-چرکاندنی ئەو وێنانە ،بۆنکردنی ھەموو ئەو گوڵانە
ڕۆیشتنێکی بێ ترس لە شەقامێکی کاوڵبوودا ,
خەندەیەک دروستکراو لەلایەن ناخەوە
جوانتر نیە لە کۆشکێکی پڕ پارە ،بێ دەنگیەکی پڕ لە ترس ،پر لە بۆنی گران بەھا ؟قاپووتی سادە و گەرم ،ئاگردانێکی بچووک ،گۆرویەکی ڕەنگاوڕەنگ ،گوێ لێ بوون لە چەند وشەیەک لە ناخەوە ھاتوو
گەرمتر نیە لە ھەزارەھا گەرمکەرەوەی گرانبەھا و پۆشاکە بەناو تایبترینەکان ؟بێدەنگیەک ،ڕووبارێکی پاک ،دارێکی پڕ لە گەڵا ،میوزێکی نەرم بێ وشە
بوونیان ئاسوودەکەرتر نیە لە شوێنێک دەوردراو بە ھەزارەھا پاسەوان بەڵام ھێشتا ھەست بکەیت لە مەترسیدایت؟دەمەوێت ئاسوودەبم و گەرم بم ، وە پارێزراو بم ،
بەڵام ئایا کات توانای ھەموو ئەوانەم پێ دەدا؟دەمەوێت دەربچم لەو ئاڵۆزیە و دەمەوێت بیدۆزمەوە لانەکەم،
دەمەوێت ئازاد بم .بەڵام ئایا ژیان بۆ من ھێندە درێژ دەبێت ؟
دەتوانم چرکەکان درێژتر بکەم تا زیاتر تێیدا بژیم ؟سەرسوڕماوە لە گۆڕینی ژمارەکان لە چرکەیەکدا ،چۆن ھێندە بە یاسایانە بەدوای یەکدا دەگۆڕێن بەبێ ئەوەی ٥ ببێ بە ٨ وە یەکیش بە چوار ،سەرمسوڕماوە لە جوانی ئاسمان و کەشو ھەوای ھەموو ڕۆژێک کە چەندە جیاواز لەیەکەوە دوورن ،لەو بیرۆکە جیاوازانەی ھەزاران مرۆڤ ، سەرمسوڕماوە لە مرۆڤەکان کە سەڕەڕای ھەبوونی ھەمان پێکھاتەکانی مێشک ھێشتا جیاوازە ڕاو و بیرۆکەکانمان ،سەرەڕای ھەبوونی ھەمان شێوەی دڵ ھێشتا ھەر یەکەو بەھەزاران جۆر ھەست لەناویدا نوقم بووە ، سەرمسوڕماوە لەوانەی ھەوڵنادەن ئەو ژیانە وەک دیاریەک ببینین وە ناتوانن خۆشیەکان خۆیان دروستی بکەن ،چیتر گلەیی نەکەن بۆ ھەبوونی ژیانێکی خۆش لەسەر دەستی کەسێکی ترەوە ،ھەوڵدان وشەیەکی پڕ ھێزە خۆی بەڵام پێم وایە زۆرانێک ھەن لەبیریانکردەوە بەکارھێنانی.
وە ئایا من دەتوانم لە ھەوڵەکانم سەرکەوتووبم ،دەتوانم ببم بە کوڕێک و لەگەڵ ھەموو ئەوانەی دەیەویست بەدەستی بھێنێت.
دەتوانم بۆ یەکجار پێبکەنم و ئەو دەنگە دەربکەم کە لەڕۆحمەوە دێت نەوەک لە بەشێکی گەروومدا کە بەزۆری دروستی دەکەم؟
دەبێت بتوانم دڵە ساردە بەفر لەسەر نیشتووەکەم گەرم بکەمەوە بۆ یەکجار؟
ئایا دەتوانم پەتەکان بکەمەوە کە لێمەوە بەستراون؟!..
••••
بووم!
سەرپرایزێکی لەناکاو ،دەستپێکیکی کورت ،بەڵام زۆرترین زانیاری چیرۆکەکە لەخۆ دەگرێت ..🍂ھیوادارم بتوانێت بەشێکی دڵتان بەدەست بێنێت ،تایبەت دەبێت لۆمن وە دڵنیام لای ئێوەش بەھەمان شێوە ،جیاوازتر دەبێت لەھەر یەک لە کارەکانی ترم ،لۆیە ھیوادارم ئەنگۆش بەردەوام بن لە پشتگیریە جوانەکانتان ھەتا تەواوکردنی ئەو گەشتە خەیاڵاویە لەو چیرۆکە نوێیەمدا ،ھیوادارم بتوانم کە بەفیرۆدانی کاتەکانتان تێیدا ببێتە شایەنی.
تەنھا داواکاریم ئەوەیە لێتان کە پەلەم لێ مەکەن لە زوو پۆست کردنی ،چونکە بەزۆر شتی تر سەرقاڵم لەو ماوانەدا ،ھەر کاتەک کە زانیم مەجالم ھەیە بەدڵنیاییەوە پارتی نوێتان پێشکەش دەکەم ،
وە ئێستاش پێش ئەوەی بڕۆم ڕاوبۆچوونەکانتانم پێ بڵێن دەربارەی ئەو دەستپێکە کە زیاتر دەتوانم بڵێم ناوەڕۆکی چیرۆکەکەیە ،وە کارەئەکتەرەکەش کیم تەیھیۆنگە ،چونکە بە شایەنی ئەو چیرۆکەم زانی ، بەڕای ئێوە چ جۆرە ژیانێکی ھەیە کە بەوڕادەیە داواکەر دەردەکەوێت ،بچووکترین پێشبینیتان لۆ ئەو چیرۆکە لۆم بنووسن وە بە خۆشحاڵیەوە دەیخوێنمەوە ..🍂
بای..🧡
YOU ARE READING
Clocks That Don't Tick|k.th
General Fictionکات خێرایە ،بەڵام ئایا دەتوانم من خێراتر بم ؟ Written by :jiminheartuuu