•10•

673 147 49
                                    


Selfless

وەک ئەوەی دەمارەکان بوەستن لە کارەکانیان مێشکی کچەکە ھیچ کارێکی نەدەکرد ھەستی بە تاوان دەکرد بەوەی کە دەیتوانی چەند ھەستێک لە چاوەکانی کوڕەکە ببینێت کە نەدەبوو بیبنێت وە لە ھەمووی خراپتر ئەوە بوو کە ئەو ھۆکارەکەی بوو

Hoppla! Dieses Bild entspricht nicht unseren inhaltlichen Richtlinien. Um mit dem Veröffentlichen fortfahren zu können, entferne es bitte oder lade ein anderes Bild hoch.

وەک ئەوەی دەمارەکان بوەستن لە کارەکانیان مێشکی کچەکە ھیچ کارێکی نەدەکرد ھەستی بە تاوان دەکرد بەوەی کە دەیتوانی چەند ھەستێک لە چاوەکانی کوڕەکە ببینێت کە نەدەبوو بیبنێت وە لە ھەمووی خراپتر ئەوە بوو کە ئەو ھۆکارەکەی بوو .

ھۆسۆک ڕۆحێکی پاک بوو ،گرنگیپێدەر و شیرین ھەر لەوکاتەوەی دەیناسێت ،باشترین کەسە بۆ ئەوەی ھاوڕێت بێت ، نەیدەویست ھەرگیز بە دڵشکاوی و نیگەرانی بیبنێت.

"ھۆسۆک دەتوانم ڕوونی بکەمەوە ،تکایە ." زەختی لەسەر وشەکەی کۆتایی کردەوە ، بەڵام چاوی ھۆسۆک تەنھا لەسەر کوڕە باڵا بەرزەکەی دواوەوەی بوو ،کە بەوشێوەیەک وەستا بوو وەک ئەوەی خاوەنداری ھەموو شتێک بێت لەو شوێنە ،زۆر شت لەو دەردەکەوت کە وای بیردەکردەوە لەخۆی دا نیە .

کاریزمای کوڕە قژ پڕە قاوەییەکە ،ھەموو کات نایاب بوو ،ئەو ھێزی دەردەبری بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت.

ھۆسۆک کەمێک زیاتر لەوان نزیک بوویەوە ،بۆ کۆتا جار سەیری کوڕەکەی کرد و دواتر چاوی خستە سەر موون .

"چی وای لێت کرد ،درۆم لەگەڵ دا بکەی ؟" ڕاستەوخۆ پرسیارەکەی کرد بەبێ بیرکردنەوەی زیاتر ،چوونکە ئەوەی دەیبینی ،شتێکی ئاسایی نەبوو ،ڕوون دیار بوو کە خۆشەویستەکەی لەگەڵ ئەو کوڕەدا ماوەتەوە دوێنێ شەو .

وە نەیدەزانی بۆچی ھۆکارێک .

موون پێی باشتر بوو دیارنەمنێت ،لەبەر نەبوونی ھیچ وەڵامێک ،ھیچ وشەیەکی بەتەواوی ئامادە نەبوو ،ڕەنگە ئامادەبووبێت ،بەڵام شیاو نەبوو بۆ ئەو باروودۆخەی تێیدا بوو .

نەیدەتوانی درۆ بکات وە نەشی دەتوانی ڕاستی بڵێت ،
لەنێو دوو پیاودا بوو ، یەکیان ئامادە بوو لەھەموو کاتێکدا لای بێت ،ڕووە خۆشەکەی بھێڵێتەوە بە نەگۆری ، وە ئەوەی تر ئامادە بوو ھەموو شتێک بکات و بەھەموو شتێکدا بڕوات بۆ ئەوەی چاوە بە کەیف و خەندە دەگمەنەکەی ببینێت ،بۆ ئەوەی وای لێ بکات ئاسوودەبێت.

وە ئەوە لە سەخترین کات دەچوو کە پێی دا تێپەریبێت تا ئێستا .

"چۆن توانیت ئەوە لەگەڵ مندا بکەی موون ؟ ھیچ ھەڵەیەکم ھەبوو ؟"ھۆسۆک دوبارە پرسیاری کردەوە ھەر کە موونی بە بێدەنگی دەبینی زیاتر ئارامی لەدەست دەدا .

Clocks That Don't Tick|k.thWo Geschichten leben. Entdecke jetzt