Attractکزە بایەکی سارد قژە خاوەکەی کچەکەیان بەرز و نزم دەکردەوە ،وای لێی دەکرد شێواوی بۆ دروست بکات ،لەگەڵیدا کچەکە بە دەستەکانی ھەوڵی ڕێک خستنەوەی دەدا ، ھەموو ئەو کردانە لە چاوەکانی کوڕەکە دیمەنێکی تایبەت بوو ، دیمەنێک کە ئامادەبوو ھەموو سامانەکەی لەپێناو دابنێت بۆ ئەوەی بتوانێت ھەموو کات بیبینێت .
بە ڕووکەشێکی بێ ھەستەوە کوڕەکە سەیری دەکرد ،لەجیاتی ئەوە ھەموو ھەستەکانی نوقمی چاوەکانی کردبوو ،لەو بەشە بچووکەدا ھەوڵی دەرخستنی دەدا ،لەو بڕوایە بوو تاکە چارەسەرە بۆ ئەوەی کچەکە لەو ھەستانە نەگات .
چونکە دەیزانی چەند جێگای بەزەیی دەبێت گەر کچەکە دەربارەی بزانێت .
نەک تەنھا ھەستەکانی ، بەڵکو ئەو لەوە دەترسا بەبێ ئاگایی ڕۆژێک بێت ھەموو شتێک لەسەر خۆی دەربخا .چونکە دوای ئەوە دەیزانی سەرلەنوێ تەنھا دەبێتەوە ،ھەموو ئەوەی دروستی کردبوو لەگەڵیدا دەروخێت ،دروستکردنەوەی بوونی نابێت .
چونکە خۆی ئەوکاتە پێوستی بە دروستکردنەوە دەبێت.
"پێم وابێت من دەبیت سەرەتا قسە بکەم ."کچەکە وتی بە خەندەیەکی بچووکەوە ،دڵی کوڕەکەیان گەرم کردەوە.
کوڕەکە ھیچی نەوت تەنھا بە ئەرێ سەری لەقاند بە نەرمی.
بۆ ئەو گرنگ نەبوو گەر تەواوی ئەوڕۆژە گوێی بۆ بگرێت .
"سەرەتا دەمەوێت بزانیت چۆنیت ،گەشتەکەتت بە دڵ بوو ؟"موون وتی ،قومێکی لە کوپە قاوەکەی دەستی دا.
"باشم ،بێگومان بەدڵم بوو ..ئەی تۆ چۆنیت ؟ کارەکانت باش دەرۆشتن؟"
ئەگەر چی درۆی کرد لە وەڵامەکانی دا ، بەڵام دەیزانی تاکە وەڵام بوو کە دەیتوانی بیداتەوە ،نەدەبوو کچەکە دڵگران بکات ،ھەرگیز.
"ھمم..پێم من باش بووم ..بەڵام .."
بۆ چرکەیەک سەیری کوڕەکەی کرد ،توانی ئەو ڕەشاتیە بە ئاسانیی ببینێ کە لەژێر چاوەکانی دروست ببوون ،کە ھەرگیز لەوێ نەبوون بەر لەوەی گەشت بکات .
YOU ARE READING
Clocks That Don't Tick|k.th
General Fictionکات خێرایە ،بەڵام ئایا دەتوانم من خێراتر بم ؟ Written by :jiminheartuuu