Part:- 9

561 160 210
                                    


مردووە زیندوەکان

بەڵێنێکی ڕاستگۆیانە ئەتوانێ مرۆڤێکی مردوو، زیندوو بکاتەوە..









▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎

یۆلەندا چاوەکانی کردەوە..
لە ژووێری تەواو سپی بەتەنھا پاڵکەوتووە..
سەری کەمێک ئازاری ھەیە..


گوێی لە دەنگی کرانەوەی دەرگا بوو خێرا چاوی داخستەوە..

"چی ڕوویاوە؟! بۆچی ھێشتا بەخەبەر نەھاتۆتەوە؟!"
ئەو دەنگە ئەناسێت..

ئەوە دەنگی نامجونە قسە ئەکات!!

⁰لەوانەبێت سەری زۆر ئازاری پێ گەشتبێت..⁰

نامجون:"بەڵام خۆ زۆر بەمتوندی لێم نەیا!"

⁰بڕواناکەم بەھۆی تۆوە بووبێت، پێشتر توشی ڕووداوێک بووە؟⁰

نامجون:"وابزانم..
کاتێک دۆزیمەوە لە نێوان ئۆتۆمبێلە شکاوەکانا بوو لە کۆمەڵێک زۆمبی ڕای ئەکرد.. "

⁰کەمێکی تریش ئەوەستین ھەتا ھۆشی بێتەوە،
ئەگەر نا... ⁰

نامجون:"ئەگەر نا چی؟! ئەمە سێھەم ئافرەتە بۆتی ئەھێنم ئاگاداری ئەوەیت؟!!"

⁰ئەبێت تێ بگەیت، ھەموو تاقیکردنەوەکان ئەنجام نابەخشن.. ⁰

نامجون:"ئەمە کۆتا دەرفەتە، سەرنەکەوتیت ڕێک ئەوکوژم.. "

ڕۆشتە دەرەوە و کەسە نادیارەکەش بەدوایا..

نەخێر!!
یۆلاندا ھێشتا بڕوا بەوە ناکات کە بیستی..
نامجون!!

چی لێ بەسەر ھاتووە؟!
چی لێ بەسەر یەت؟!
بۆچی لێرەیە؟!

ھاوڵی یا ھەڵبسێت و کەمێک ڕۆشت، بەڵام ھەر زوو لەسەر زەویەکە کەوت..

دوبارە دەرگاکە کرایەوە..
کەسێک ھاتە ژوورەوە بە جلەکانیا وا دیارە پزیشکە..

⁰ھەڵساویت لە جێگەی خۆت، کەواتە حاڵت باشە..⁰

یۆلاندا ماندوە..
"چیت لێم ئەوێت؟"

بەزۆر ھەڵی ساند و لەسەر پێخەفێک پاڵی خست..
چاوی و ترپەکانی دڵی پشکنی..
⁰تۆ باشیت، ئەوەش زۆر چاکە بۆم.. ⁰

پەرستاری بانگ کرد..
⁰بیبە بۆ کۆتا ژووری ڕێڕەوی سێھەم.. ⁰

پەرستار:"فەرمانتە.. "

یۆلاندا شڵەژابوو، زۆریش ئەترسا..
ھەموو ئەوانەی لەسەر ڕێگا بینی زۆر سەیر بوون..

ھەمووی سپیە..
لە بەردەم ھەر دەرگایەک پرستارێک وەستاوە..
ئەوانە زیاتر لە پاسەوان ئەچن نەک پەرستار!!


720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora