تاکە شت لە مێشکی وێنەی براکەیەتی..
دوبارە سەیری کۆتای کۆڵانەکەی کردەوە بەڵام کەسی لێ نەبوو..خێرا لەوێ دوورکەوتنەوە..
یۆلاندا ھەستەکات،
نەخێر دڵنیایە کە جۆنگکوکی برای لە ژیانە..ڕۆشتنە لاکەی تری دارستانەکە،
لە نزیک جۆگەلەیەک بوون..تایھیۆنگ لە پێشەوە بوو..
یۆلەنداش سەرنجە سەیرەکانی جیمینی بۆ سەر تایھیۆنگ تێبینی کرد..یۆلەندا:"من جۆنگکوکم بینی.. "
ترپەکانی دڵی تایھیۆنگ زیا بوو شڵەژا..
"یۆلاندا تکایە بەسی کە.. "جیمین:"لێرە چی ڕوو ئەیات؟!"
تایھیۆنگ:"من بە چاوەکانی خۆم بینیم یومی ئەو... "
یۆلاندا:"نەخێر... نەخێر ئەو نەمردووە... سوێن ئەخۆم من ھەستم پێ کرد کە زیندووە.. "
تایھیۆنگ خێرا دوورکەوتەوە و جیمین دوای کەوت..
جیمین:"پێم بڵێ چی ڕوویاوە.. "
تایھیۆنگ:"پێشتر جۆنگکوکمان بینی وەک ئەوانی لێ ھاتبوو... و... من... من ناچار بووم بیکوژم، تا ئازاری.. یۆلاندا نەیات... بەڵام ئەو ھێشتا سوورە لەسەر ئەوەی زیندووە... "
جیمین:"ک... کوشتت؟!"
تایھیۆنگ:"ئەو بووە زۆمبی، ئەو جۆنگکوکی ھاوڕێم نەبوو.. ئەو ھاوڕێکەی من نەبوو.. نەخێر ئەو نەبوو.. "
دوورکەوتەوە..لێوی جیمین زەردەخەنەی لەسەر درووست بوو..
چاوەکانی وەک ھی شەیتانێک بوو..
ئەو چیتر نایەوێت تایھیۆنگ لە یۆلاندا نزیک بێتەوە..
VOUS LISEZ
720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎
Mystère / Thrillerھەموومان بیرمان لەوە کردۆتەوە کە خەیاڵەکان ببنە ڕاستی چی ڕوو ئەیات.. بەڵام، ئەی ئەگەر بەڕاستی ببنە ڕاستی ئەتوانین ئەوە بکەین کە پلانمان بۆ دانابوو؟؟ ھەستت چۆن ئەبێت ئەگەر بۆت دەرکەوێت تۆ و ژمارەیەکی کەمی مرۆڤ تاکە ڕزگاربووەکانی ڕووداوێکی کوشندەن؟؟ ھ...